کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاریی بۆ قه‌له‌مفرۆشه‌کانی ئه‌مرۆی هه‌ریمه‌ به‌ حزبیکراوه‌که‌ی کوردستان

Monday, 17/03/2014, 12:00


له‌ سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ی 7ی 3ی 1991، هه‌ندێ له‌ کۆلکه‌ شاعیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی تازه‌ پێكەوتوو هاتنه‌ ئاراوه‌، هه‌ریه‌ک له‌ ئاوازێک و به‌ چه‌ند ته‌وه‌رەیه‌ک ده‌یاننووسی و به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌دا به‌ گویی خه‌لکیدا و خۆیان له‌ ناو کاره‌ساته‌کانی ئه‌و کاته‌ی راپه‌رین ده‌کرده‌ رابەر و لێزان و تێگەیشتوو ،هه‌لبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ شه‌هید بوون و تیاچوون و به‌دبه‌ختی رۆله‌کانی ئه‌و کاته‌ی باشووری کوردستان بوو، که‌ گیانی خۆیان له‌ پیناوی خاک و نیشتیماندا به‌ ختدەکرد، تا به‌ خوێنی خۆیان دوارۆژ و ژیانێکی پر ئاسووده‌ بۆ نه‌وه‌کانیان تۆمار بکه‌ن، ئەوان چوزانن ئەم رۆژەی لێدێتە بەرهەم.
رۆژنامه‌ و میدیاکانی ئه‌و کاته‌ بووبووه‌ جێگه و بازارێک بۆ کرین و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و نووسینه‌کانیان ئه‌مانه‌ بوونه‌ میکرۆب و جاشقه‌لەم رۆژ به‌ رۆژ له‌ گه‌ل رۆژگاریکی سه‌خت و ناهه‌مواردا بوونە بارێکی گران به‌ سه‌ر شانی ئه‌م گه‌له‌وه، به‌رده‌وام له‌به‌ر قابىپارت و لايه‌نه‌ رووزه‌رده‌كانى باشوورى كوردستان ده‌له‌وه‌رِين و له‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان رووداو کاره‌ساته‌کانی راپه‌رینیان به‌ ئاره‌زووى خۆيان ده‌گێرایه‌وه‌ به‌ جۆره‌ها درۆ و قسه‌ى نا واقعييانه‌یان دروست دەکرد.
خۆزگه‌ قه‌ڵه‌مه‌کانتان وه‌ك چه‌کێک به‌ ئاشکرا ده‌تانکرده‌ شان و وه‌ک میلله‌ت فرۆشێک نمایشی ووشه‌کانتان پێده‌کرد .
خۆزگه‌ شووشه‌ مه‌ره‌که‌بی پێنووسه‌کانتان وه‌ک کالایه‌کی فیشه‌ک له‌ قه‌د به‌ستووی ژه‌نگاوی ده‌بوو له‌ بۆ پرکردنه‌وه‌یان و ده‌سترێژی خوێناویتان پێده‌کرد! له‌ بری دارشتن و رێکخستنی وشه‌ ریزكراو و دروستکراوه‌کانتان.
خۆزگه‌ نووسین و کتێبەکانتان هه‌میشه‌ ره‌نگی راسته‌قینه‌ی ره‌شئاساى نێو ناخی دڵتان ده‌بوو ، که‌ تیایدا هه‌رگیز جێگه‌ی نه‌ده‌بووه‌وه‌ .
ئێوه‌ی به‌ ناو نووسه‌رو شاعیر و رۆژنامه‌نووس و رۆماننووس، هیچ به‌ هایه‌کی مرۆڤایه‌تیتان تیا نییه‌، ته‌نها له‌ قه‌له‌مفرۆشێک و جادوگه‌رێک که‌ هه‌میشه‌ به‌ دوای هه‌ل و فرسه‌ته‌وەن بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی کڵاکانیان.

ئێوه‌ به‌ررژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆتان خستۆته‌ سه‌رو بیرو هۆش ‌و مه‌بده‌ئتانه‌وه‌ ، ببوورن ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی که هه‌ر‌ له‌ بنه‌ره‌تدا نه‌تان بووه‌ .
ئێوه‌ی بلیمه‌ت! رووداو و کاره‌ساته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ئه‌م نیشتیمان و ئه‌م میلله‌ته‌ که‌ به‌ هۆی هه‌ڵه‌ و نه‌زانینی به‌رپرسه‌ نه‌ خوێنده‌واره‌رکانی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌وه‌ رووده‌دات، کردووتانه‌ خۆراکی بابه‌ته‌کانتان و به‌ ووشه‌ی ساخته‌ و درۆی ریزکراو پۆشته‌یان ده‌که‌ن.

ئێوه‌ درۆ له‌ گه‌ل وشه‌ و کەسایەتیی خۆتاندا ده‌که‌ن ئه‌و وه‌همه‌ به‌ناو واقیعه‌ی ، که‌ تێیدا ده‌ر ده‌برن دووره‌ له‌ هه‌موو راستییه‌که‌وه‌، واده‌زانن خوێنه‌ر به‌و جۆره‌ ره‌نگ و ريياكارييانه‌تان چه‌واشه‌ دهبن، به‌ڵام زۆر بەهەڵەدا چوون! بیرتان چوو له‌وه‌ی له‌گه‌ل نه‌وه‌یه‌کدا گفتوگۆ ده‌که‌ن که‌ ئه‌مرۆ له‌و ئاسته‌دان زۆر به‌ ئاسانی ده‌ستنیشانی ره‌نگه‌کانتان دەکه‌ن و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تیتان بۆ دەکه‌ن.
نه‌تانزانی!، که‌ هه‌ر ئه‌م نه‌وه هۆشياره‌ى ئه‌مرۆكه‌ نه‌وه‌ى فه‌يسبووك و سايته‌ ئه‌ليكترۆنييه‌كان مانا و کاردانه‌وه‌ی هێڵه‌ ئاسۆییه‌ کێشراوه‌کانی ناو تابلۆکانتان شیده‌که‌نه‌وه‌ و به‌راووردی ده‌که‌ن له‌ گه‌ل کار و وته‌کاناتان له‌گه‌ل کار و پیشه‌کانتان .... له‌گه‌ل رووخسار و ناوه‌رۆکتان.

ئێوه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی درۆ له‌ گه‌ڵ خۆتان و ده‌وروپشتان ده‌که‌ن به‌ هه‌مان شێوه‌ و له‌هه‌مان کاتدا درۆ له‌ گه‌ل نه‌وه‌کانی خۆشتاندا ده‌که‌ن ، بێگومان ئاگاداری ئه‌و راستییه‌شن، که‌ ئێوه‌ ده‌ستکردی ژیان و ئاینده‌یه‌کی فشه‌ڵ و لاوازن و له‌ دوارۆژدا بۆیان به‌ جێده‌هێلن ، به‌ پشتگیری و بێ ده‌نگیتان له‌ ئاست رووداوه‌کان و خۆ گێلکردن له‌ راستییه‌کان و له‌ هه‌ڵەیه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی به‌ر پرسه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌، که‌ له‌ پێناو چه‌ند درۆ و دروا دراوێک له‌ هه‌ڵه‌ کانیان بپۆشن و به‌ وشه‌ی ساخته‌ و درۆ پینه‌و په‌رۆیان بۆ بکه‌ن..، ته‌نانه‌ت ئیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک تاوان و هه‌ڵه‌کانیان داده‌پۆشن.
ئیوه‌ بوونه‌ته‌ کۆسپ و به‌ربه‌ستیک له‌ به‌رده‌م هه‌موو هه‌ول و کۆشش و به‌ره‌و پێش چوونیک، ئێوه‌ی به‌ناو رۆشنبیر بوونتان له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی  نیشتیمان له‌ قه‌ره‌قۆزێکی بووکه‌ شووشه‌ی سه‌ماکه‌ر ده‌چێت به‌ ده‌ست به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانتانه‌وه‌ جووڵه‌ و هه‌ست و بیر کردنه‌وه‌تان له‌ ده‌ست خۆتان دا نییه‌.

ئه‌م جۆره‌ به‌ ناو نووسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی ده‌ره‌وی ولات که‌ که‌ وه‌ک په‌ککه‌ووته‌یه‌ک لێی که‌وتوون له‌ گه‌ل ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری و دووره‌ وولاتی خۆیان گونجاندوه ، به‌لام مه‌خابن تا وه‌کو ئه‌مرۆ نه‌یان توانی و خۆیان له‌گه‌ل ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا رابهێنن و سوود له‌ وه‌رگێرانی ئه‌ده‌ب ، ریزمان ، زمان و کولتوری ئه‌و وولاته‌ که‌ تیایدا ده‌ژین و زینده‌گی تیادا ده‌که‌ن بۆ سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێرن ، ئه‌ویش له‌ به‌ر بی توانای و نه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ نه‌ توانن زمانی ئه‌و وولاته‌ به‌ باشی مامه‌ڵه‌ی پێ بکه‌ن و فێری ببن . ئه‌م نووسه‌ره‌ سه‌ر لێشوانه‌ بێ کاری و نه‌بوونی پیشه‌یه‌کی به‌سوود بۆ خۆیان و بۆ ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ .وای لی کردوون که‌ په‌نا بۆ به شان پیا هه‌لدانی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب به‌رێت له‌ به‌رامبه‌ر برانه‌وه‌ی مووچه‌یه‌ک یان چه‌ند پاداشتێک .
ئیوه‌ دانیشن سه‌رتان کزکه‌ن و ده‌نگتان نه‌یه‌ت ، قرو قه‌پی لی بکه‌ن ، خۆتان هه‌لمه‌قورتێنن له‌وه‌ی له‌ ئاستیا نین . که‌م بڵێن با زۆر تێبگه‌ن .. له‌وه‌ی پێتانه‌و ده‌ری ده‌برن بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ ژار و داماوه‌ی که‌ به‌ درێژای 24 ساڵی دوای را په‌رین به‌ ده‌ست ئه‌م دوو حزبه‌ی ناو ده‌سه‌لاته‌که‌ی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ ده‌ست هه‌ریه‌ک له‌ پارتی و یه‌کێتی یه‌وه ‌ده‌ناڵێنێت ولێيان بوونه‌ته‌ ده‌ردو و مۆته‌كه‌ وسه‌ره‌تان .. ئیوه‌ى جاشقه‌له‌ميش به‌ درۆ و مامه‌ حه‌مه‌يی وكه‌سێتييه‌ کۆیله‌یتييه‌كه‌تانه‌وه‌ ، رۆژ به‌ر رۆژ برینه‌کانیان زیادو قووڵتر ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە