كۆمەلى ئیسلامى خولانەوە لەشكستى سیاسیدا
Monday, 09/11/2009, 12:00
كۆمەڵى ئیسلامى لەدواى هەلبژاردنەكانى 25ى تەموز جۆرێكى دى لەسیاسەتى پاشەكشیەیى پەیرەو دەكات كەیەكێك لەهۆكارەكانى ئەو شكستەى گەورەیە كەلەئەنجامى هەلبژاردنەكان ،لیستى خزمەتگوزارى وچاكسازى بەدەستى هێنا وكۆمەلیش ژمارەى كورسیەكانى پەرلەمانى كەمكردوە ، لەجیاتى ئەوەى كەدەبوو بەسەنگ وقورساییەكى زیاترەوە بچێتە پێشەوە , هەرچەندە كۆمەل لەریگەى میدیاكانیانەوە زۆرگرنگیان بەلستى خزمەتگوزارى دەدا وزۆریش هەوڵى بۆداو زۆرجاریش وەك باڵا دەست وكوێخا خۆى دەنواندو لەوجێگایانەى كەدەستى دەرۆیشت خۆى دەسەپاند ئەمەش لەوكەرنەڤاڵانەدا زیاتر خۆى دەنواند كەبۆبانگەشەى لیستەكە سازكرابوو ن لەشارى ((سلێمانى وهەولیرە دهۆك وراپەرین وشارەززور........هتد)) بەوەى بیژەرو وینەگرو بەرپرسانكانیان دەبرانە پیشەوە وە ،،ریگرى توندبون لەبەردەم یەكتر و نزیك بونەوەى ژنان و وپیاوان بەشیوەیەك هاورێیەكم لەكەرنەڤاڵەكەى سلێمانى پاش لێ جیاكردنەوەیان كاتژمیرێك دواى كەرنەڤاڵەكە خێزانەكەى دۆزیبوەوە كەئەمەش سیاسەتێكى ناحەكیمانە بوو كەكۆمەڵ پەیرەوى دەكرد لەكاتێكدا لەهاوپەیماندابون لەگەڵ حیزبێكى ئیسلاحى ئیسلامى وحزبێكى نە تەوەیى وحزبێكى عەلمانیدا هەرچەندە ئەم بەیەكەوە بونە لەنێوكادیرەكانى سەرو خواروى پاش هەوڵەكانیان ئەمیرى كۆمەلیش نەتوانرا پێیان قبوڵبكرێت
بەهەرحاڵ لەدواى ئەوشكستانەى لیستى خزمەتگوزارى كۆمەڵ پاش ناكۆكیەسەرسەختەكانى لەگەڵ یەكگرتوو تەواو لەلیستەك بیزاربوو وپایەى لیستەكە كەوتە مەترسى وهەولەكانى پێكەوەى تەواو لاوازى داو ودواى ئەوەشى زەحمەتكێشان وسۆسیالست هاوپەیمانیش بریاریاندا بەشدارى حكومەتەكەى بەرهەم ساڵح بكەن ،كۆمەڵ هەستى كرد وێرایى لاوازبونى پێگەى جەماوەرى واجارێكى تر پێگەى لەناودەسەڵاتدا دەكەوێتە خەتەرەوە كەوتەنێوان بەرداشى جەماوەرێكى نارازى لەحیزب و ونارازى لەحكومەت بەڵام كۆمەڵ گۆێ ى بەنارەزایى جەماوەرەكەى لەحكومەت نەداو بریارى بەشداریكردن لەحكومەت دا بۆرازیكردنى دڵى جەماوەرەكەشى كۆمەلێك مەرجى دانا كەزۆررێك نەبون لەگەڵ بانگەشەى هەلبژاردنەكان ولەبەرامبەریشدا كۆمەڵ ژمارەیەك مەرجى تایبەتى دانا كەزۆر هیواى لەسە هەڵچنیبوو بەوئومێدەى یەكێتى وپارتى لەكاتى بونى 25 كورسى ئۆپۆزسیۆنى گۆران وبریاردانى یەكگرتووبە 6 كورسى وەكو ئۆپۆزسۆن بۆى جێبەجێدەكرێت واى دەزانى هەنگوینى لەدارگوێزدا دۆزیوتەوە بەڵام ئەم خوزگەیەى كۆمەڵ سەرابێك بوو ،لەبیرى چووبوو هەرگیز یەكێتى و پارتى و ئەوەلەبیر ناكون ئەولەلیستێكى جیاوازدا بەشدارى هەلبژاردنەكانى كردوە ، هەرلەیەكەم كاردانەوەى بەرۆژێك بەر لە راگەیاندن وئاشكراكدنى ناوى وەزیرەكان و دەنگدان پییان لەلایەن پەرلەمانى كوردستان وسویند خواردنیان كۆمەڵ بێ هیوا كرا ولەباوەشى حكوموتیشدا جێ یەكى بۆنەمایەوە وبەناچارى رایگەیاند دەبێتە ئۆپۆزسیۆن هەرچەندە ئەمیرى كۆمەڵ لەكۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا لەشارى هەولێر رایگەیاند كەئەوان ئامادەبون لەمەرجە تایبەتەكان تەنازول بكەن هەرچەندە ئەوەدرا بەگۆێ ى لایەنگرانى كۆمەلدا كەبەومەرجانەى ئەوان دایان نابوو بەشیوەیەكى ئۆپۆزسۆن كاریان دەكرد بەڵام پەراوێزخستنیان زیاتر گڵۆڵەى كۆمەڵى خستە لێژى وكەوتە پەیرەوكردنە سیاسەتێك بۆئەوەى لەهەلبژاردنەكانى پەرلەمانى عیراق جێگەیەك بۆخۆى دیارى بكات چونكە ئەوەى لێ دیاربوو كەیەكگرتوو بریارى خۆیداوە بەجیا دابەزێت و جارێكى جارێكى تر چوارحیزبەكەش لەسەر سفرەى لیستێك كۆنابنەوە ولیستى ئیسلامیش كارێكى گونجاونیە بۆیان و بزوتنەوەوى گۆرانیش بەهیچ شێوەیەك قبوڵى نیە لەگەڵ لایەنێكى تر دابەزێت ئەوەى ماوەتەوە لەبەردەم كۆمەل ئەوەیە كەلەگەڵ لیستى هاوبەشى یەكێتى وپارتى بەشدارى بكات بەڵام تائێستاى فەرمویان لێنەكردوە ئەویش ئەو چاوەروانیەى بێ هیوا كردەوە بۆلە راگەیاندنەكانى خۆی وئەوراگەیاندنانەى رویان لێدەكات بۆراكێشانى سەرنجى یەكێتى وپارتى ئەوەرادەگەیەنن كەپێدەچێت بەلیستى سەربەخۆ بەشدارى بكەن!!!!!!!!
لیرەدا ئەوپرسیارە دێتە گۆرێ ئەگەربریارە بەلیستێكى جیاواز بەشدارى هەلبژاردنەكان بكەن بۆچى بەیەكجارى هەلویستى خۆیان وەك یەكگرتوو گۆران راناگەیەنن ئەگەر مەبەستان سەرنج راكێشانى یەكێتى پارتى نیە بۆئەوەى فەرموتان لێبكەن ئەى بۆچى (پێدەچێت و،ئەگەر) دەخەن لێدوانەكانتانەوە
كۆمەڵ بۆدەربازبون لەشكستەكانى بیر لەسازدانى كۆنگرە دابەڵام پاش نەگەیشتنە دەرەنجامێك بریایى دا دواى بخات بۆدواى هەلبژاردنەكانى 16/1/2010 كەئەمەش ئەو دەرەننجامە دەگەیەنێت كۆمەڵ سیاسەتێكى ناروون وشكست خواردوى هەیە ونازانێت چۆن دەربازى بێت لێ ى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست