کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مقاش

Sunday, 15/12/2013, 12:00




ڕەنگە هەموو کەس ئەم ناوەی بیستبێت و ئەم ئامێرە سادەیەشی دیبێت.. بەکارهێنانی ئەم ئامێرە یاخود باشترە بڵێین دەزگایە لەچاو سادەی خۆیدا زۆر گنگە !! چونکە ئەوەی کە درووستی کردووە زانیویەتی چۆن و لەچی و بۆچی دروستی ئەکات. کە مەرج نیە دروستکار خۆی ڕاستەوخۆ ئەم دەزگایە بەکار بهێنێت ؟ کڕیارەکەیە ئەم جۆرە دەزگایەی پیویستە کە دەستی خۆی بەکارنەهێنێت . مرۆڤ لەسەرەتای دروست بوونیەوە و کە دەورو پشتی خۆی ناسیوە ئەم میتۆدەی دۆزیوەتەوە تا لە بەرەنگاریبوونەوە سروشتی و ناسروشتیەکان (کە ئەمەیان ڕەنگە نەچێتە ئەو قاڵبەی مقاشەکەی کەمن مەبەستمە) جۆرێك لەم مقاشانەی بەکارهێناوە

بەڵام ووردە ووردە بیرۆکەی دروستبوونی مقاشی مرۆیی هاتە ئاراوە بۆ بەدەست هێنانی جۆرە ئامانج ومەبەستیکی تر بۆ نانەوەی کارەسات وگێرانی تۆوی دووبەرەکایەتی و ترساند وتۆقاندنی کۆمەڵانی خەلك .

دروستکەری ئەم مقاشە مرۆییە لە سەرمایەدارو ئاغاو کوێخاو پاشاو دەرەبەگ و سەرمایەدارو دەسەڵاتەحیزبیەکاندا سەری هەڵدا . لەو کەسانەشیان درووست دەکرد کەزیاتر کەبێ سەرەو کاسەلێس ونۆکەری ئەم ئاغاواتانەبوون..

دوێنێ و ئەمڕۆشی لەسەر بێت ئاغاواتی کوردیش پشکی شێریان بەر ئەکەوێت لە درووست کردنی ئەم جۆرە مقاشە مرۆی یانە دا. کەکارەساتی تیرۆر کردنی دەیەها ڕۆژنامە نووس و دەنگە ناڕازیەکان و بانگە ئازادیەکانی لیکەوتۆتەوە .. کەدرووستکەری مقاشەکە لێی دەربازدەبیت وهەندێ جارە مقاشەکانیش وەک خۆیان دەمیننەوە .. لەکاتێکدا بانگەشەی دەزگای ئەمنی وئاسایشمان هەموو ڕۆژێك بەگوێدا ئەدەن کەئەگەر ئەمان نەبن ئەوا کورد گورگ ئەیخوات لەکاتێکدا دەزگای ئەمنی و ئاسایش وهێزە دژە تیرۆر و زێرەڤانیەکان بە تەنهاو تەنها چالاکیان لە ناو شارەکان دژی خەلکە لێقەوماوەکە ئەنجام ئەدەن و سنوورەکانیش بە دووربینەوە تەماشائەکەن




ئومێد

١٥/١٢/٢٠١٣

ئەڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە