کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆر له‌و كەلوپەلانەی بۆ نەشتەرگەری به‌کار ده‌هێنرێن، ته‌نها بە ئاوی بەلوعە دەشۆردرێتەوە

Saturday, 28/08/2010, 12:00


کارمه‌ندێک زۆرم پێخۆشە لەم سایتە ڕاستگۆیەوە هەندێ جار لەلایەن گروپی چیای كوردستان پۆستەوە دەست دەخرێتە سەر گەندەڵی و كەم و كوڕییەكانی وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی و وریاكرنەوەی د. تاهیر هەورامی و د. ڕێكەوت و جار جارە لەخەو خەبەریان دەكەنەوە و ڕایان دەچڵەكێنن بۆ ئەوەى دەست لە گەندەڵی هەڵگرن ، من وەك پزیشكێك دەست دەخەمە سەر ڕاستیەكان و ئەو كارەی كە پێم سپێردراوە بە ڕاستی و دڵسۆزی جێبەجێی بكەم.
زۆر جار د. تاهیر هەورامی و د. ڕێكەوت لە شاشەى تەلەفزیۆنیەكوردییەكاندا دەبینم كە یەكەم قسە و دوایین قسەیان ئەمەیە (ئێمە مەبەستمانە گیان و ژیانی هاوڵاتی بپارێزین و خزمەت بكەین لە پێناو زیاتر چاككردنی تەندروستی هاوڵاتیان) .

ئەم ووشانە چەندین جار دووبارە دە بارە كراونەتەوە كە من دەڵێم وانیە چونكە ئەم دوو بەڕێزە وەك دەڵێن (لە بێ خەبەران كەشكەك سڵاوات) واتە ئاگایان لە دام و دەزگاكانی خۆیان نیە ، ئەوەتا لە نەخۆشخانی چوارباخ سلێمانی ئەهلی نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆنی تێدا ئەنجام دەدرێت و هەندێك لەو كەلوپەلانەی بەكاری دێنن بۆ ئەم نەشتەرگەریانە چەند جارێك بە ئاوی بەلوعە دەشۆردرێتەوە و جارێكی تر بەكاردێت بۆ نەخۆشێكی تر هەرچەندە هەموو نەخۆشێك نزیكەی 4500 5000 دۆلار دەدات بۆ هەرنەشتەرگەرییەك ، ئەمەی كە باسمان كرد نەخۆشخانەیەكی ئەهلیە ، ئەى ئایا لەسەنتەری نەشتەرگەریەكەی تۆ چ باسە كاك دكتۆر ؟ ئەى تۆ بۆ ئەمەیان چی دەڵێیت ؟

برادەرێكم كەماوەی 25 ساڵە پزیشكی دڵە لە ئەڵمانیایە و ئاگاداری كردمەوە كە ئەو كەل و پەلانەی لە ئەڵمانیا و هەندێ شوێنی تر دەكڕێت زۆری بەكارهاتووە و جارێكی تر كەبس دەكرێتەوە و هەندێكیشی ئێكسپایەر بووە و بەسەرچووە. ئەو كۆمپانیایانەی كە ئەم كەلوپەلانە دەفرۆشن هیچیان ڕەسمی نین و خاوەنی شهادەی ئەو كەل و پەلانەنین (شهادەی جودە) یان نیە ، بۆیە داوا لە دكتۆر تاهیر هەورامی و د. ڕێكەوت دەكەم سەردانی ئەو دوو نەخۆشخانەیە بكەن و تا كارەساتی تیا ڕوونەداوە چونكە ئەمە مەسەلەی ژیانی مرۆڤە ئەگەر كارەسات و مردن ڕووی دا هیچیان پێناكرێت، ئەی ناپرسێ ماوەیەكی زۆر هەردوو ئامێری قەستەرەی دڵ لەكاركەوتبوو زانیان هۆیەكەی چییە ؟

ئایا ئاگاداركرانەوە كەهۆی لەكاركەوتنەكەی چی بوو ؟
بەڕێزان د. تاهیر و د. ڕێكەوت ئەگەر ویستتان ناونیشانی ئەو كۆمپانیا و شوێنانەتان بدەمێ ئەوا ئەگەر داوام لێ بكەن دەتوانم لەڕێگای كوردستان پۆستەوە ناوی ئەو كۆمپانیایانەتان پێبڵێم كە كەلوپەلی پزیشكی دەنێرن بۆ كوردستان لەدەرەوەی ووڵات وە من هاوكاریتان دەكەم بۆ ئەوەی ئەگەر كرا یەك دوو نوێنەری وەزارەتی تەندروستی بنێرن بۆ ئەو ووڵات و شوێنانەی كە كەلوپەلی پزیشكی و دەرمان دەنێرن بۆ كوردستان وە من هەموو هاوكارییەكتان دەكەم لەپێناوی باشتر خزمەت كردنی هاووڵاتیانی كوردستانەكەمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە