بەیاننامەى ژمارەیەك لە مامۆستا و كارمەندانى كۆلیژى تەكنیكى سلێمانى
Tuesday, 12/11/2013, 12:00
بەرێز - وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی
بەرێز- لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵاى پەرلەمانى كوردستان
ئێمەى ژمارەیەك لە مامۆستایان و كارمەندانى كۆلیژى تەكنیكى سلێمانى ، كە هەر یەكێك لە ئێمە خاوەنى چەندین ساڵ خزمەتین لە بوارى پەروەردە وخوێندنى باڵادا، بەڵام بە داخەوە بۆ ماوەى چەندین هەفتەیە دەرگاى زانكۆ و پەیمانگاكان كراونەتەوە بە رووى قوتابیانى خۆشەویستە, بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانى ئێمەیە كە ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانى پێشوو بە بریارى میزاجى و شەخێی هەندێ بەربرسی نا بەربرس كۆلیژەكەمان هەڵوەشێنراوەتەوە بە بێ ئەوەى پرس و رامان پێ بكەن سەرەراى ئەمەش دوو كۆلیژ و چەندین بەش كراوەنەتەوە لە هەمان بیناى پێشودا كە تەنها بۆ یەك بەش زانستی گونجاوە نەك بۆ دوو كۆلیژى جیاواز ئەمە سەرەراى نەبوونى تاقیگە و هۆڵى خوێندن و ژوورى پێویست بۆ مامۆستا و وانەبیژەكان. كە دڵنیاین كردنەوەى ئەم كۆلیژانە تەنها لە بەرژەوەندى هەندێ بە ناو مامۆستا و بێ ئەوەى تەنها جارێكیش بیر لە بەرژەوەندى قوتابیان بكەنەوە, چونكە سالانى پێشوو تەنها یەك بینامان هەبوو بۆ پێنج بەشی زانستییى كە چەندین جار توشی كێشەى نەبوونى هۆڵ و تاقیگەمان هەبوو كە زۆر جار پەنامان بۆ دام و دەزگاكانى تر بردوە بۆ ئەوەى وانەى پراكتیكى بڵینەوە یاخود زۆر جار هۆڵەكانى پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانیمان بەكار دەهێنا كە ئەمەش كێشەى زۆرى بۆ قوتابیان و تەنانەت مامۆستایانیش دروست دەكرد, بەڵام زۆر بە داخەوە سەرەراى چەندین كێشە و گرفتى خوێندن كەچى بۆ ئەم ساڵ دوو كۆلیژ و چەندین بەش كراونەتەوە بێ ئەوەى تەنها یەك ژووریشیان بۆ دابینكرابێت، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا چەندین جار سكألامان بردەۆتە بەردەم سەرۆكایەتى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى بەڵام بێ سودد بووە، ئیستا ئێمەى مامۆستایان و كارمەندان بە پێ میزاجى هەندێ كەس دابەش كراوین بەسەر ئەو دوو كۆلیژدا بێ ئەوەى لەگەڵ پسپۆرى وحەزەكانماندا بگونجێن، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا تا ئێستا ئەو دوو كۆلیژە نە راگرى بۆ دانراوە نە یاریدەدەرى راگرى بۆ دانراوە، ئەمەش سەرەراى هێنانى هەندێ بەناو مامۆستا كە گۆمان لە خۆیان وئەخلاق و بروانامەكانیان دەكرێت، بۆ نمونە هەندێ كەس لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانیەوە هێنراون كە گۆمان لە بروانامەكانیان دەكرێت هەروەها هەندێ بە ناو ئەو مامۆستایانە چەندین جار بە هۆى كارى بەدرەوشتیانەوە سزا دراون لە پەیمانگا تەكنیكى سلێمانى و لەكارەكانیان دوور خراونەتەوە نمونە (ح)، ئیستا ئەو جۆرە خەلكانە بە نیازن راگرایەتى كۆلیژ وەگرن, هەندێكى تریشیان كۆنە بەعسییین و شانازى بە خۆیانەوە دەكەن كە كاتى خۆى لە بەغدا چۆن هەڵس و كەوتیان كردووە لەگەل دەزگاكانى موخابەرات و ئەمندا, بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانى ئێمەیە ئەو بە ناو مامۆستایانە دەست رۆشیتووترین كەسن لە سەرۆكایەتى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى، بەبریارى هەندێ كەس خۆیان گۆاستۆتەوە بۆ سەر میلاكى كۆلیژەكەمان، هەربۆیە لێرەوە راى دەگەینین بۆ هەموو لایەك كە ئێمە وەكو مامۆستایان و كارمەندانى كۆلیژ بۆ نارەزاى دەربرین پەنا بۆ هەمموو لایەك دەبین بۆ ئەوەى چیتر یارى بە موقەدەساتى مامۆستا و كارمەندان نەكرێت و دەزگاكانى خوێندنى باڵا لە خەڵكانى كۆنە بەعسی و خەڵكانى بەدەرەوشت پاك بكرێنەوە، ئەگەر نا ئەوە پەنا بۆ كارى مەدەنى ویاساى دەبەین.
نەفرەت لەو خەڵكانەى كە دەزگاكانى خوێندنى باڵا بۆ كارى بەدرەوەشتى بەكاردەهێنێت.
ژمارەیەك لە مامۆستایان و كارمەندانى
كۆلیژى تەكنیكى سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست