کاروان سالحی ئەندام پەرلەمانی پارتی چی دەڵێ بە خەڵکی کوردستان؟
Wednesday, 01/08/2012, 12:00
کاروان سالح کۆنە ئەندام پەرلەمانی گۆران دوای دوو ساڵ کارکردن وەکو ئەندام پەرلەمانی گۆران بەڵام بەردوام کاری کردوە بۆ پارستنی پارتی. چەند جار کاری ناشیرینی دەکرد لە ناو پەرلەمان بۆ ئەوەی دەسەڵات بڵی فەرموو ئەمەیە نوێنەری گۆرانە !! ئەو کارە ناشیرنانەی کە دەیکرد بە فەرمانی پارستن هاندەدرا. فەرموو دوای ئەوەی کە بزوتنەوەی گۆران ریسوای کرد و دەری کرد، ڕۆژ نیە لەسەر کەناڵە کوردیەکانی سەر بە دەسەڵات (کوردستان تیڤی، زاگرۆس....) بە تایبەتی سەر بە پارتی ٣١ ئاب. دێت باسی خیانەت دەکات.
بەرێزی دەفەرموێ کە ئەوانەی کە بەشدار نەبوون لە کۆبوونەوەی رۆژی ٣٠/٧/٢٠١٢ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. خیانەت تۆی کە کردت لە بزوتنەوەی گۆران بە دەنگی دۆستانی بزوتنەوەی گۆران بوی بە ئەندام پەرلەمان نەک ئەوانەی کە بەشدار نەبوون لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکەکەت. ئەو قسانەی کە تۆ کردت خیانەت بوون نەک بەشدار نەبوونی گۆران هەروەها هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن سەرۆکەکەی بەرێزت بوو کە خیانەتی ٣١ ئابی کرد و هەزارەها پێشمەرگەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانی شەهید کردن و ئەنفاڵی کردن، هەزارەها پێشمەرگەی پەکەکەی بە کوشتداوە بە دەستی تورکی فاشیست هەروەها بە دەستی جاشەکانی پارتەکەت، وە هەزارەها پێشمەرگەی حزبی دیموکرات و کۆمەڵەی بە کوشتدا بە دەستی پاسداران و قیادە مۆقەتە. ئێستا تۆ دێیت باسی یەکریزی هەموولایەنەکان دەکەیت. ئەو موچەی کە تۆ وەری دەگریت حەرامە، و چۆن خەوت لێدەکەوێت لەبەر ئەوەی تۆ ئەندام پەرلەمانی پارتییت لەسەر حسابی بزوتنەوەی گۆران. کاروانی پارتی کاتی ڕێزت دەبوو کە بە پیاوانە وازت لە ئەندام پەرلەمانی بهێنایە و نەبویتایە پیاوی پاراستنی و سیخوری پارتی لەسەر حسابی دەنگی ئەو خەڵکە. هەر ئەوەندە بە تۆ دەڵێم چۆن رووت دێت بچیت بەردەمی شاشەی تەلەفیزیونی دەسەلات و قسە بۆ خەڵک بکەیت!!!!!!
بەندە ئەم نوسینەی نوسی وەکو کەسیکی بێلایەن لەگەڵ ئەوەش کە نوسەر نیم، لەبەر ئەوەی کە ئەو بەریزەم بینی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی پارتی وەکو کچە شەهیدێک بە باشم زانی هەستی خۆم بنووسم لەسەر ئەو بەرێزە. دنیا چەند سەیرە!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست