کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایشی فڕۆكەخانەوگەندەڵیەكانی بۆ كاك كۆسرەت وحاكم قاتر

Saturday, 02/05/2009, 12:00


ئەم نوسینانەى خوارەوە بەشێكە لەگەندەڵیەكانی ئاسایشى فڕۆكەخانەى سلێمانی .بەرامبەرئەفسەروكارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەكەی هەروەك پێشتر لە كوردستان پۆستیش بەشێكی كەم بڵاوكرایەوە دڵنیابن هیچ درۆو ناراستیەكی تێدانیە.

1-ساڵانە دووجارپارەى جل وبەرگ سەرف دەكرێت بۆكارمەندان لەلایەن دەزگای گشتى فڕۆكەخانە ساڵی پار بڕی (200)هەزار دینار سەرف كرا بۆهەر كارمەندێك بە ئەفسەرومفەوەزەوە .ئەوەبوو جل و بەرگ كردرا لەلایەن بەڕێوبەرەوە سەرپەرشتی كرا بۆ هەر كارمەندێكى ناو بەرێوەبەرایەتی و سیاج و جموجۆل (1)پۆستاڵ و(1)نیتاق و(1)قات جلی مرقد لەگەڵ (ا)جوعبەدرابە كارمەندەكان بێجگە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئەوان جوعبەیان وەرنەگرت برٍی ئەوپارەیەى درابوو بەجل تەنها نزیكەى (70)هەزار دەبوو ئەوەبوو باقیاتی پارەكەی تریان خوارد .بۆ ئەفسەرەكان وكارمەندانی بەشی تەرمیناڵ نەفەری (2)قات چاكەت وپانتۆڵ لەگەڵ (1)كراس و(1)بۆینباخ بڕی ئەوپارەیەى درابوو بەجلەكان نزیكەی(190)هەزار دەبوو من لێرەداباسی ئەوەدەكەم نزیكەی (600)كارمەند یەكی (130)هەزاری خورا كەسیش نەیوێرا بڵێت بۆ جەنابی بەڕێوەبەروو داروودەستەكەت پارەكەت خواردوە.

2-بەرێوەبەرەكەی كەدەكاتە عەقید(كاروان عارف تاڵەبانی)حساب بۆیەك كەس ناكات بەئەفسەرەوە هەتا دەگاتە مفەوەزوو پۆلیسەكان تەنها لەبەر ئەوەى جەنابی مام جەلال دایناوە ئەویش لەبەر كچەكەی (جەبار فەرمان)لەبەرئەوەى زاوای جەبارفەرمانە .

3-بەڕێوەبەری ئاسایش ئەگەر ئەفسەرێكى بەڕێز كێشەیەكى سادەى هەبێت یەكسەر دەیكاتە لێژنە لەكاتێكدا هەرپێویست بە لیژنە ناكات بگرە لەكاروباری یاسایی هەرنازانێت .

4-جێگری بەڕێوبەر ئەویش بەهەمان شێوە هەرلەخۆیەوە لەكارمەند تورە دەبێت بەبێ هیچ كێشەیەك پاشان ئەویش وەك بەرێوەبەر كەمتر نیە لەگەندەڵی بگرە زۆر زیاترە لەبەرێوەبەر .

5-بۆهەرسەرۆك بەشێك سەیارەیان بۆدابین كردوە ئەوانیش ناوێرن هیچ بڵین لەبەرامبەر بەڕێوەبەر پێ بلێن بۆ تۆ ئاوایت بەرامبەر بەئەفسەروكارمەندان كەوا زولم دەكەن لەبەر مەسەسلەحەتی خۆیان .

6-ئەم سالیش بەهەمان شێوەی پار جل كرا بەڵام پۆلیسەكان یەكى (1)قەمسەڵەی ئەمەریكیان بۆ كرالەگەڵ قاتێك وپۆستالێك نرخەكەى (100)هەزاری پێدرابوونزیكەی 600 كارمەند یەكى 100 هەزاری خورا كەس هەرباسی نەكرد لەترسا برۆن پرسیار بكەن بزانن وایە یان نا؟

7-ئەوەندە كارمەندوو ئەفسەریان لا سوكە هەرموشكیلەیەكیان هەبێت پێ دەڵین برۆواز بهێنەیەكێك نەزانێت ئەوان موچەیان لە گیرفانی خۆیان دەدەنێ َئەوبوولەمساڵد (1)ئەفسەر خۆی گواستەوە بۆ ناوشار (1)ئەفسەریش ئیستیقالەى كرد ئەویش لەبەر بەرێوەبەروبەرێوەبەرایەتیەكەبێجگە لەوەی هەتا ئێستا چەندمفەوەزو پۆلیس وازیان هێناوە .

8=پارەخواردن بەرێوەبەر تەنها خۆی نایخوات بەڵكو بەرێوەبەری ژمێریاریش دەیخوات ئەویش بەهۆى ئەوەى لەگەڵ جەبار فەرمان بووە جەنابی كاروان عارف پشتگیری لێدەكات.

من دەتوانم زۆر لەوە زیاتر بنوسم دەربارەى گەندەلێیەكانى بەرێوەبەرایەتى ئاسایشی فڕۆكەخانە بەڵام چیبكەم جەنابی مام جەلال كەسانی وادادەنێت لەوشوێنانە هەرئەویشە بانگەشە بۆ نەهێشتنى گەندەڵی دەكات كەچى عەقید(كاروان عارف)یەكێكە لەو گەندەڵانەخوی بەكاروان تالەبانی ناساندووە لەوانەیە لەخەویشدا تالەبانی نەبووبێت .

جاداواكارم لەبەرێوەبەری ئاسایشی گشتی وەلەگەڵ كاك كوسرەت هەستن بەلێپرسینەوەبەرامبەر ئەوگەندەڵیانە خۆیان لێ پشت گوێ نەكەن لێپرسینەوە بكەن بزانێت ئەم گەندەڵیانە وایە یان نا كاكە بۆ درۆو راستی برۆن لەكارمەندەكان بپرسن بزانن وایە یان نا ؟من خۆم ئاگادارم كارمەندی كچی بانگ كردوە تەكلیفى لیكردووە وتویەتی ئەگەر رازی ببیت هەموو شتێك بەدڵی تۆ دەكەم بەڵام رازی نەبووە .

9-پارەی نان خواردن 100هەزار دینار بۆ هەموو كارمەندێك سەرف دەكەن جگە لەكارمەندانی سیاج وجموجۆل شاخ خواردنیان دەدەنێ خواردن دروست كردنەكەیان بەكرێ داوە بە كۆمپانیایەك كە كاروان خۆی شەریكە لەگەلیدا بای 50 هەزار خواردن نادەن بە كارمەندەكان بگرە هەندێك كارمەند خواردنەكە هەر ناخوات لەبەرئەوەى ئێجگار ناخۆشە ئەگەركارمەندێك گلەى هەبێت دەڵن لەماڵی باوكیشت خواردنى وات نادەنێ راست دەكەن وایە كەس لەماڵی باوكی خواردنى وا ناخۆش ناخوات .

10-كارمەندێك هەیە بۆماوەی دووساڵە دەوامی نەكردووە موچەكەی بۆدەبەنە ماڵەوە ئەویش لەبەر ئەوەى رائد عوسمان كەدەكاتە بەرێوەبەری ژمێریاری خانوودروست دەكات سەرپەرشتی خانووەكەى دەكات بۆیە دەوام ناكات لەكاتتێكدا ئەگەر كارمەندێك یەك رۆژ موڵەت وەربگرێت موچەكەى دەبڕن ئەگەر مۆڵەتیشى بدەنێ چونكە مۆڵەت نادەن بەكارمەند لەكاتێكدا هەمووكارمەندێك لەمانگێدا 3رۆژمۆڵەتی هەیە

لەوانەیە بڵین ئەوكەسەی ئەم نوسینەی نوسیوە سەربەباڵی ریفۆرم بێت بەڵام دڵنیابن هیچ وانیە ئەم جارەش داواكارم لەئەوكەسانەى خۆیان بەبەرپرس دەزانن جانازانم مام جەلال یان كاك كۆسرەتە هەستن بەلێپرسینەوە كارمەندانی ئاسایش بەتەواوەتى بێزاری دەوام بوون بگرە هەندێك كارمەند خۆیان بەمیوان دەزانن ئەویش لەبەر ئەوەى ئەودوو بەرپرسە كاروان وكەمال دەتوانن بەئاسانی كۆتای بەراژەكەین بهێنن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە