کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وامــان زانــی

Wednesday, 27/01/2010, 12:00














وامان زانی که‌ دێنه‌وه‌
حه‌قی ئه‌نفال و کیمیایی و
جینۆسایدی ئه‌م ووڵاته‌ بێ خاوه‌نه‌
له‌ هۆلاکۆی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ ده‌که‌نه‌وه‌
وامان زانی ئه‌م ووڵاته‌ چوارپارچه‌یه‌
له‌ ناخمانا بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده‌ وه‌کو په‌یام
بنکه‌ی بۆ داده‌ڕێژنه‌وه‌
وامان زانی ئه‌م پارچه‌ باشوره‌ سوره‌
بۆ کورد ده‌که‌نه‌ ئاگره‌ سوره
که‌چی هه‌ر ئه‌م کوردستانه‌ وا کرا به‌سێ که‌رته‌وه‌
کوردستانی چاو له‌ ئاسمانی شینی ساف
خرایه‌ ژێر هه‌وری تاریکی ڕه‌شه‌وه‌
مرد ئه‌و گه‌روه‌ی بۆ ئاواز
بۆ ئازادی ده‌بووه‌ بولبول
چونکه‌ ئێمه‌ نه‌مان زانی ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ پێشه‌وا
به‌ په‌ساپۆرتیش کورد نی یه‌
وه‌کو ئه‌و بیانیانه‌ خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌ نی یه‌
هه‌رچیش ده‌ڕوا دوای چه‌ند ساڵێ
که‌ دێته‌وه‌
قه‌ت نابنه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ژاپۆنیه‌ له‌ دوای ڕوخان
له‌ دوای بۆمبای هێرۆ شیماو ناکازاکی
چاوی هیواو فێربونه‌کان بخاته‌ سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی
کورد بنیاد بنێته‌وه‌
تاوه‌کو گه‌ل بژێته‌وه
بۆیه‌ ئێستا هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
به‌عسی قڕانی بۆ کردین
مه‌ینه‌تی کۆڕه‌وی هه‌ڵگرتین
چاوه‌ڕێن دوژمن بێته‌وه‌
بێ ده‌نگ و سه‌یر ڕاوه‌ستان
ئه‌گه‌ر بێت و پیکابه‌ قوات خاسه‌که‌ی (عه‌لا و موحسین)
له‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کان بخولێته‌وه‌ بێ ده‌نگ ده‌بن
کێ تێ ناگا بۆچی ئه‌و گه‌له‌ وای لێ بێ
ئازادی کورد به‌ ژێر ده‌ستی فاشسته‌کان گۆڕێته‌وه
چ ڕۆژێکی سه‌یره‌ هاوڕێ
جارێکی تر مێژوو دوباره‌ بێته‌وه‌
ئه‌شبه‌تاڵی ناو ناخی کورد بژێته‌وه



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە