كودەتاى كاتژمێرەڕەشەكە،چوارساڵى تر دەسەڵاتى بنەماڵە
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
ئاراز شاد
فینلاند
25\ 7 ئەوڕۆژە مێژووییەى كەهەموان دەمانخواست لەژێر كەشێكى دیموكراسى و دوور لەكودەتاو توندوتیژى و خروقات بەڕێوەبچێت. وەلێ مخابن پێچەوانە هاتە دى! هەرچەند زۆرێك لەسیاسى و ڕوناكبیران هەرئەوەى ڕویدا لەو دوو بنەماڵە پێشبینیان دەكرد، وەلێ هەندێك كەسى سادە بەخێرایی چونە ژێر كاریگەرى ووتە بریقەدارو ناوەڕۆك خاڵیانەى مەسعود بارزانى! كە گوایە بارزانى لە قسەكانى دیلرە ئێستا هاتۆتە ئەو باوەڕەى كە ناكرێ و ناشێ و ڕێگەنادات مێژووى هەڵبژاردنەكانى ساڵى 1992و2005 خۆى دووبارە بكاتەوە، هەروەها ئامادەیە بەشێوەیەكى دیموكڕاسیانە دەسەڵات دەستا و دەست بكات. وەلێ دیسانەوە دەڵێم مخابن مێژووە ڕەشەكەى دوو بنەماڵە خۆى دووبارە كردەوە!!!!دیارە دەسەڵاتى دوو بنەماڵەكە هاتنە ئەو باوەڕە كە بەهۆى 18ساڵ گەندەڵى و نایەكسانى و واستە و واستە كارى و هەزاران بەڵێنى درۆ و بەتاڵان كردنى سەرمایەى ووڵات و تاوانبار بە كوشتنى 11000یانزە هەزار گەنجى كورد لە جەنگى ناوخۆ و لەسەروى هەموویان چەندین خیانەتى نیشتیمانى و نەتەوەیى! بەوهۆیانەو چەندین هۆى تر متمانەى خۆیان لە لاى گەل لەدەستدا..ئیتر ئەوە بوو دواى ئەوەى هەڵمەتى پڕوپاگەندە دەستى پێكرد،بەسەدان ملیۆن دۆلار لەسەرمایەى گەل خەرجیان كرد! بۆخەڵەتاندنى خەڵك، وەلێ بەو پلانەش سەركەوتوو نەبوون، چونكە خەڵكى كوردستان زۆر لەوە هۆشیارترن و دەیانەوێت لەچوارچێوەى خۆبونیاندا بمێننەوە. كاتێك دەسەڵات زانى بەو پلانەش ئامانجە حیزبیەكەیان ناپێكن ئینجا دوو بنەماڵەكە بۆ مانەوەى خۆیان لە دەسەڵاتدا دوو ڕێگەیان لە پێشدا بوو كە پلانێكى تۆكمەیان بۆداڕشتبو. یەكەم یان كودەتای تەزویرێكى بەلێشاو و بەحەنتەرى!! دووەم یان كودەتاێكى سەربازى و دەم كوتكردنى بەرەى ئۆپۆزیسیۆن و خوێن ڕشتنى گەنجى كورد!! دیارە ئەوان مانەوەى خۆیان بەلاوە گرنگ ترە لە لەكەداركردن و شكستى پرۆسەى دیموكراسى لە كوردستان! بۆیە بۆدەفحەى یەكەم پەنایان بۆ پلانى یەكەم برد. بە ڕاى من پێویستە دوعا بكەین كە پلانى یەكەم سەركەوتوو بوو!!! بۆ؟چونكە گەر بێتوو كارەكە گەیشتبا قۆناغى دووەم ئەوسا بۆ نەرمتربوونى قەنەفى ژێریان دیسان و وەك پیشەى هەمیشەییان خوێنى گەنجى كوردیان دەڕشت وەك لە ڕابردوو ڕشتیان. ئیتر ئەوەبوو لە 25\7\2009 رۆژى هەڵبژاردنى پەڕلەمان و سەرۆكى هەرێم، دەسەڵات لە بەیانیدا وەزحەكەى هەلسەنگاند كاتێك زانیان شكست دەهێنن و دەنگێكى كەم بۆ لیستەكەى ئەوانە، هەستان بە درێژكردنەوەى كاتژمێرێك كاتى زیاتكراو، لە كاتێكدا كە هیچ پێویست بە زیاتكردنى كات نەبوو، ئیتر ئەوەبوو لەو كاتژمێرە ڕەشەدا پلانێكى داڕێژراوو نامەنتیق و كودەتایانە دەستى پێكردو بەهەزاران پاسەوانى بەرپرسە باڵاو سەرۆكەكان و دەزگاى پاراستن و كادیرانى لق و ناوچەكان بە شێوەى هێرشى سەربازى هەڵیانكوتایە سەر بنكەكانى دەنگدان، سەرەتا دەستیانكرد بەچاوسوركردنەوە و تۆقاندنى چاودێرى لیستە ڕكابەرەكانیان و هەندێكیش لە چاودێدێرەكانیان لە بنكەكان دوور خستنەوە! ئینجا خۆیان بە دە 10 جۆر دەستیان كرد بەتەزویرى بە لێشاو و سندوقەكانیان پڕكرد لەبەرژەوەندى لیستەكەیان و كاندیدیان كاك مەسعود بارزانى!!! بۆ هەرجۆرێكیش بەڵگە لەبەردەست دایە بۆسەلماندنى تەزویرەكانیان. جا ئەى گەلى هۆشمەندى كوردستانەكەم ئەو كارە قێزەونانەى ئەو دوو بنەماڵە تاكڕەوو خاوەن دەسەڵاتى ڕەها!! دەلیلى ئەوەن كە ئەوان بە شێوازى دەنگدانى ئازاد و دیموكراسیانە ئامادە نین كورسى دەسەڵات چۆڵ بكەن! بۆیە بۆدوورخستنەوەى بنەماڵەیى لەدەسەڵات كودەتا و زەبرى هێز و حەزەڵات پێویستە، چونكە خۆیان بەناشەرعى و هێز وەریانگرتووە، هەر ئاواش چۆڵى دەكەن! بەڕاى من لەچوار ساڵى داهاتوودا ئەوان نوێنەرى حیزبن نەك هى گەل، كاك مەسعودبارزانیش سەرۆك حیزبیك و هۆزێكە نەك هى گەلێك. ئازیزان تائێرە تارَادەیەك بۆ ئەو دوو بنەماڵە شتێكى شیاوە چونكە سروشتیان ئاوایە! وەلێ ئەوەى جێى سەرسوڕمانە ئەوەیە دواى ئەوەى بە ساختەش بردنەوەى ناوەڕۆك دۆڕانیان ڕاگەیاند، بەوەش نەوەستان و بەناوى تەقەى ساختە 50 مرۆڤى بێتاوانیان بریندار كرد و دوو مرۆڤى عاشق بەژیانیان شەهید كرد!!! كە یەكێكیان كادیرى لیستى گۆڕان بوو. هەروەها گێرەشێوێنەكانى لق و پاراستن تەقەیان كرد بەسەر ماڵى م.على باپیر ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى و بارەگاى مەكتەبى سیاسى یەكگرتوودا و سوكایەتیان پێكردن !! هەروەها بنكەیەكى لیستى گۆڕانیان تاڵان كردو ویًنەى مەسعود بارزانیان لەسەر هەڵواسى! ئیتر بەهۆى ئەو هەموو خڕوقاتانە و بێدەنگ بونى كۆمسیۆنى ناباڵا و پاشكۆى حیزب ....هتد واپێشبینى دەكرێت ئەو دەسەڵاتە شەرعیەت و پشتیوانى نێودەوڵەتى بەدەست نەهێنێت، چونگە ئەو هەڵبژاردنە بەبەژدارى سەدان چاوەندێرو ڕاگەیاندنى جیهان بەڕێوەچوو. جا من ئێستا گەنجى بەشەڕەف و خاوەن جورئەت هاندەدەم كە بڕژێنە سەر شەقامەكانى كوردستان و خۆپیشاندان بكەن و ئەنجامەكانى كۆمسیۆنى ناباڵا قبوڵ نەكرێت و لەناوچەى تەزویر دەنگدان دووبارە بكرێتەوە، وە د.كەمال میراودەلى وەك سەرۆكى هەرێم پشتگیرى لێبكەین و داوا لە بارزانى بكرێت دەست لەكار بكێشێتەوە، چونكە پێویستە دەسەڵاتى بنەمالەیى كۆتایى بێت و ئەو دەموچاوانە بگۆڕێن بەدەموچاوى تازە و ئەو ڕەنگانە بگۆڕێن بەڕەنگى تر. هەروەها هەتا ئەو ڕۆژەى كورسى دەسەڵات دەكەوێتە دەستى ئۆپۆزیسیۆن پێویستە ئێمە ڕەنگى پڕتەقڵى بەكار بهیًنین چونكە ڕەنگى پڕتەقاڵى سومبولى ئۆپۆزیسیۆنە لەگشت جیهاندا. ئیتر سەرشۆڕىو شەرمەزارى بۆ ئەو كەسانەى كە ماستاوچى و بێئاگاو خەوتوون و لەو كاتژمێرە (ڕەشەدا) چونە ژێر بارى دەسەڵات و كودەتاى تەزویریان ئەنجامدا!! وەسەربەرزى ،سەركەوتن ، پێشكەوتن بۆ هەر ئۆپۆزیسیۆنێك بە عیلمانى و ئیسلامى و توندڕەو و میانڕەو...
Email
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست