کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە چوارچێوەى گەندەلیكانى وەزارەتى ناوخۆ

Thursday, 10/02/2011, 12:00





(یەكێتى وا زەلیل بووە دزیشى لێ دەكرێت ناتوانێت دز بگرێت).

ئەى گەلى كورد سەیر كەن بزانن كە ئەگەر لە ژێر دەستەلاتى ئەم دوو حیزبە نەبن هیچ كەسێك نیە لەم هەرێمە هەست بەوە بكات هەژارێك هەبێت چونكە هەموو سەروەت و سامانى ئەم گەلە بە ئیمزاى گەندەلچیێك بەهەدر دەروات بۆ بەرژەوەندى چەند دزو جەردەیێك، دیارە وەك گەندەلچیەكان باس دەكەن و دەژمێرن

ئەوان خاوەن شەهید و ئێوە خاوەن سلق وپیاز

ئەوان خاوەن مندال و ئێوە خاوەن پشیلە..

ئەوان خاوەن رابردوو و مێژووێكى پرخەباتى پاك و ئێوە رابدوتان پیس و جاش

ئەوان دامێن پاك و دەست پاك ئێوە دامێن پیس و گەندەل

ئەوان ماموستاى خوادن و بلۆك كردنى دۆلار ئێوە نەزان و نەناسینى دۆلار

ئەوان مرۆڤــــــ و ئێوە دیوار

ئەوان خاوەن هەزار مێرد و ئێوە بێ كەس

هەموو ئەوان و ئەوان وئێوە و ئێوە......لەراستیدا كابرایەكى دز لاى وایە گشت خەلك دزە........گەلى قارەمان...ئەگەر ئێوەى گەل نەبێت هەردەم ئەوان هیچ نین نەوەك سەرۆك بەلكو لە واقعدا نین و ناشبن...ئەكەر ئێمەى گەل نەبین دڵنیابن هیچ كورسێك نابێت بەماو كورسى سەرۆك ئینجا بە هەرمەكى وەرن بۆ خوارەوە تا دەگاتە یەك پۆلیس.

سەیر بكەن یاسایى هەموو دامودەزگاكان بەمجۆریە هە نوسراوێك بە تایبەتى لە بابەتەكانى (رەزامەندى)(موافقات) ئەبێت وەزارەت ئاراستەبكات بۆ بەرێوەبەرایەتى گشتى ئینجا گشتى ئاراستەبكات بۆ بەرێوەبەرایەتى (؟؟؟) بەلام لێرەدا بۆ دزوگەندەلچیەكان بە جۆرێكى دیكەیە بەم شێوەیەى خوارەوە:-

وەك هەموو لایەك دەزانن وەزارەتى ناوخۆ لە حكومەتى گەندلى كوردستان مولكى پارتیە و تاپۆ كراوە لە سەر وەزیرێك بە ناوى(كریم سنجارى) كە هەلساوە بە شاباش كردنى چەندین ژمارە بە بێ هەلوەشاندنەوەى ئۆتۆمبێلى كۆن لە بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ..

لێرە دزینەكان ئەویە كاتێك بەرێوەبەرایەتى گشتى هاتووچۆ كە لە دەست یەكێتى دایە بە پێچەوانەى یاسا تاكو بەرێوەبەرایەتى گشتى هاتووچۆ نەزانێت راستەوخۆ بە بروسكەى تایبەت لە كریم سنجاریەوە بۆ لیوا ئازاد خۆشناو بەرێوەبەرى هاتووچۆى هەولێر دەنێردرێت بەبێ ئەوەى هاتووچۆى گشتى پێ بزانێت بۆ بەخشینى ژمارەى ئۆتۆمبێل وەكو دیارى بۆ هەڤالانى پارتى وەك كە خۆیان وا ئاماژە پێ دەكەن.

خەلكینە ئێوە دەزانن نرخى ژمارە بۆ هەڤالانى پارتى بەلاشە بەلام بۆ من و تۆ و ئێوە دەگاتە3.000.000 ملیۆن دینار.....بەڵگەشمان بۆ ئەم گەندەلیە هەیە بە تایبەتى ئەم 250 ژمارەیەى كە كریم سنجارى دابووى بە هەڤالانى بە ناو پارتى لە كات و ساتى كۆنگرەى 13ى شوومەكەە پارتى بۆ مەبەستى بانگەشەى هەلبژاردن لە ئاهەنگەكەى13 گەندەلچیان...لێرەدا ماوە بلێن...هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆهــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ جەنابىبەرێوەبەرى گشتى هاتووچۆ بۆ خۆتان بخەون وەك مامەتان چۆن خەوتوە یەكیەتیەكەتان فێرى خەوێكى خۆشى كردون با بۆ ئێوەش بێت پارتى با بخوات ئێوەش وەك ئێمە سەیرى دەممیان دەكەین تا خودا لە چاویان دێنێتە دەرەوە.

   


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە