کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌رزو‌حاڵ‌نووسه‌كانی‌ كوردستان دوو دێڕیان‌ بۆ‌ (نه‌‌به‌ز‌ گۆران‌) نه‌نووسی!

Friday, 30/10/2009, 12:00


وا دوو‌ رۆژ‌ به‌سه‌ر‌ ئه‌و په‌لاماره‌ چه‌ته‌گه‌رییه‌‌ تێپه‌ڕ‌ ئه‌بێت كه‌ له‌ ناو‌ جه‌رگه‌ی هه‌ولێری‌ پایته‌خت به‌ ڕۆژی‌ ڕوناك‌ ،نۆكه‌رو‌ جاشه‌ سه‌رشۆڕه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌‌ به‌ناو خۆماڵی،به‌ فه‌رمان‌و ئیعازی‌ ئاغا‌ شه‌رواڵ ‌پیس‌و زمان‌ پیس‌و دز‌و داوێن‌ پیس‌و گه‌نده‌ڵ! له‌ رێگای‌ دوو‌ وه‌له‌دی‌ چه‌قۆ‌ كێش‌و بۆكس‌ ئاسن‌ وه‌شێن زۆر‌ نامه‌ردانه‌ وه‌ك‌ سه‌گی‌ هار‌ په‌لاماری‌(نه‌به‌ز‌ گۆران)ی‌ رۆژنامه‌نوسیان‌ دا ،له‌ كا‌تێكدا نه‌به‌زی‌ جه‌ربه‌زه‌و بوێر كه‌ ته‌نها‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له‌ باخه‌ڵدا‌ بووه و نه‌ چه‌ك‌هه‌ڵگره‌و نه‌ پاسه‌وان‌دار ،هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر‌ تاقه‌ كه‌سێكی‌ سڤیڵ‌ و بێ‌ چه‌ك، چ‌ قاره‌مانه‌تییه‌كه‌ بۆ‌ خۆتان‌ توماری‌ ده‌كه‌ن !؟ ئه‌رێ‌ داوه‌شین‌و ڕسوایی‌ له‌ مه‌ زیاتر‌ ده‌بێت‌ چی‌ بێت!؟؟ ئه‌و كرده‌وه‌ چه‌په‌ڵه‌ ئه‌گه‌ر‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ولێر‌ لێ‌‌ی‌ بێ‌ده‌نگ‌ بێت‌، به‌زووترین‌ كات‌ بكه‌رانی‌ ئه‌و هێرشه‌ ترسنۆكانه‌ییه بۆ‌ ڕای‌ گشتی‌و شه‌قامی‌ كوردی‌ ئاشكرا‌ نه‌كات باجه‌كه‌ی‌‌بۆ‌ ئه‌وان‌ زۆر‌ قوڕس‌ ده‌بێت‌، جگه‌ له‌وه‌ش‌ ده‌یان‌و سه‌‌دان‌ نوسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نوسی ‌تریش‌ وه‌ك‌ به‌نده‌ تف‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌ركوتكه‌رو‌ دیكتاتۆر ده‌كه‌‌‌ن‌و ده‌بن‌ به‌ پشت‌و په‌نا ‌بۆ‌‌قه‌ڵه‌مه‌ ئازا‌و بوێرو‌ هه‌قخواز‌و ڕاستگۆ‌كه‌ی نه‌به‌ز‌و نه‌به‌زه‌كانی‌ دیكه‌ش‌ كه‌ بێ‌ منه‌ت وبێ‌ دوودڵی‌ له‌ به‌ر‌ ده‌رگای‌ ده‌سه‌ڵات‌ شێر‌ ئاسا‌ وه‌ستاو‌ه‌و به‌ جه‌ساره‌ته‌وه پێ‌یان‌ ده‌ڵێت‌ ئێوه‌ دزن‌ داوێن‌ پیسن‌، گه‌نده‌ڵن‌، وڵات‌ فرۆشن .. به‌س‌ نیه‌ تێرتان‌ نه‌خوار‌د‌ بۆ‌ به‌رۆكی‌ ئه‌و میلله‌ته‌ به‌رناده‌ن؟!! ئاخر‌ به‌ڕاستی‌ نه‌به‌ز‌ گیان‌ ناوه‌كه‌ت‌ پڕ به‌ پێستته‌ ، تۆ‌ نه‌به‌زی‌ و هه‌ر‌ به‌ نه‌به‌زیش‌ ده‌مێنیته‌وه‌. من‌ له‌ نزیكه‌وه‌ نه‌مبینیوی‌و ناشت‌ ناسم به‌ڵام به‌و برینه‌ت‌ منیش‌ تا‌ سه‌ر‌ مۆخ‌و ئێسقا‌ن بریندارم،زۆر‌ جارگوێمان‌ لێ‌ ده‌بوو‌ لێره‌و له‌وێ‌ تۆمه‌تی‌ بێ‌ بنه‌مایان‌ ده‌دا‌ پاڵت‌ هه‌ر‌ جاره‌و به‌ندو‌ بالۆره‌یه‌ك‌ ، جارێك‌ به‌ پاراستن‌ ! جارێك‌ به‌ زانیاری‌ !جارێك‌ به‌ میت‌و دواتر‌ ئیتلاعات‌ ! به‌ڵام‌ تۆ‌ له‌‌و هه‌موو‌ ناو‌و پاش‌ ناوه گومڕایانه‌ پاك‌ تر‌و باڵا‌ تری‌ ، تۆ‌ به‌راستی‌ قاره‌مانی‌ تۆ‌ پێشمه‌رگه‌ی ، په‌ڵه‌ی‌ برین‌و زامه‌كانی‌ سه‌ر‌ ڕوخسارت‌ مه‌دالیای‌ سه‌ربه‌رزی‌و ئازایه‌تی‌یه‌ بۆ‌ تۆ ، سڵ‌ نه‌كه‌یته‌وه‌ پشت‌و په‌ناتین‌ ،گه‌ر‌ هیچمان‌ پێ‌ نه‌كرێت‌ خۆ‌ ده‌كرێ‌ ئێمه‌ش نوكی‌ قه‌ڵه‌مه‌كانمان وه‌رچه‌رخێنین‌و ئاراسته‌ی‌ چاوی‌ ئه‌و تاقمه‌ خوێن‌ مژو كورد‌ كوژه‌ بكه‌ین‌ كه‌ دوێنێ‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌‌یان‌ خه‌ڵتانی‌ خوێن‌ كردو ئه‌مڕۆش لاچاوی‌ تۆیان‌ مۆر كرد!! ئای‌ كه‌ ڕسوایی‌و شه‌رمه‌نده‌یه‌
له‌ كاتێكدا‌ ‌له‌ روداوێكی‌ ئوتۆمبێڵ دووكه‌س‌ زامدار‌ ده‌ بێت‌ یان‌ دووسه‌رخۆش‌ ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵییان‌ یان‌ ئوتومبێلێك‌ لاڕێ‌ ده‌ڕوات‌ ،سایته‌ به‌كرێگیراوه‌كانی‌‌ ده‌سه‌ڵات به‌(په‌پامنێرو‌ ڕووداونێت‌ و كوردستان‌نێت‌وئان‌ نێت‌و نێته‌كانی‌) تر‌ه‌وه‌ ‌ به‌ مانشێت‌ باسی‌ ده‌كه‌ن‌و له‌ زووم‌ ئینه ‌‌كۆنه‌شیوعی‌یه‌ چڵكاوخۆره‌‌كه‌ی كه‌ی‌ تیڤی‌یش پیشانی‌ ئه‌ده‌ن‌ ، ئه‌رێ‌ خێر بوو به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆ رۆژنامه‌نوسێكی دیار‌و ناسراوی‌ هه‌ڕێمه‌كه‌تان به‌ ئاسن‌بۆكس‌ لاچاوی‌ مۆر‌كرا جورئه‌تی‌ ئه‌وه‌شتان‌ نه‌ بوو‌ وه‌ك‌ هه‌واڵێك‌له‌دوا‌ لاپه‌ڕه‌‌ ئاماژه‌ی‌ پێ‌ بكه‌ن، وه‌ك‌ رۆژنامه‌ نوس‌نا‌ وه‌ك‌ عه‌رزوحاڵ‌ نوسێك‌ دوو‌ دێڕتان‌ بۆ نه‌نووسی‌ !!؟ ئه‌ی‌ دوكانه‌كه‌ی‌ فه‌رها‌د‌ عه‌ونی‌و زیره‌ك‌ كه‌ماڵ (سه‌ندیكا ی‌ عه‌رزوحاڵ نوسان‌) بۆ‌ نوقه‌تان‌ لێوه‌ نه‌هات !؟ ده‌ك ڕسوا‌ بن‌ وه‌ک‌ ڕسوان‌.... له‌وه‌‌ش ڕسواتر‌ بن!!

س. خ
رۆژنامه‌نوسێك / هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە