بەرێز سایتى كوردستان پۆست..
Wednesday, 20/05/2009, 12:00
سڵاو.. وەڵامێك بۆ ناحەزانى زانستى كۆمەڵناسى بەناو (خوێندكار+ مامۆستا)
بەرێزان هەر جارەو تۆمەتێك دەخرێتە پاڵ زانستە مرۆڤایەتییەكان و بەشى كۆمەڵناسى ,ئێمەش بەش بە حاڵى خۆمان روونكردنەوەمان هەیەو با خوێنەرى خۆشەویست خۆى دادوەر بێت و هەڵسەنگاندنى بۆ بكا ,ئەگەر لێكۆڵینەوەش بكرێت ئەوە باشتر , من باسى كۆلێج وبەش ومامۆستاكان ناكەم وداكۆكییان لێناكەم بەمەرجێك هەموو نوسینەكان دورن لە راستییەوە دژیان ,بۆ نموونە باسى ئەمیرخواكەرەم دەكەى هەى دەركراوى بەش بەدەس خوێندكاران و واژۆكانیان زكرى دەركردنى تۆ دەكەن , باسى بروانامەى تەزویرم دەكەى و گوایە ئەمریكییەكان دەریان كردووم , براى گیان كێ ئەم جۆرە درۆیانەت بۆدادەرێژێ , ئەترسم نەخوێندەوار بیت و جیاوازى لە نێوان قایمقام و سەرۆك ئەنجومەن نەكەى جەنابى پرۆفیسۆر , ئەمیر خۆى لێدوانى داوە لە كەناڵى knnو كاك ئارام بەسوپاسەوە لە نێو پارێزگاى كەركوك چاوپێكەتنەكەى ئەنجام داوە دەتوانى وە ك محللێك لە ئەرشیف وەرى بگریت ,قەت قایمقام نەبومەوقایمقام ناوى (احمدعلی حسون) عارەبەو بەڵێ بروانامەكەى تەزویرەو خۆم لێدوانم داوە دژى ئەوكابرایە جا چۆن قسەى خۆم دەفرۆشیتەوە بە كوردستان پۆستى بەرێز بە درۆ زەبەلاحەكانت , سەرۆكى ئەنجومەنى قەزاى داقوقم هەموو عیراق دەزانێ بە كوردستانى دایكیشەوە جا چیبكەم لێت نەفام وبێ ئاگا كەست شك نەبرت ئەمیر نەبێت! قور بەسەرت لە بێ خەبەران درۆ سەڵاوات! ئەمە یەك ,خۆ پەروەردەى كەركوك و زانكۆى سەڵاحەدین وابزانم بەشى بروانامەیان هەیە خۆ لیژنە دەتوانێ بپرسێ گیانە , راستە دەڵێن (تاخاوەن ماڵ دزى گرت,دز خاوەن ماڵى گرت)!
بەرێز گیان ئەوە باسى پارەى ڤیستڤاڵەكەت كرددوەو گوایە پارەم بە بەرێوەبەر داوە تاوەكو كۆمەڵەى كۆمەڵناسان دورخەمەوە , ئەى بێویژدان ئەندامى ئەوكۆمەڵەیەم و دەمەوێ ناوى بەرێوەبەرى ڤیستڤاڵەكە بزانم بۆ ئەوەى ئەو برە پارەیەى لێوەربگرمەوە كە سوێندبێ بە خوێنى هەموو شەهیدانى جیهان نەدەیناسم و نە یەك پولم پێ داوە ئەگەر تۆ دەیناسى با سكاڵابكات و پارەكەم وەربگرمەوە , تەنها یەك رۆژ لەوێ بوومەو خوێندكاران و بەش ئاگادارن و تەنها دەست خۆشیم لە خوێندكارە بەرێزەكان كردووە جا پارەى چى و كۆمەڵەى كۆمەڵناسان لە كوێ !!! خۆزگا هەموو كەسێك بتناسێ وەك چۆن ئیمە دەتناسین لە سەر وانە وتنەوە بزان چۆن خۆت رسوا دەكەى و كەس پێت ناڵێ ئافەرین . باسى رویشتن دەكەى بۆ مەڵبەند و كێ نەیەت فەسڵ دەكرێت و باسى گردەكە ت كردووەو تۆ دەزانى درۆ كانت لاى خوێندكاران بووە بە باو هەركەسێك قسەیەك بكات دەڵێن بویتە كابرا ,كابراش جەنابتى , چ پەیوەندییەكم بە گردو مەڵبەندەوە هەیە ,ئەى نازانى هەڵبژاردن نامانگریتەوەو قایمقامم لەداقوق !!ببورە بەدرۆى تۆ !سەرۆك ئەنجومەنم, خەریكى پاك كردنەوەى تیرۆرستین ,كە بە هیچ شێوەیەك بەم درۆیانەتەوە جیاواز نیت لە گەڵیاندا. باسى سەفرەى دهۆكت كردووە و گوایە لەسەر حیسابى زانكۆ خێزانم بردووە و پارەى زانكۆ دەخوین . من وەك تۆ نیم و وەك تۆش نابم كە لە شوێنى كەسانى دیكە واژۆ بكەم بۆ وەرگرتنى موحازەرات , هەموو خویندكاران و حیساباتى زانكۆ دەزانن كە تەنها مامۆستاى ئیفاد پارە وەردەگرێت دواى سەفرەكەو بە ووسوڵات و لەوێ حیسابات پارە دابەش دەكات نەك مامۆستاو هەر مامۆستایەكیش خێزانى لەسەر خۆیەتى , ئێ گیانە ئێمە خێزانى خۆمانمان فرێ نەداوە و لەسەر داواكارى خوێندكارانى بەش دەچم , بەخوا سەیرە ئێرەییش بەوە دەبەى !! بەڵام مافى خۆتە تۆڵە بكەیتەوە لە زانكۆ و كۆلێژ و بەش و خوێندكاران , بەنووسینەكانت كە خۆزگا یەك راستى تێدا با , بەڵام كۆمەڵناسى و مامۆستاكانیان و خوێندكاران بە و پەرى خۆشیدان لە هەموو رویەكەوە بەتایبەتى زاستى ئەوە بەشەكەمان پێشنیارى چەند پسپۆریەكى كردووە بۆ وەزارەت , لەوانەیە زۆر مامۆستاى بەرێز بگرێتەوە بە پێ پسپۆرى جگە لە جەنابتان , چونكە تێكدەرى هەموو پێشكەوتنەكانى و بەردەوام لە دواى ئاژاوەو گەندەڵى دەگەرێ و ئەمەك دارییت بۆ خودى خۆت و خێزانەكەت نەبوو جا چۆن زانكۆ سوودت لێ وەرگرێت , ئەمەو كۆمەڵێك زانیاریمان لایە بە هۆى خراپى بارى دەروونیتەوە باسى ناكەین نەك زیاتر هار بیت و بمانگرى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست