کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زه‌نگێكی ئاگه‌دار كردنه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م دكتۆره‌كانی كوردستان

Sunday, 08/07/2012, 12:00


وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه‌ مرۆڤ له‌ ژیان دا هه‌ر ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانی بێت پێویسته‌ به‌جوانی ئه‌و ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ بكات به‌پێی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه‌ بۆی دانراوه‌،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌كارهێنانی پۆست وپله‌ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و كاری نابه‌جێ لادانه‌ له‌ هه‌موو پره‌نسیپه‌ ئه‌خلاقی و ویژدانی و ئاسمانیه‌كان.
بۆیه‌ لیره‌دا مه‌به‌ستم له‌ چه‌ند دكتۆریكی نه‌خۆشخانه‌یه‌كه‌ له‌ سنوری ناوچه‌ی گه‌رمیان كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانیندا كه‌ شاهیدو به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ هه‌ستاون به‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی نه‌شیاو و لادانه‌ له‌ هه‌موو پرانسیپه‌كانی مرۆڤایه‌تی...
بۆیه‌...له‌ ڕێگه‌ی كوردستان پۆستی ئازیزه‌وه‌ كۆتا زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌نێرم كه‌ ده‌ست له‌م كاره‌ نه‌شیاوه‌ هه‌ڵگرن ئه‌گینا (ناو، و ناونیشان كار و جۆر و ژماره‌ی ئۆتۆمبیل و شوێنی ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌) ، له‌م سایته‌ به‌ڕێزه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌
دواجار خۆیان به‌رپرسیان.
داواكارین له‌ خوێنه‌ران له‌ هه‌ر شوێنێك و جێگایه‌ك ئه‌م دیارده‌ ناشرینه‌ به‌دی كرا ڕاسته‌وخۆ بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.

کوردستانپۆست داوا له‌و به‌ڕێزه‌ ده‌کات، که‌ به‌ زووترین کات ناوی پزیشکه‌کان و به‌ڵگه‌کانمان بۆ بنێرێت، تا به‌رامبه‌ر ئه‌و دکتۆرانه‌ کاری پێویست بکرێت. ئه‌م نووسینه‌مان له‌سه‌ر داواکاری پزیشکێکه‌ له‌ گه‌رمیان که‌ ده‌یه‌وێت به‌دواداجوون له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە