کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە دەزگای سەردەمەوە بۆ دەزگای زانیاریی

Wednesday, 10/08/2011, 12:00


دوای 25/7 و تێكشكانی یەكێتی نیشتیمانی و پێشتریش چەند وتارێكی شوان ئەحمەد لە رۆژنامەی ئاوێنە و دواتر له‌ کوردستانپۆست، هێندەی تر رووخسارە ناشیریینەكانی ئەنجومەنی دەزگای سەردەمی بۆ رۆشنبیرانی كوردستان دەركەوت، بەوەی ئەو دەزگایە بووەتە مزراحێك بەدەست بەرپرسانی یەكێتییەوە و بە هەموو شێوەیەك دەیانەوێت شێركۆ بێكەسی سەرۆكی دەزگای سەردەم و رەئوف بێگەردی جێگیریی لەو دەزگایە دووربخەنەوە.
لە ئێستاشدا بە شێوەیەكی نافەرمی هەڵكەوت عەبدوڵڵا بووەتە سەرۆكی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و ئازاد بەرزنجی بووەتە جێگیریی، بەناوی پشووەوە شێركۆیان ناردووەتەوە بۆ ئەوروپا و رۆژانە لە بەرچاوی كارمەندانەوە نوكتە لەسەر شێركۆ دەكرێت.
بەرهەم ساڵح، هۆکاره‌ بۆ دانانی هەڵكەوت عەبدوڵڵا له‌ جێگای شێرکۆ بێکه‌س، وەك خۆی لە كۆبوونەوەی گشتی دەزگای سەردەم وتی من سوپاسی بەرهەم دەكەم كە بە پلەی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت خانەنشینی كردوم، مووچەكەی چوارملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە و مووچەی سەردەمیشی دوو ملیۆن و نیو هەمووی دەكاتە حەوت ملیۆن دینار ئەمە جگە لەوەی راوێژگاری بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆیە ، گرێبەستی نووسەرانەی لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هەیە و راوێژكاری رۆشنبیریی دەزگای خەندانە، بەڵام دوای ئەوەی چەند مانگێك لەمەوبەر سەرۆكی دەزگای خەندان بوو لەگەڵ عارف قوربانیدا دەبێتە شەڕیان و لەوێ پاڵیان پێوه‌ ن ، ئێستا لە رێگەی خەسرەو گوڵ محەمەد و وەستا حەسەنی بەرێوبەری ئاسایشی سلێمانیسه‌رپه‌رشتی دەزگای سەردەم ده‌کرێت.
*سەرەتای ئەم مانگە ئێمە 12كارمەندی تایپێست و نەخشەساز و هەڵەچن بووین لەو دەزگایە دەریان كردین، بە بیانووی ئەوەی لە كافتریای سەردەم قسەمان بە یەكیتی وتووە، رۆژی سێ شەممە 25/7وەستا حەسەن كە دەكاتە ژنبرای ئازاد بەرزنجی و خەسرەو گوڵ محەمەد دێنە سەردەم و بە دزیی رەئوف بێگەردەوە كۆبوونەوە بە ئازاد و هەڵكەوت دەكەن و پێیان دەڵێن پێویستە پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا سەردەم پاكتاو بكەن ، هەربۆیە یەكەم كاریان دەركردنی ئێمە بوو!
پێشتریش بە رێكەوتن لەگەڵ خەسرەو گوڵ محەمەد دڵشاد عەبدوڵڵایان پاڵ پێوەناو گۆڤارەكەیان داخست، بە بیانووی ئەوەی دڵشاد راوێژكاری رۆشنبیریی كۆسرەت رەسوڵە.
* ئەو دەزگایە خاوەنی نزیكەی 160 كارمەندە، هەمووی دەبێت لە 8.30 خولەك بۆ سەعات 1.30 دەوام بكات، بەڵام 15 بەناو نووسەری تێدایە، كە زۆریان لە قەڵەمەكانی شەری ناوخۆن، نەك دەوام ناكەن بەڵكو موچەی موفتیش وەردەگرن، لەو نووسەرانە هەیانە نووسەر بووە لە گۆڤار یان رۆژنامەیەكی دەزگای سەردەم ئێستا رۆژنامە و گۆڤارەكە نەماوە ئەو مانگانە یەك ملیۆن وەردەگرێت، بەڵام ئێمە تێماندایە خۆی سایتی سەردەمی بەرێوەبردووە 7سەعات دەوامی كردووە 400 هەزار موچەی وەرگرتووە، دیارە ئەو نووسەرانەش زۆربەیان پیاوی بەرپرسانی یەكێتین، هەیانە ئازاد جوندیانی ناردوویەتی بۆ جاسووسی كردن، رۆژانە بە تەلەفوون و بە مەسج بە جوندیانی هه‌واڵی پێده‌دات، هیوا قادر بەناو سه‌ر به‌ رەهەندییه‌کانه‌ ئه‌ویش یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌م ماوه‌ته‌وه‌!
* چەند نووسەرێكی كەم نەبێـت، ئەوانی تریشیان تا ئێستا هیچ نووسین و كتێبێكیان نییە، ئەوەی لەوێدا هێشتووینییەتییەوە، تەكەتول بازی و جاسوسی كردنە، تەنانە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان هەڵكەوت لە كافتریای سەردەم بە نووسەرەكانی وتووە دەبێـت هەمووتان وێنەی سەرۆك تاڵەبانی لە ژوورەكەتان هەڵواسن! بۆ هەڵی نەواسن خۆ ئێمە كاك هەڵكەوت نین لە شۆفێری تەكسییەوە بۆ موچەی حەوت ملیۆنی، تا ئیستا دەزگای سەردەم زیاتر لە 1000 كتێبی چاپ كردووە بە پشتی ئێمە، ئێستاش ئاوا بێ باكانە دەڵێن نەشخشەسازێكمان ناوێت كە یەكێتی نەبێت، شاعیری گەورەی گەلەكەشمان با لە ئەوروپا هەر سیر بخوات و زوڕنا لێبدات.!
ئەمە كورتەیەك بوو لەو گۆڕانكارییانەی دەزگای سەردەم كە لە دەزگایەكی بەناو رۆشنبیرییەوە هەنگاو بەرەو دەزگایەكی جاسووسی و موخابەراتی و پۆلیسی هەنگاو دەنێت.

یەكێك لە كارمەندە دەركراوەكانی دەزگای سەردەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە