کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت)

Sunday, 28/07/2013, 12:00









خەڵکی بەشەرەفی کوردستان .

دوژمنانی گەلەکەمان وەک ئەزموونی هەمیشەییان هەموو شێوە و شێوازێکی هۆڤیانە و دژە دیموکراتی دەگرنە بەر بۆ کپ کردنی دەنگی ئازادمان بۆئەوەش دەست لە هیچ تیرۆر و تۆقاندێکمان ناپارێزن ئەگەر تیرۆری فکری بێت یان بەدەنی.

وەک دەزانن تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەسەر داخوازی تورکیا و هێزە ئیسلامیەکان تا ئێستا سەدان پەیچ و فێسبوکیان پێداخستوین ئەوەش لەبەر ئەوەی بەرگریمان لە شەرەف و کەرامەتی میلەتەکەمان دەکەین و ئامادەنین سازش بۆ ئەوانە بکەین و لەبەر زوڵم و ستەمیان دەستەوەستان بین ئێمە ڕاستیەکان بەخەڵک ئاشنا دەکەین و دژی زاڵم و زوڵمی سەر گەلەکەمان و گەلانی ستەمدیدە بەپشتیوانی خەڵکی کورد لەسەر پێی خۆمان وەستاوین ،، دەیان پەیچیان پێداخستین تەنها لەبەر ئەوەی وێنەی ڕەمزی نەتەوەیی کورد بەڕێز ئۆجەلان و ڕەمزی پاراستنی مێژوو و نرخە پیرۆزەکانی کورد گەریلا قارەمانەکانمان داگرتبوو، بەڵام نەیاتوانین بۆ یەک سانیەش لە تێکۆشان ساردمان بکەنەوە، چونکە ئێمە هێز و وزە لە گەلەکەمانەوە وەردەگرین و نۆکەری بەر کۆمپانیاکان و پێگە ئەلکترۆنیەکان ناکەین.

خەڵکی بەشەرەف و قارەمانی کورد هەمووتان بە ئاشکرا دەبینن کە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیاکان و هێڵەکانی ئینەرنێت و ڕاگەیاندنەکانی جیهان لەسەر خەباتی ڕەوای کورد داخراوە و بەڵام بۆ تیرۆریستانی جەبهەی ئەلنوسرە و چالاکیەکانی ئەلقاعیدە کراوە و ئازادانە دێن و دەچن دەپریسن بۆ ؟؟؟

ئێستا ئاشکرابوو کە ئیسلامیەکانی وەک تیرۆریستانی جەبهەی ئەلنوسرە لەلایەن کێوە بە چی ئامانجێک دروست یان کردوون و هاوکاری دەکرێن، ئەوەتا لەبەر ئەوەی ئێمە فەزاحەتی ئیسلامیەکانی وەک ئەلنوسرە وئەلقاعیدە مان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ جیهان ئاشكرا کرد کە فتوای ئەنفالی کوردیان داوە و سەر و ماڵ و ژنی کوردیان بە خۆیان حەڵاڵ کردوە و بەناوی جیهاد منداڵەکانمان دەکوژن و هەژمونگەری جهیانیش لێی بێدەنگە ، فێسبوک کە کۆمپانیایەکی یەهودیە خاوەنەکەی کەسێکی یەهودیە بەناوی مارك زوكربیرج کە گوایە ئیسلام یەهودی بە دوژمنی خۆی دەزانێت هەڵدەستن ئەو یەهودیانە ئێمە دادەخەن لەبەر ئەوەی دژی جەبهەی ئەلنوسرە و ئەلقاعیدە دەوەستینەوە، ئەوان بە سەدان پەیچیان بەناوی خۆیان و ناوی ترەوە هەیە کە هەموو بانگەشەی خوێنڕشتن و تەقینەوە و جیهاد و جیهادی نیکاح و فتوای کوشت و بڕی خەڵکە ، بەڵام فێسبوک لەگوڵ کاڵتریان پێناڵێت، لەبەر ئەوەی ئەوان ئەو ئەجەندەیە بەڕێوەدەبەن و لەسەر ئەو هێڵە دەڕۆن کە ئەوان بۆیان داناون ئێستاش باشتر ڕووی ئیسلامیەکان تان بۆ ئاشکرابوو.

بەڵام ئێمە بەگەلەکەمان دەڵێین ئێمەی کورد بە ئەنفال و کیماوی و کۆمەڵکوژی و سێدارە و گرتن و تۆقاندن کۆڵمان لە شۆڕش نەدابێت دژ بە دوژمنان و جەهالەت هەزاران گیانی شیرینمان دابێت ئێستاش نە جەبهەی ئەلنوسرە و نە فێسبوک ناتوانن بۆ ساتکێیش ببنە لەمپەر لە ڕێی خەبات و تێکۆشانمان.

چونکە لە کاتێکدا فێسبوک هەوڵی بلۆک کردنی ئێمە دەدات کەلە ڕۆژئاوای کوردستان گەلەکەمان گەیشتوەتە لوتکەی سەرکەوتن و وا خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ئاوا دەکات ، ئاشکرایە کە ئەوان چاویان بەو دەستکەوتانە هەڵنایەت کە بەخوێنی هەزاران شەهید بەرهەم هاتوون .

لەکۆتاییدا دەڵێین ئێمە ناسرەوین و چۆک دانادەین بەرامبە هیچ هێز و لایەنێک تەنانەت ئەگەر منداڵێکی کورد لە خەوی شیرین بێداربکەن، ئەوە هەڕەشە لە کوردێک بکات جا لە هەرکوێ دەبێت با ببێت پەنجەی دەبڕینەوە.

لەجیی پەیچێک سەدان پەیچمان بێدابخەن لە درێژەدان بەڕێبازەکەمان بە پشتیوانی گەلە بە شەرەفەکەمان کۆڵ نادەین گەڕانەوە نیە قەندیل لەوە سەربەزترە کە هەموو هێزی جیهان بتوانێت بیڕوخێنێت.

یان سەرکەوتن

یان سەرکەوتن




ستافی قەندیل پۆست

پەیجی تازەی قەندیل پۆست

http://www.facebook

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە