نهێنیەكانى كارگەى قیرى شارەوانى و كۆمپانیاى ساڵەیى
Friday, 19/10/2012, 12:00
کارمهندێک
سلاو ...........
بە ئەو پەڕى ڕێزو حورمەتەوە سوپاستان دەكەم و داواكارم ئەم نووسراوەم بۆ بلاو بكەنەوە و دەست خۆشیتان لێدەكەم .
ئەوا هەمیسان هاوارم هێنانەوە لە بارەى نهێنیەكانى كارگەى قیرى شارەوانى و كۆمپانیاى ساڵەیى كە یەكێكە لە پێنج كۆمپانیاكانى نیهاد بارزانى و شوان بەكرى شەریكى ، چونكە بەڕاستى ناحەقیەكان گەیشتۆتە ئەوپەڕى لووتكەى بەرزى و ڕۆژ دواى ڕۆژ زیاتر پەرە دەسێنێ !
ئەوەتا گرێبەستێكى جووت سایدى سەرەكى نێوان هەولێر و ناحیەى دیبەگەو مەخموورى كردووە و هەرچى تێكەڵەى زورگەزراوە هەمووى بەكارهێناوە خۆ هەر ئەو تێكەڵەیش بوو لە پشكنینەكانى كۆمپانیاى پگاهى ئاغاى قادرى ئێرانى هەشت كەڕەت دەرنەچوو لە تاقیگەى بیناسازى هەولێر.
لەسەرەتاى مانگى تشرینى یەكەمى ئەمساڵدا سەرۆكى شارەوانى دهۆك بە سەردانێك بانگێشت كرایە هەولێر و لەگەڵ سەرۆك شارەوانى هەولێر و شوان بەكر چوون سەیرێكى كارگە نەخۆشەكەى قیرى شارەوانى هەولێریان كرد كە لە شوان بەكریان كڕیبوو بە تەنها تەلەفۆنێكى نیهاد بارزانى بە بڕى پێنجسەد دەفتەر دۆلار و دواتر دەستەى سەرۆكایەتى هەولێریش بانگێشت كرانەوە دهۆك و بڕیارى كڕینى كارگەیەكى قیرى ترى وەكو كارگە نەخۆشەكەى هەولێردراو لەگەڵ شوان بەكر واژووى لەسەر كرا ، سەرەتانێكیش تووشى دهۆك كرا هەر قسەى خۆمان بێ ، ئەمەو سەرەڕاى ئەو هەموو پڕۆژە تایبەتانەى نیهاد بۆى دەگرێ ! ئەمجاش ئیستا دەستى كردووە بە فرۆشتنى گیراوەى قیرى شەقامەكان ڕۆژانە بۆ شارەوانى و ئاوەدانكردنەوە زیاتر لە شەست قەلاب قیرى سى تەنى و سى و پێنج تەنى ڕەوانە دەكات ، سەیریش لەوە دایە كە هیچ قەلابێك وەسلى كێشانەى بەدەست شوفێرەوە نییە و دەڵێن گوایا ئەوان بۆ فەرمانگەكانى میرى وەێل نابەن و دواتر بە گۆترە دەیخەمڵێنن ، ئەمەیان شتى چاكە لە خورماى بێ ناوك ئەچێ .
نازانم بۆچى كێشانە كردنى بارى قەلاب بۆ زیاتر لە سى تەن مەواد و سى و پێنج تەن تەنها شمولى شوان بەكر ناكات لە قەپانى ڕێگا سەرەكیەكان و بازگەكاندا ؟
بەخوا كاك نێچیر مەگەر تۆ بێیتە جواب و شتێكمان بۆ بكەیت ! ئەگینا پێستمان چۆتە دەباغ خانە و داهاتى وڵاتمان بەهەدەر ئەكرێتە گونیەو تەلیسەوە و ڕەوانەى ماڵەكانى خۆیانى دەكەن لە ئەمریكا و ئەوروپا .
هەرچى كۆنە ئامێر و ماشێنەكانى شوان هەیە جارێكى تر دەفرۆشێتەوە شارەوانى و بۆ خۆیشى سفر كیلۆ مەتر دێنێتە جێگاى .
ئەمانە هەر هەمووى ڕێككەوتنى ژێر بەتانى ناڕەواى پێ دەڵێن و هەركەسە بۆخۆى خەریكە ، ئەوەتاانێ بەرپرسى كارگەى قیر كاكە محمدى جواد پیرداودى بەناو پارتى لە ماوەى تەنها دوو مانگدا كردى بە دوو فاریشەو حادیلەیەكى پەستانەوەى قیر و ئیستا كاكم سێ ستافى قیرى هەیە ، دووانیان حكومى و ئەوى تریان ئەهلى ئیستا وا لە دێهاتەكانى شەمامك خەریكى ئیشكردنن پاش تەواو كردنى شیلادزێ و كەورگۆسك كە لەگەڵ كاك شمسە دینى برادەرى و ماجیدى ئەندازیارى ئاوەدانكردنەوە هاوبەشن و ئوتومبیلێكى نیسانى شارەوانى داوەتێ بۆ سەرپەرشتى كردنى هەردوو فاریشەكان ، وا دیارە ئەوە بوو كە ناوى نابوون دوو ستافى قیرتاوكردنى ڕۆژ و ستافێكى شەوانە .
كارگەى قیرى شارەوانى لە ساڵانى نەوەدەكان تاكو هاتنى ئەم بەڕێوەبەرە بەڕێزە ! ژمارەى كارمەندانى زیاتر بوون لە سەدو بیست كەس و ئیستا ماونەتەوە تەنها پەنجا كەس و هەر هەمووى بە زۆر گوازراونەتەوە بۆ جێگاى تر هەرچەند كارمەندى لێهاتوو شارەزایش بوون ، بۆ ڕاستى قسەكانم ئەوەتانێ هەندێكیانم ناونووس كردوون كە ڕاژەیان گوازراوەتەوە :
1 حەكیم ئبراهیم
2 سێبور ئەبوبەكر
3 مەهدى سالح
4 فریدون
5 ساهیرە خان
6 بەفرین خان
7 ساكار خان
8 زانا هەڵەبجەیى
9 ێلاحددین
10 كەمال
11 شیروان ێەباح
12 شێرزاد فەتاح
13 دڵدار سالح
14 سەعیدى وەقاد
15 ئەحمەد حاجى
16 سەفین موحسین
17 ئەسەف موحسن
18 سەركار موحسین
19 سەنگەر محسن
20 فەرهاد ئەحمد
21 سەنگەر عمر شورتە
22 مەریوان بەحركەیى
23 جەلیل جەبار
24 ئەردەلان مەجید
25 أحمد ئاوارە
26 عبدلله ئسماعیل
28 عواس سەلیم
29 عیمادى موشغیل
30 كارزان
31 یاسین نورددین كە بەرپرسى پارتى بوو لە كارگەى قیر .
پارتى ئاش بە تاڵى كردەوە لە كارگەى قیر و ئیستا كەس ناوێرێ پۆستى حزبى وەرگرێتەوەو كاك مەحەمەد ئەڵێ من خۆم بەرپرسى حزبیم .
چەندین كارمەندى تریش دەست نیشان كراون كە ناوەكانیان بگەڕێتەوە بۆ نەقل كردن .
چێشتخانەیەكى زۆر بە تام و چێژى داناوە لەناو كارگەو تەنها بۆ پێنج شەش كەسێكى نزیكى خۆى و كارمەندێكى كرێ گرتەى داناوە مانگانە بڕى حەوت سەدو پەنجا دینارى ئەداتێ و هەموو خواردنەكانیش لەسەر حسابى شارەوانییە كە ناوى نورەددینە ، تەنانەت ژەمى بەیانیانیش لەوێ دەخۆن و زەیتوونیش بۆ خورێنى پێش نان خواردن هەیە و بۆنەكەیشى بەسەر باقى كارمەندەكاندا دەڕوات .
ڕۆژى پێنجشەممە 18 ى تشرینى یەكەمى ئەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو شوان بەكر ڕێو ڕەسمى كردنەوەى كارگە نوێیەكەى قیرى بەڕێوە برد كە بە قازانجى كارگە نەخۆشەكەى شارەوانى كڕیوەو هەر لە ئیستاوە لەسەر قازانج ماوەتەوە سەعات دەى بەیانى و هەرچى بەڕێوەبەر و بەرپرسانى فەرمانگە خزمەتگوزارى و بەڵێندەرانى ئەنجامدەرى ڕێگاو بانەكانى ناوخۆو دەرەوەى شارى هەولێر هەیە بانگێشت كرابوون و لە ماوەیەكى نزیكدا لەجیاتى هەموو كارگەكانى قیرى فەرمانگە حكومیەكان ، قیرى هەموو ناوشارى هەولێرو دەوروبەرى دەگرێتە ئەستۆ و هەموو كارە پێویستەكان و ڕەزامەندى تەواوى بۆ كراوە ، كارمەندانیش دەگوازرێنەوە بۆ فەرمانگەكانى تر ى میرى و هەر بۆیەش محمد جواد هەموویان لە ئیستاوە دەگوازێتەوە .
ئەمجا خۆشەبێ و دەبێتە یەك مەیدان .
ئایا میللەت كۆڕەوى بۆ ئەم مەبەستە گڵاوانە كرد ؟
وادیارە نەتان بینى سدام و قەزافى بۆ كوێ بران ؟
سوپاس بۆ خوێنەرانیش یەكە بە یەكە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست