کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێک لە بنەماڵەی شەهید ی سەرکردە عەلی هەژارەوە

Wednesday, 11/04/2012, 12:00


چاڵاک عەلی عبداللە
سەرەتا بۆ رای گشتی
دواتر بۆ \ حەمەی حاجی محمود و فەرمانبەرانی پارتەکەی.
و پێش ئەوەی بێمە سەر ناوەرۆکی پەیامەکەم کە ئارەستەی رای گشتی و تۆو تێکرای فەرمانبەرانی حزبی سۆسیالیستی
دیمکراتی \ کوردستان بکەم. حەز دەکەم ئەو هۆکارە پالنەرە بزاندرێت ،کە بەراستی پاشان شەرمەزاری و روسوایەکی
گەورە توشی تۆ و یەکە یەکەی فەرمانبەرانی حزبەکەت دەبێتەوە.
ئەویش پوختەی سەر گوزشتەی خوارەوەیە:
لە رێکەوتی ٢١٠٢ ٤ ٣ کات ژمێر ٢:٣١ پاش نیوەرۆ پێوەندیەکی چاوەروان نەکراو بە ماڵی شەهید)عەلی هەژار(- -
کرا.
لایەنی پێوەندی مەڵبەندی سلیمانی حزبی سۆسیالیستی دیمکراتی کوردستان بوو.
وتی : من لە مەڵبەندی سلێمانیەوە تێل دەکەم ، ئەتوانن دوو وێنەی شەهیدەکەتان!!! و ناو نیسشانی خۆتانمان پێ بلێن
تاکوو سەردانتان بکەین ؟(جۆری پیوەندیکردنەکە هیندەی لە باردانەبوو تا بتوانێ دڵی دایکی خێر لەخۆ ندیوم تەنانت بە
دوو قسە ئارام کات و بلێ ئەگەر)علی(ش نەماوە ئەوا خلکانک هەن یادی بەرز رادەگرن ...
دایکم وتی: ماڵمان لە هەولێرە و ناسراویشین ...فەرمانبەرەکە وتی : هااااا وەمانزانی لە سڵێمانین .... ئێوە دورن
ناتوانین بێن بۆ سەردانتان (راستدەکات بە پێوەری ئەو هەرشوێنێک لەدەرەوەوی سلیمانی بێ ئەوا دوورە بۆئەوان
تەنانەت ئەگەر ماڵی شەهیدێکی سەرکردەش بێت!!.
دواتر خۆم هەستام تێلم بۆ فەرمانبەرەکەم کردەوە وتم: فرموو تەلەفۆنتان کردبوو ؟! ،وتی: بەلێ بەرێزێک وەڵامی
دامەوە وتی ماڵمان لە هەولێرە و بەراستی دورە بۆ ئێمە بێن ..ئەگەر توانیتان دوو وێنە شەهیدەکەتان!!، بۆمان بنێرن بۆ
یادکرنەوەی....سەیرە جەند جاڕێک وشەی شهیدەکەتانی تکرارکردەوە !
منێش وتم: مەعقولە ئێوە وێنەی شەهید عەلی هەژارتان نەبێ ،کە سەرکردە ودەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی
سۆسیالیست بووە؟ ..ئەو وتی: رەنگە هەبێت نازانم!..............کۆتایم پێی هێنا....
لەخەیالی خۆم وتم سەیرە رۆژتائیوارە ؛ئەوانە نان و پیاز بە خوێنی شەهیدان دە خۆن ئێستاش زۆر بێ شەرمانە وەک
ئەوەی بیانەوێت کەسێک تعین بکەن)خۆدەشێ هەر بەو بۆنەوەش بچن هەندک پارە لەو لاو ئەم لا وەرگرن (داوای دوو
رەسمیش لە ئێمە بکەن .
لێرەوە ئەرێ کاک حمە شەرمەزاری نیە بۆ تۆو فەرمانبەرەکانت بەم شێوازە پێوەدی بە کەس و کاری شەهیدێک بکەن
؟!)وچی شەهیدێک ! سەرکردە ودەستەی دامێزرێنەر بێت(
و پێان بلێن وێنەی شەهیدەکەتان بۆمان بنێرن بێ ئەوەی ناوی بێنن یان بزانن کێیە،تەنانەت بێ ئاگایتان بگاتە ئەو
ئاستەی کەنەزانن ئێمە لەهەولێرین ؛دواتر چیاوازی نەکەن بەرەقەمی تەلیفۆنی سلیمانی و هەرشارکی تر،هااااااا؟
دواتر پیان بلێن ببورن رێتان دورە بۆ ئێمە، ناتوانین بێن بۆ لاتان؛رەنگە ماڵی ئێمە و دەرگای خاوەن شکۆکان لە یەک
ئاست نەبێ.
ئەگەر سیاسەتی ئێستاتان وایە یا))خۆت بە میرات گری رێبازی سۆسیالست دەژمێری ، کە بە هەموو پێوانەیەک تۆ
دوری لە بیری سۆسیالیست و رێبازی بزووتنەوەی سۆسیالیست((دەبێی تۆزێک باسی بزووتنەوەو سەرەتای دروستبون
و دەستە دامەزرێنەران و شەهیدەکانیت بکردبایە بۆ خوار خۆت نەوەک تەنها بۆ یاد و لێدوان و موجە ....و بەم شێوازە
قسەیان لەگەڵ بکەن.
ئایا ئەمە شەرمەزاری نیە خۆتان بە حزب پێناسە بکەن وبلێن لە هەوڵداین سیاسەت و خەبات بۆهەموو خەڵک دەکەین !
بەڵام بۆ کەسێکی وەک عەلی هەژار بلێن دورن و نزیک نین لێمان.
و نامەوێ بێمە سەر هەندێک بابەتی سیاسی چونکە چگەلەوەی قێزەوەنە و لێ ئەگەرێم بۆ ئەو رۆژە ی دووریانزیک
مێژوونوسی بە ئەمەک و کورد پەروەر پەیدادەبن تا تێکرای بیری سیاسەتی ئەمرۆ شەن و کەو بکات لەبەردم
بەرپرسیارتی مێژوو،کە چۆن شەهید ی سەرکردە عەلی هەژار وکاردۆ گەڵاڵی بۆدادوەری ئەوشوێنە تێدەکۆشان.
بەڵام حەز دەکەم یەک جیاوازی بهێنمەوە لە نێوان)شەهیدەکەمان(وەک چۆن ناوی دەبەن ،تا بزانن چەند دڵسۆز بووە
بۆ پرسی کورد.لە پاش هەرەسی شۆرشی ئەیلول کاتک شەهیدی سەرکردە لەگەل پۆلێک لە هەڤالانی لەکاتی
گەرانەویان لەوسەردەمە پێشمەرەگەکان لە هەولێر فۆرمی گەرانەویان پێ پردەکردنەوە،بەلام وا باوبوو ئەوەی رۆلی
سەرەکی قیادی بینیبوو دەبوو لە کەرکوک ئەوفۆرمە پڕبکەنەوە کاتک نۆبتی شەهید ی سەرکڕدە علی هەژارو بەڕێز
عبدالرحمان گۆمەشنی دێتی دوای پێدانی تەواوی زانیاری دروست ،لێکۆلەرەوەکە کاتک فۆرمەکە دەداتە دستیان بە
نیازی واژوو کردن لەوی کە سەیر دەکەن نوسراوە)النادم(علی عبداللە علی !لەودەمە شەهید ی سەرکڕدە علی
هەژارسەرە رای ئەو هەمو تێبینی و رخنانەیی هەیبوو لەسەر شۆرشی کوردی دەفەرموێ: من بە هیج شێوەیک توقیع
ناکەم لەسەرەوەی ناوەکەم کە نوسرابێ)النادم(!!! ئەوە بس بوو لەوکاتە بۆ ئازاردانێکی زۆری ئەوان بەڵام ئەوسوربوو
و داکۆکی دەکرد لەو هەلویستەی ،تا بریار دە درێت لە مجلس قیادە پورە لە بری وشەی)النادم(وشەی)العائدون(
دابنرێت ...، ئەوەیە کە دەلین ؛ شەهید ی سەرکردە عەلی هەژار وەک ژیلەمۆی گڵپەی شۆرشی نویێ ودەستەی
دامەزرێنەری بزووتەوەی سۆسیالیستی کوردستان بووە.
جا ئێوە ئێوەش وا دەتانەوێت یادی لە سێدارە دانی بکەنەوە؟
جا بۆیە لێرەوە رایدەگەینم بۆ رای گشتی ئێوەش .وەک وارسی شەهید ی سەرکردە عەلی هەژار و بنە ماڵەکەی.
پێمان باش نیە بەهیچ جۆرێک یادی بۆساز بکەن بەم شێوازەجونکە دڵنیام باوکی شەهیدی بێ گۆرمان ،روحی پاکی بە
یادی ئیوە ئارام نابێ .
لەبەر ئەوەی نەک هەڵسوکەوتان شیاو نیە بەڵکوو پەیامی پارتی ئێوە زۆر دوورە لە بیر و باوری شەهید عەلی هەژار و
سەیدا و تێکرای شەهیدانی بزووتنەوە سۆسیالیست \کوردستان.
چاڵاک عەلی عبداللە
کوڕی شەهیدی سەرکردە علی هەژار



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە