کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یەکێتیە پاشماوەکانی گۆڕان لەفینلەندا

Wednesday, 18/04/2012, 12:00


دوای ئەوەی گۆڕان خۆی ڕاگەیاند و ئەو پاشماوەی وەک ئێوەی لەدوای خۆی بەجێهێشت و ئێوەش دواتر کەزیاتر وەک لقێکی پارتی، سەیر دەکرێن کە لەدڵی هەر یەکێکتاندا وێنەکی سێ بە چواری مەلامستەفا هەڵواسراوە
کادیرەکانتان چونکە توشی هیستریا بوون، و دۆڕاوترین حیزبی سەر ساحەی سیاسین، لەکوردستان بۆیە ڕەخنەش هەر بەزمانی هەڕەشە و زبر و بێ حورمەتی دەگرن.
(کۆمیتەی ڕێکخستنی فینلەندا وەڵامی چەواشەکاریەکانی سەرانی گۆڕان ئەداتەوە)
ئەمەی سەرەوە مانشێتی ڕاگەیاندنە درۆزنەکانی یەکێتیە، بەرلەهەر شتێک ئەگەرچی دەستەواژەی "سەرانی گۆڕان" جنیوێکی سیاسییە، بەڵام ئەگەر بشوترێت زیاتر بەرانبەر بەسەرکردایەتی بەکار دێت، بەڵام ئێ خۆ سەرکردایەتی حیزبمان لەفینلەندا نییە، بەڵکو لەگردی پیرۆزە، ئێمە لەفینلەندا ئەنجومەنێکین، وە هیچ کادیرێک لەئاستی سەرکردایەتی لەفینلەندا بوونی نییە. .
ئەم بابەتە پڕ لەدرۆی سیاسی و تەشهیرەی کۆمیتەی یەکێتی لەفینلەندا بەرانبەر بەئێمە وەک ئەنجومەنی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەفینلەندا نوسراوە. من لێرەدا تەنها هەڵەکانیان بۆڕاست دەکەمەوە و ڕاستیەکانیان دێنمەوە بیر، وتەیەک دەڵێت لەهەر شەڕێکدا بەشی ئاشتی بێڵن بۆیە بەزمانێکی نەیارانە هیچتان پێناڵێم بەڵام ئایا بە چ حەقێک دەڵێن کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی/فینلەندی سەربە گۆڕانە؟ خۆتان باش دەزانن ئەم کۆمەڵەیە پێش دروست بوونی گۆڕان هەبووە، وە چەندین ئەندامی فینلەندی و نەتەوەی تر و کوردیشی تێدایە، ئایا ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی کە ئەندامی فینلەندی هەبێت چۆن دێتە ژێر باڵی حیزبێکی کوردیەوە؟ وە ئەم کۆمەڵەیە ڕێکخراوێکی مەدەنییە، نەک سیاسی یارمەتیەکانیشی لەحکومەتی فینلەندیەوەیە، جا ئەگەر بەقەولی ئێوە بێت حکومەتی فینلەندیش سەر بەگۆڕانە!! ئینجا من وەک ئاراز شاد کەکادیری بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانم لەفینلەندا، وەلەهەمان کاتیشدا پەیامنێری سایتی سبەیم، وە دوور و نزیک هیچ پەیوەندیم بە فینکوردەوە نییە، بۆیەش ناوی من لەژێر ئەو ڕاپۆرتە هەواڵە نوسرا بوو، کە ئێوەی توشی ئەو ستڕەیسە کردووە، تەنها وەک پەیامنێرێک ئەم ڕاپۆرتە هەواڵەم نوسیوە، وە نوسراوە کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی/فینلەندی یادەکەی بایکۆت کرد، بەیەک وشەش بێت ناوی گۆڕان لەم هەواڵەدا نەهاتووە، بەڵام ئێوە چونکە نازانن ئازاری ویژدان چییە، چونکە بەردەوام بەپارەی زۆر و هەڕەشەی زۆر و میدیای زەبەلاحەوە مەکینەی ڕاگەیاندنە ناڕاستگۆکانتان لەگەڕ دایە بۆدژایەتی کردنی گۆڕان، تاکە مەرجیش ئەوەیە بزوتنەوەی گۆڕان زەڕبی هیچ، چونکە بێ ئاگایانە شت دەنوسن، بۆیە دێڕەکان بەسەراوبن دەخوێننەوە، ڕەش بەسپی و سپی بەڕەش دەبینن، ململانێکانیشتان هەتا سەرئێسقان بردووە.
ئێمە وەک گۆڕان هیچ دەستێوەردانێکمان نەبوو، بەڵام باش ئاگادار بووین کە ئێوە چەندین وتار و لۆگۆی حیزبیتان ئامادە کردبوو، وە ئەوە هەر ئێوە بوون لەژێر گروپ و مانشێت و بەرگی ترەوە ناڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم یادەتان کرد، بەڵام دواتر کە بایکۆت کرا و بەدەستێوەردانی حیزبی تۆمەتبار کران، بۆیە وەک سیاسەتێکی فاشل سەرتان بردەوە ناو قاپێلکی خۆتان و خۆڵتان خستە چاوی خەڵکەوە، کەگوایە هێندە دیموکڕاسیخوازن هیچ مۆرکێکی حیزبی نالکێنن بەم یادەوە، لەڕاستیدا نەتانتوانی بیکەن بەگەڕەلاوژێی حیزبی، و پلانەکانتان گۆڕی، ئەمەش بەفشاری ئەم بایکۆت کردنە بوو، ئەگینا ئەگەر بایکۆت نەکرابا و ڕاپۆرتە هەواڵەکەی من ئەم هەرایەی نەنابایەوە، ئێوە پلانەکانی ترتان جێبەجێ دەکرد، سادەترین بەڵگە، ئەرێ پێمناڵێن ئەو ٣٠٠ ئێورۆیە کێ دای بەتیپی سەمای با؟ ئەرێ ئەم هەموو کادیرەی ئێوە قسە و وتاریان پێشکەش دەکرد، وەک شەخس هاتبوون؟ یان تەنها نیشاندانی هەژموونی حیزبیتان بوو؟

ئاراز شاد
 فینلەند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە