هاواریك بۆ بەڕێز نەرمین خانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان
Sunday, 10/03/2013, 12:00
بەڕێز خاتوو نەرمین ئەمە بۆ جارى دووەمە هاوارو ناڵەى كۆمەڵێك ژنى ئارایشتگاكانتان بۆ دەنێرین لەڕێگاى كوردستان بۆستەوە كەهیوادارین لێمان تیبگەیت چونكە هەر ژن لەزمانى ژن تێدەكات
هەر ژن دەزانێت لەنهێنى و ناوەڕۆكى ئەم نوسراوە قوڵبێتەوە .
,
خاتوونى بەڕێز ئێمەى ژنانى ئارایشتگاكانى سەندیكاى كرێكاران سەرنجتان بۆ نەمانى لیژنەى ئارایشتگاكان ڕادەكێشین و پێمان وایە كەدەبێ ژنێكى شایستەوە خاوەن ڕەوشتێكى بەرزو باڵاسەر پەرشتیمان بكات و گوێبیستى كێشەكانمان بێت تەنانەت ڕومانبێت لەناوكۆمەڵدا باسیبكەین و شایانى شانازى و پیاهەڵدان بێت ,
بەڕێزەكەم تۆ لەزمانى ئێمە تێدەگەیت , ئومێد دەكەم , كارێك بكەیت ئەوانەى كەلەڕێكخراوەكەمانا خۆیان مەڵاس داوەو خەریكى كارى جۆراوجۆرن ناوو ناوبانگیان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو سەرەوە هەڵ دەكشێت , سزاى خۆیان وەربگرن و توندترین سزاى هەڵەكانیان تام بكەن, من نازانم سودى كەسێك چیە ئەگەر ببێتە هۆى دوركەوتنەوەى ئەوانیتر , لەوەتاى ئەوانەتان وەك سەرپەرشتیارى ژن دیاریكردووە دۆو دۆشاو تێكەڵكراوەو تەنانەت كار وابڕوات ڕوى هاتنى سەندیكاشمان نامێنێت . سەندیكایەك بەڕوحێكى پێكەوەیى و دەستەجەمعى كارمان دەكرد ئێستا هەر ناشپرسن كوا لیژنەكەو كوا ئەو چالاكیانەى ئەنجاممان ئەدا , زۆر سەیرە خاوەن ڕەوشت بەرزێكى وەك كاك لوقمان دور ئەخرێتەوە كەچى ئەوانەى ڕەوشتیكى زۆر نزمیان دەبنە مڵۆزم و بەزۆر سوارى كۆڵمان دەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست