کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى بەرامبەر بە مێژوو بەرپرسیارە

Saturday, 29/01/2011, 12:00



نامەیەكى كراوە بۆ جەلال تاڵەبانى مەكتەبى سیاسى (ی ن ك)



یەكێتى لە سەرەتاى مێژووە لە هەل و مەرجێكى دا پێویستدا هاتە گۆرەپانی خەباتەوە بوە پێشرەوى چینێكى گەورەى ئەم گەلە و بوە حزبى شەهیدان زۆرترین قوربانى بەخشى .
من نامەوێ برینى كۆن بكولێنمەوە بەس ئەوەندە دەڵێم ئەو یەكێتیە كە ئێستا لە گەڵ پارتى بنەماڵە هاوپەیمانە یەكەم گورزى كوشندە لە سەرەتاى دروست بونى یەكێتى بەدەستى پارتى خواردى . ئیستا دەبنین جەماوەرى كوردستان خەریكە تواناى بەرگەگرتنى ئەو هەمو زوڵم و ستەمە و بێ سەرو بەرەیەى نەمێنێ و ڕاپەریبێك نزیكە بەرامبەر بە دەسەڵات ، بۆیە دەڵێم مەكتەبى سیاسى یەكێتى تا زووە فریاى خۆت بكەوە دەست لەو حكومەتە بكێشەوە ئەو بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆى خۆت لادە با پارتی بنەمالە با خۆى بە تەنها حكومەت بەرێوە بەرێت . من وەك پێشمەرگەیەكى دێرینى (ى ن ك) م زۆر شەرمەزارم كە یەكێتى لە هەمو هەلبژاردنەكان بە یەك لیست لە گەلأ پارتى دادەبەزێت زۆر بە رونى و ئاشكرا لە هەمو كات و شوێنەكاندا پارتی كڵاو دەكاتە سەر یەكێتى . من ئەوەندە دەڵێم هەڵبژادنى هەولێر سەنگى مەحەك بوو یان تەزویر و فرت و فێڵی بنەماڵە . بۆ دواجار دەڵێم یەكێتى تا ماوەت لە پێشە دەست لە حكومەتى هەرێم هەڵگرە و خۆت لە بەرپرسیاریەتى مێژوو رزگار بكە ئێمە ئاگادارى بێزارى خەڵكین لە گۆرەپانی كوردستان كە جەماوەرى كوردستان رق و بێزارى گەیشتۆتە دوا قۆناغ بۆیە ئەم نامەیە ئاراستە جلال تاڵەبانى مەكتەبی سیاسى (ى ن ك) كردوە دەزانم لە ناو یەكێتى دا كەمێك ئازادى رادەربرین هەیە بەڵكو خۆى ئەندام لایەنگرانى توشى سەرگەردان نەكات و مێژویەك بۆ خۆى تۆمار بكات و هەر بە حزبى شەهیدان بێنینێت .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە