کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆرى چاودیرى هەلبژاردن یا تۆرى هۆگرچەتۆ

Tuesday, 01/09/2009, 12:00


تۆرى چاودیرى هەلبژاردن یا تۆرى هۆگرچەتۆ
حسن حمید
لەم وڵاتەى ئێمەدا هیچ رەوشت و رفتارێك نامۆ نیە چونكە ئەم وڵاتەى ئێمە بوەتە گەندڵستان وهەر كە بە پێى بەرژەوەندى خۆى قۆڵى لی َهەَل ماڵیوەو خەرێكى ویرانكدرنێتى لەم بوارەشدا ئەوەتا داهێنانى بۆ ئەكرێت بۆیە ئاساییە كار بگاتە ئەوەى گەندەڵى بە بنەماكانى دیموكراسیەت و مافى مرۆڤەوە بكرێت 000
لە ریكلامەكانداو لە تابلۆى سەر شەقام و ئەپارتمانەكاندا بەر چاومان ئەكەوێت گروپى كۆمپانیاى فلان یا گروپى بازرگانى فلان بەلام ئەم بازرگانە (هۆگر) لە گەڵ چەند كەسێكى دیكە بازارێكى دیكەى باشیان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە دور لە كامیراو رۆژنامەكان و چاودێرى دارایى وتابلۆو ریكلام تەنانەت حكومەتیش ئەویش بازرگانیە بەشێوازێكى نۆى 00
ئەم برادەرە چەند ساڵیكە هەڵساوە بە دروست كردنى چەندین تۆرى جوراو جۆر ئەم تۆرانەش مەگەر بەس خۆى بزانێت چین و تەنها بۆ پەیدا كردنى پارە نەبێت هیچ ئامانجێكى ترى نیە ، گرنگترینیان ئەو دور تۆرەیە كە بە ناوى رۆژو نەزاهەوە دروستى كردون كە كەس نازانیت لە كۆیەوە پارەكەى دێت و وچۆن سەرف ئەكرێت و چەندە ئەم دوو تۆرە یەكەمیان (رۆژ) لە گەڵ
CDO سەرتیبى
ۆدا برا بەشیان كردوە و دەردى فیفتى فیفتیكەیان لى كردوە و سەرتیب لە سلیمانى و ئەویش لە هەولێر و دهوك هەر وەها تیمى نزاهە كە برادەرێكى خۆى بە رەمزى كردوەتە رێكخەرى ئەگینا هەموى لاى خۆیەتى و بە پێى رینمایى خۆى كارەكان ئەكرێت
من ئەپرسم ئەتوانى پێمان بلێت ئەم تۆڕانە كە لە 2005 رۆژ دروست بووە دوایش نەزاهە لە كۆیەوە پارەكەى دێت و چەندەو چۆن سەرف ئەكرێت دا كورە شار وێرانەو هەر كەس بۆ خۆیەتى
ئەم بازرگانە زۆر جیاوازەو بە ڕاستى ئەگەر حكومەت هەبێت پێویستە لێپرسینەوەى لێ بكریت كە چۆن رێكخراوێكى لۆكەڵى پارە لە دەرەوە وەرئەگرێت و كێن ئەو شوێنانە مامەڵەى لە گەڵ ئەكات و خۆ ئەڵى ى لە سلكى دیبلۆماسیە ئەوەنە لە دەرەوەیە ئەوەنە لە كوردستان نیە
چۆن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە