KNN که‌وته داوی درۆکانی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جیده‌وه
Saturday, 07/03/2009, 12:00
کارمه‌ندێک
شه‌وی 7/8 3- 2009 پارێزگاره شاره‌زاو ده‌ست پاک وده‌م پاک و داوێن پاکه‌که‌ی سلێمانی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کرا . من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دوره‌وه ئه‌یناسم و زۆر شتم له‌سه‌ر بیستووه و بینیوه بۆیه باسی ئه‌که‌م .
ئه‌و برایه‌ی که گفتوگۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ئه‌دا چه‌ند پرسیارێکی لێکرد به‌ڵام به‌شێو یه‌کی زۆر چه‌واشه‌کارانه وه‌ڵامی ئه‌دایه‌وه‌باسی رێگاکه‌ی تاسڵوجه - سلێمانی که چۆن دراوه و به‌کێ دراوه و به چه‌ند دراوه ، ئه‌مباری سوته‌مه‌نی عه‌ربه‌ت چه‌ندی
لێخوراوه . یاریگای هه‌ڵه‌بجه به کێ دراوه .
من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م نه‌ئه‌کرد که له که‌ناڵی ئاسمانی knn که ئێستا په‌خشی ئه‌زمونی هه‌یه‌سه‌ر به کۆمپانیای ووشه یه و کاک نه‌وشیروان خاوه‌نێتی . چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کی به‌و شێوه‌یه‌ی سلێمانی بکات . که خه‌ڵکی شاره‌که‌م زۆر باش ئه‌یناسن . چونکه ئه‌بوایه ئه‌و که‌ناڵه توخنی که‌سایه‌تی وا نه‌که‌وتایه که چه‌ند مانگێکی که‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌ند کاریگه‌ری خراپی هه‌یه و ئه ی‌بێت له‌سه‌ر لیستی کاک نه‌وشیروان . ئێمه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی چاوه‌روانی ئه‌وه‌مان ئه‌کرکه کاک نه‌وشیروان دانای به یه‌کجاری له خۆی دوربخستایه‌ته‌وه‌نه‌ک له که‌ناڵه‌که‌ی خۆیه‌وه پیشانی خه‌ڵکی بدات و پاساو بۆ دزێکانی بێنێته‌وه .
له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی که ئه‌یدات به دۆست و ناسیاوه‌کانی پاساوی ئه‌وه ئه‌هێنێته‌وه که خه‌ڵکی شار و کۆمپانیاکان هاورێی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی ناوبراون . ئه‌و هاورێیانه‌شی رزگاری حاجی کایل و سه‌لامی که‌ریم خانی برادۆسته راست ئه‌کات سه‌لام له‌گه‌ڵ پارێزگار پێشمه‌رگه بوه . که هه‌ردوکیان شه‌ریکی جه‌نابی پارێزگارن . نازانم پارێزگار درۆ بۆ کێ ئه‌کات یاخود ئه‌یه‌وێت فێری درۆمان بکات . باسی ئه‌وه ئه‌کات که سلێمانی شاری رۆشنبیرییه ئایا پارێزگار ئه‌زانێت رۆشنبیر کێیه . ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت که پارێزگار خه‌ڵکی سلێمانی نییه ناوبراو له عه‌شیره‌تی ده‌لۆیه و خه‌ڵکی ناوچه‌ی خانه‌قینه . نیازی هه‌یه خۆییمان لێ بکات به بابان . له‌سه‌ر باسی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌وه بۆ خه‌ڵکه قاره‌مانه‌که‌ی هه‌ڵبجه به جێ ده‌هێڵم وه‌ڵامی بده‌نه‌وه .
له‌سه‌ر رانیه پرسیاری لێئه‌که‌ن به‌ڵام باسی حاجیاوا ده‌کات . چونکه پێرێ جه‌نابی قایمقامه‌که‌یانی پڕ جنێو کردووه ناردوێتێوه بۆ ماڵه‌وه . دێته سه‌ر باسی یاسا که زۆر سه‌روه‌ره ، خۆم بینیومه له فلکه‌ی کاوه له ترافیکی سوری داوه وا ئه‌زانێت خه‌ڵکی ئه‌م شاره کوێرن . ئه‌توان له پۆلیسی هاتوچۆ بپرسن بزانن خۆی و کوره‌که‌ی رۆژی چه‌ند سه‌رپێچی ئه‌که‌ن .
دوای ئه‌وه بۆ پێدانی ته‌نده‌ره‌کان خۆی بێبه‌ری ئه‌کات و ئه‌یخاته ئه‌ستۆی سه‌رۆکی به ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی سلێمانی و لیژنه‌ی ته‌نده‌ر ئه‌وانیش خوا نه‌کات بوێرن فزه‌یان لێوه بێت.
دواتر ئه‌بوایه پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبکردایه ، ئایا تاکو ئێستا چه‌ند جار جنێوی ناشرینی به‌کارمه‌نده‌کانی ناو پارێزگا داوه ، جنێوی به به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کانی سلێمانی داوه و ته‌پڵه‌کی تێگرتون . یاخود چه‌ند جار به بۆکس و شه‌ق له چایچێ بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناو پارێزگای داوه ،
پرسیارێکی تریش که هه‌ر له جێی خۆیدا ئه‌بوو ئه‌گه‌ر له باره‌ی ئاراسی ئه‌حمه‌دی سه‌عه‌تچی بیکردایه و بمانزانیایه چۆن ئه‌و پله و پایه‌یه‌ی داوه‌تێ له‌به‌ر لێهاتوییه یاخود شتی تره . چونکه هه‌مومان ده‌زانین چییه . تکام وایه ئه‌و چاوپێکه‌وتنه له ژووری رۆتانا سازبدرایه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست