ڕاگه‌یاندنی ژماره ٩ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بۆهه‌موو كوردێك به گشتی و كوردی شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی
Tuesday, 28/07/2009, 12:00
وا ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه دڕندانه‌كه‌ی به‌ره‌ی تۆرانی ترسنۆكدا بۆ سه‌ركوردی سڤیلی شاره‌كه‌مان تێپه‌ڕی و كه‌چی تا ئێستا ڕێگایه‌كی یاسای نه‌گیراوه‌ته به‌ر بۆ سزادانی ئه‌و بكوژانه‌ی كه به نامه‌ردی ٢٨ ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی بێتاوانی گه‌له‌كه‌مانیان شه‌هیدكرد و ١٩٠ كوردی دیكه‌یان له‌ناوخوێنی خۆیاندا گه‌وازان له ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ٢٠٠٨دا.
یه‌كه‌م : كۆمه‌ڵه‌كه‌مان داخ وپه‌ژاره‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت دژ به سه‌رانی كوردی كه‌ركوك و لێپرسراوانی پۆلیسی كه‌ركوك و جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی به ئازادكرانی ئه‌و چه‌ند تاوانباره‌ی گیرابوون.
دووه‌م : ئێمه وه‌كو كوردی كه‌ركوك هیچ دڵێكمان به سه‌رانی كورد خۆش نیه، چونكه ئێمه هه‌میشه سنگمان قه‌ڵغان بووه بۆ براكانمان له‌شاره‌كانی سلێمانی وهه‌ولێرو ده‌هۆك و هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان، كه‌چی سه‌دمخابن له یادی ڕۆژێكی وا پڕسته‌م و كاره‌ساتی جه‌رگبڕی خوێناویدا شه‌هیدانی شاره‌كه‌مان یاد ناكرێته‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان وحكومه‌ت و براكانمانه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بێشه‌رمانه كه‌وتوونه‌ته ئاهه‌نگ گێڕان وشایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و سوكایه‌تی به‌یه‌كتر كردن و هه‌ڵكووتینه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كترو دووژمنیان فه‌رامۆشكردووه.
سێیه‌م : وازیاتر له ٣ ڕۆژه تۆرانێكان كه‌وتوونه‌ته خۆیان و چه‌ندین كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یان له‌كه‌ركوكدا سازداوه دژ به‌كوردی كه‌ركوك. هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك كورده به‌ڵام بێشه‌رمانه پۆلیسه‌كانی خستۆته ئاماده سازییه‌وه بۆ پاراستنی گیانی تۆرانێكان و ده‌مكوتكردنی كوردی شاره‌كه .
له‌كۆتاییدا به پارته سیاسییه‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاری كه‌ركوكدا گه‌وره‌ترین شكست چاوه‌ڕۆنتانه.
فه‌رمانده‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كوردی كه‌ركوك
٢٨/ ٧ /٢٠٠٩
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست