هەواڵێكى كوردستانپۆست، 300 پێشمەرگەى بارزانیەكانى هێنایە سەر خەت و، داوایى لادانى فەریق شیروان عەبدولڕەحمانى سەید عەلى یان كردووە لە لەشكر�
Thursday, 17/06/2010, 12:00
ئەمڕۆ بەبروسكە ژمارە تایبەت و نهێنى 18/6/2010،كە ئاراستەى هەریەك لە مەسعود بارزانى و مەكتەبى سیاسى و فەرماندەى لەشكرى كوردستان كراوە، 300 پێشمەرگەى بارزانیەكان داوایى لادانى فەریق شیروان عەبدولرشەحمانیان لە بارزانى كردووە!
لە دوایى بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵەى كەلەم سایتە كوردپەروەرەدا بڵاوبوەوە، كە وەزارەتى بەرگرى ئێراقى بە نوسراوێكى فەرمى داوایى لابردنى فەریق شیروان عەبدولڕەحمان سەید عەلى یان كردووە، بەهۆى بەشدارى بوونى لە كاتى ڕژێمى بەعس، لە ڕوخاندنى گوندەكانى شیعەنشین و كاولكردن و وشككردنى هۆرو زۆنگاوەكانى سنورى پارێزگاكانى عەمارەو ناسریە و، ئەوەشیان ڕوونكردۆتەوە كە شیروان سەید عەلى لە بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبانى سلێمانى سایەق شۆڤڵ بووەو لەهەمان كاتدا بەعسیەكى تۆخ بووە سەربە شوعبەى (حەتین)و پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە (ئەبو ئەسوەدەوە) هەبووە!
ئەو هەواڵە هەموو پێشمەرگە بارزانیەكانى توڕە كردووە، چونكە شیروان ئیدعایى ئەوەى كردووە كە دایكى لە بارزانیەكانى گوندى ئەرگوشەو، ئەوانیش نیگەرانن، كە كوردێكى سۆرانى بەعسى بووبێ و خۆیشى چەندینجار باسى ئەوەى كردووە، كە دایكى لە بارزانیەكان!
ئێستا هەموو ئەو پێشمەرگانەى لە ئۆردوگایى زێوێ بوونەو لە بارزانیەكانى ئەرگووشن، ناڕەزایى خۆیان دەربڕیوە كە بەعسیەكى سۆرانى دایك بارزانى دەستى لە كاولكردنى گوندە شیعەنشینەكاندا هەبوەو، ئەمڕۆش یاریدەدەرى مەسعود بارزانیە لە فەرماندەیەى لەشكرى كوردستانى پارتى!
ئەمڕۆ هەریەكە لە زەعیم عەلى و محمەد قازى و شوكرنێروەیى و دكتۆر عەبدولڕەحمان كاولۆكانى، ڕاستى ئەم هەنگاوە بوێرانەى ئەو 300 پێشمەرگە بارزانیانە سەلماندوو، محەمەد قازى بەرپرسى هەواڵگرى گشتى لەشكرى پارتى، ئەوەى باسكردووە كە ئەمە 4 هەمینجارە بارزانیەكان داواى لادانى شیروان دەكەن، چونكە دەستى لە گەڵ پیاوانى رژێمى بەعس دا هەبووە، لە كاولكردنى گوندو هۆرەكانى ناوچە شیعەنشینەكانى باشورى ئێراق!
بە پێى سەرچاوەیەك نزیك لە ئاراسى قالە منەوەرەوە، كە لە نووسینگەى ڕێكخستنى پێشمەرگایەتى ئەوەى راگەیاندووە، كە حەجۆ میران ئەرگوشى و، قەدۆ جوغزى مێرگەسورى كە لە گەورەكانى بارزانیەكانن، باسى ئەوەیان كردووە، گەر شیروان لانەبرێت ئەوا هەڵوێست وەردەگرن بەرامبەر بە مەسعود بارزانى و واز لە لەشكرى تایبەتى بارزان و بلێ دێنن!
محمەد قازى ئەوەى باسكردووە كە ئەندامانى مەتەبى سیاسى چەند جارێك پیشنیازى دوورخستنەوەى شیروانیان كردووە، وە داواى دانانى بەختیارى حەسەن نەجەفیان لە شوێنەكەى كردووە، بۆ ئەم مەبەستە دكتۆر ڕۆژ و زەعیم عەلى لەهەوڵەكانیان بەردەوامن و، وابڕیارە رۆژى 3 شەمەى داهاتوو لە كۆبونەوەى لەشكرى پارتى تەئكید لەلادانى شیروان بكەنەوە، شێخ جعفەر مستەفا وەزیرى كاروبارى پێشمەرگەش(ملیشیاكان)، ئاگادارى كاك ئەنوەرى حاجى عوسمانى كردۆتەوە، كە نابیت شیروان لە كۆبونەوەكانى بەغداد بەشدارى بكا، نەكا كێشەى ترمان بۆ دروست ببێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست