کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


داستانی خیانه‌ت

Sunday, 22/03/2009, 12:00


گه‌لان که‌ دێن خه‌بات ده‌که‌ن شۆڕشی خوێن به‌رپاده‌که‌ن
تابه‌ری ڕه‌نج و تێکۆشان بێته‌ دیاری بۆ ژیـــــــــان

که‌چی له‌ کوردستانی من بنه‌ماڵه‌یه‌کی قــــــــــێزه‌وون
ئه‌وه‌تی هه‌ن هه‌رنۆکه‌ربوون که‌ربون بۆیه‌ له‌ کورد به‌ربون

جاشێتیان هێنایـــــــــه‌وه‌ کــــــــــــوردێتیان پێچایه‌وه‌
له‌ نێو شۆڕشی چه‌واشا له‌ کوردستانیکی جاشـــــــا

ئه‌م بنه‌ماڵه‌ نۆکــــــه‌ره‌ جاش جۆکه‌ری ڕه‌نج بێ به‌ره‌
بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی یه‌ کاریان به‌ری نه‌زانیـــــــــــه‌

مێژووی ئه‌م خائین زادانه‌ سوجده‌ بردن بۆ بێگـــــانـــه‌(1)
با مێژوویان بگێڕمه‌وه‌ ڕاستێکان بژمێرمــــــــــــه‌وه‌

تابزانن مێژوو چی یه‌؟! کام کاره‌یان سه‌روه‌ریــــــــــه
سه‌روه‌ری بۆ ووڵات نه‌بێ هه‌ق سه‌ندن و خه‌ڵات نه‌بێ

سه‌روه‌ری گه‌ر ئاشبه‌تاڵ بێ با مێژوو هه‌ر سیاساڵ بێ
ئه‌م عه‌شره‌تی بارزانیه‌ یه‌کگرتنیشیان تیانیــــــــه‌

له‌ زه‌مانی عوسمانیه‌کان ببوونه‌ جاشی تورکه‌کـــــان
له‌ ساڵی نۆ سه‌دوسی دا یاخی بوون له‌ گه‌ڵ میری دا

به‌چه‌ته‌ی وبه‌ده‌ست نێژی به‌ نۆکه‌ری و هه‌رزه‌ ‌بێژی
بوونه‌ جه‌رده‌ی ناوچه‌ی به‌رزان نێره‌که‌ری سه‌رناوچه‌کان

خوێنی کوردی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌واڵه‌ن بۆ ئه‌م قـســــه‌یه‌
له‌(هه‌رکی) و (سورچی)یان داوه‌ (برادۆستی)یان ڕاونـــــــاوه‌

له‌(گه‌ڵاڵی) و (مه‌سیحی) یه‌کان له‌ (شێروانی) و (زێباری)یه‌کان
له‌ (به‌رواری) و له‌ (میرانی) له‌ گشت خه‌ڵکی بادینانـــــــی (2)

زۆر تاڵانیان کردووه ئابڕوی زۆر کوردیان بردووه
تا ناویان هاته‌ نێو ناوان ناوێکی پیس پڕ له‌ تـــــــاوان

که‌ شۆڕشی کورد هاته‌پێش خۆیان کرد به‌ مورید و شێخ(3‌‌)
ئه‌بوو هه‌ر زوو تێک شکان ڕاونران بۆ دیوی ئێــــــران

له‌ کۆماری مهابـــــاد دا ڕه‌نجی کوردیان زوو به‌ بادا(4)
ڕایان کرد بۆ ڕوسیـــــا ڕویان چه‌ند جارێ بوو سیاهـ (5)

پاشان هێنرانه‌وه‌ ووڵات عبدالکریم پێ ی دان خه‌ڵات(6)
(مه‌لا) ی به‌ کۆشک و پاره‌ گرت له‌ به‌‌‌‌‌غدا بۆیــــــــان بوو به‌ پرد

که‌ کورد له‌ به‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌غدا ڕاپـــــــه‌ڕی کورد هێنانی بۆ به‌رگــــــــــری(7)
که‌چی کرا به‌سه‌رکــــــــــــرده ووتیان کابرا کورده‌و مــــــــه‌رده

له‌ ساڵی شه‌ست وسێ دابــــوو‌ که‌ به‌ جاشی عارفی بــــــــــوو(8)
شۆڕشی کورد بوو به‌ دوو باڵ‌ دوو باڵی بێ هێزی بێ مـــــــاڵ(9)

ئینجا بوو به‌ پیاوی ئێــــران بۆ کوشتنی کوردی ئــــــــه‌وان(10)
ئه‌وه‌ **موعینی و ئــــــــاواره** مێژوویان به‌ ڕوونی دیــــــاره(11‌)

به‌ کوشتنی دکتۆر **شــڤان** کوردی باکوری کوردستـــــان(12)
بوون به‌ ساڤک نۆکه‌ری شاه پیاوی یه‌هود هی ئه‌مریکــــــا

دواتر که‌ ئاشبه‌تاڵی کــــرد شاه کتێبێکی پێ ده‌رکـــــــــرد
ناوی * کارم تمام شود * بوو * کیسنجه‌ر* بۆ خۆی شاهید بوو(13)

شانزه‌ ملیۆن دۆلاری خوارد تا له‌ ئه‌مریکا ڕای بــــــــوارد
هه‌تاکو سه‌ری نایــــــــــه‌وه‌‌ ڕووی له‌ کورد نه‌گێڕایـــــه‌وه‌

دوا به‌ دوای ئاشبه‌تاڵی ئه‌و کورد چاوی خۆی نه‌ چوبووه‌ خه‌و
بڕیاری شۆڕشی نوێ ی دا چه‌ندین ‌‌حزب هاتنه‌ ڕێگــــــــــــا

بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ کورد بگرێ ڕێگای شۆڕشی لێ ببــــــــــــــڕێ
* قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ * ی دانــــــا هه‌تا کورد قه‌ت نه‌یبێ په‌نــــــــــا (14)

ئه‌وه‌ بوو له‌ * هه‌کاریـــــــــا * له‌گه‌ڵ به‌عس و شاه وتورکیــــــــا(15)
سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی له‌ نێو برد تابڵین کورد له‌ دوای ئه‌و مــــــــرد

ئنجا که‌ شاهه‌نشاه ڕوخــــــــا که‌وت به‌ سه‌ر پێ ی خومه‌ینیــــــــا (16)
ئه‌و کات کوردستانی ئێــــران ببووه‌ لانکه‌ی شێری کــــــــــوردان(17)

شه‌ش مانگێ ئازاد کرابــــوو شاه له‌ ئێران ڕاونرابـــــــــــــــــــــوو
* مه‌سعودو ئیدریس* ی باڕه‌جاش ئێران زوو کردنیه‌ مه‌قـــــــــــــــــاش

ئه‌و‌ کوردستانی ئێرانـــــــــــــــه ئازاد بوو هه‌ر ئه‌و زه‌مانــــــــــــــــــه‌‌
به‌چکه‌کانی مه‌لای بـــــــــه‌رزان چیان کرد به‌ کوردی ئێـــــــــــــــــران؟!

ئازادیان تیا سه‌ربــــــــــــــــــڕی کردیانه‌ سوت ووشک و تـــــــــه‌ڕی
ئــــــا به‌و په‌نا هه‌نده‌یی یــــــــــه‌ به‌و ڕێبازی جاشێتی یــــــــــــــــــــــه‌

دوای ئاشبه‌تاڵ کردن به‌ کــــــورد ڕێ یان به‌ کوردی ئێران گــــــــــرد(18)
ئازادیان تیا مۆمیا کـــــــــــــــــرد بارزانیان زۆر دا به‌ کوشــــــــــــــت

تا ئێستاش موچه‌ی ئه‌وانــــــــــــــه‌ له‌ که‌ره‌ج و له‌ تارانـــــــــــــــــــــــــه‌(19)
ده‌ ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی کـــــــــرد که‌چی هه‌ر به‌رگه‌ی نه‌ده‌گـــــــــــــــــرد(20)

دوای ڕاپه‌ڕین که‌ هاتنـــــــــــــه‌وه ڕێک به‌ره‌و به‌غدا چوونـــــــــــــــــــــه‌وه‌
ئه‌وان ده‌بێ هه‌ر ووڵاتــــــــــــــــێ سه‌رۆک جاشێتیان باتــــــــــــــــــــــــێ

لایان شووره‌یی ونه‌نگ نــــــــــیه‌ کورد‌ هه‌ر هه‌مووی ده‌به‌نگ نـــــــــــــــیه‌!!
قسه‌که‌ی ئیدرئس بارزانــــــــــــه‌ کاری وان * شۆڕش تێکدانـــــــــــــــــــــــه*(21)‌

ئه‌و ڕاپه‌ڕینی ئــــــــــــــــــــازاره له‌ دنیادا نێوی دیـــــــــــــــــــــــــــــاره‌‌
له‌و شارانه‌ی کورد ڕاپـــــــــــه‌ڕی سه‌دان شه‌هید بۆ به‌رگـــــــــــــــــــــــری

که‌چی له‌ ناوچه‌ی لای ئـــــــــه‌وان شه‌هید نه‌بوو داگیــــــــــــــــــــــــر که‌ران
تێیان ته‌قان هه‌موو ڕۆشتـــــــــــن تۆڵه‌ی کوردیان لێ نه‌سه‌نـــــــــــــــــــــدن

ڕاپه‌ڕینی سێ ی کوردستـــــــــــان ده‌ستی پێ کرد له‌ نێو گه‌رمیــــــــــــــان(22)
کورته‌ باڵای سه‌رۆک جاشـــــــــان وه‌فد بوو له‌ به‌غدای تــــــــــــــــــــــاوان

بروسکه‌ی کرد که‌تێک دانـــــــــه ڕاپه‌ڕین لای ئه‌و تــــــــــــــــــــــــاوانه(23)‌
ئینجا بۆ کوردو په‌رلـه‌مــــــــــــــا‌ن بڕوای نه‌بوو حوکمی کـــــــــــــــوردان

به‌ده‌ستی کورد به‌ ڕێوه‌ چــــــــ‏ــــــێ ده‌یوست کورد هه‌ر بۆ به‌غدا بچێ(24)
هه‌ر چۆنێ بوو به‌ زۆر مـــــل دان ڕازی کرا بۆ په‌رله‌مــــــــــــــــــان

دوای په‌رله‌مان هه‌ر به‌ پیــــــــــلان خێرا بوو به‌ پیاوی تورکـــــــــــــــان
که‌وته‌ کورد کوشتنی باکـــــــــــــور هی کوردی کوردستانــــــــــی ژوور(25)

که‌ کۆڕه‌وی بادینان بـــــــــــــــــوو ته‌نها هه‌ر * کرمانج * پشتمان بــــــوو(26
پارتی هێلانه‌ی جاشانـــــــــــــــــــه‌ ماڵی *ته‌حه‌* و *حه‌مه‌خانــــــــــــــــــه‌*(27)

هه‌رچی ئه‌نفال که‌ری کورد بــــــوو پارتی بۆ خۆی ڕێکخستبــــــــــــــــــوو
هه‌ندێ خیڵ وکۆنه‌ په‌رســــــــــــت بۆ تێک دان کردنیه‌‌ دارده‌ســــــــــــت(28)

بۆ شه‌ڕی ناوخۆی کوردستـــــــــــان بۆ تێکدانی نێو په‌رله‌مـــــــــــــــــــــان
جاڕی نۆکه‌رایه‌تــــــــــــــــــــــی دا تا دۆزه‌خ بۆ کورد دا بخـــــــــــــــات

نه‌وه‌دو چوار له‌گه‌ڵ ئێـــــــــــــــران که‌وته‌ ڕاجیمه‌و تۆپ بــــــــــــــــاران(29)
له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ شــــــــــــــاره‌زوور له‌ نێو هه‌موو ڕێی سه‌رسنــــــــــوور

دواتر بوو به‌ پیاوی ســـــــــــــه‌دام جاڕی دا ووتی بێحه‌یـــــــــــــــــــــام
ئه‌و خائین زاده‌ی نامـــــــــــــــــه‌رده که‌ی دڵسۆزی گه‌لی کـــــــــــــــــورده‌

دوای دزینی سامانی کــــــــــــــورد پۆستاڵی سه‌دامی ماچ کــــــــــــــرد
هه‌ستا بۆ هه‌ولێر گرتنــــــــــــــه‌وه بۆ گره‌و له‌ کورد بردنـــــــــــــــــه‌وه‌

شه‌ش سه‌د ده‌بابه‌ی فاشـــــــــــــــی حه‌ره‌س جمهوری پێ په‌تــــــــــــی
هێنایه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێــــــــــــــر که‌وته‌ وێزه‌ی له‌شکری شێـــــــــــر

تانک و فڕکه‌و خمپــــــــــــــــــــاره‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ ئــــــــــــــــــاواره
ئه‌و عه‌ره‌به‌ی ڕای کردبـــــــــــــوو له‌ ده‌ست به‌عس هه‌ڵهاتبـــــــــــــوو

ته‌سلیم کران به‌ به‌عسیه‌کـــــــــــــان له‌ * قوشته‌په * زۆریان کـــــوژران(30)
حه‌سار خستنه‌سه‌ر کـــــــوردستــــان هه‌م به‌عس هه‌م رووزه‌رده‌کـــــــان‌‌‌‌‌

که‌چی بۆ موسڵ و بۆ به‌غــــــــــــدا ئابڵوقه‌ی چی ؟! شت زۆر ده‌ڕوا (31)
له‌و شوێنه‌ی که‌ پارتی تیابــــــــــــوو به‌عس حه‌ساری هه‌ر نه‌بــــــــوو

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی کـــــــــه‌ پارتین به‌بنه‌چه‌و ئه‌سڵ به‌عسـیـــــــــــن
یا خائین بوون و ڕوو ڕه‌ش بوون یا خه‌ڵکی ساده‌و ده‌به‌نگ بــــــوون

نێچیرێ له‌ دوای ڕاپه‌ڕیــــــــــن بینی کوردستانی به‌ریـــــــــــــــن
کوڕی که‌ره‌ج و تاران بـــــــــێ له‌ پڕ ئه‌و به‌ حوکم ڕانبــــــــــــێ

کام ئازادی و دیموکراتــــــی ؟! ڕوناک ده‌کات ژینی ماتــــــــــی
بنه‌ماڵه‌ی جاش ڕه‌فتــــــــارێ له‌ کورد بۆته‌ سه‌گه‌ هــــــــارێ

وه‌ک * سامۆزا * ی نیکاراگوا وه‌ک * چاوچسکۆ * وه‌ک *شاهه‌نشاه*(32)
که‌وتونه‌ته ووێزه‌ی گه‌لــــــــێ‌ ده‌یانه‌وێت که‌س هیچ نه‌ڵــــــــێ!

جاش حزبێکی نۆکه‌ری بــــێ داری کام ڕه‌نجی به‌ری بـــــــێ ؟!
جاش حکومه‌تێ درۆ دانـــــێ داگیرکه‌ر به‌ باشتر زانــــــــــــێ

له‌ کوردی کوردستانی خۆی * کیمیاوی * بێنێته‌وه‌ بــــــــــۆی(33)
ئه‌ی جاش حکومه‌ته‌کی پارتی به‌ سه‌دام حسێن ببیت ڕازی

کام ده‌ستوروو یاسا داینای چۆن ده‌بابه وا ڕێی پێ دای؟!!
ئاخر سوپای ئه‌نفاله‌کــــــــــه کوا جێگه‌ پێ ی موباره‌کــــه‌ !؟

ئه‌و نه‌وته‌ی کۆیه‌ی ده‌رکرا بنه‌ماڵه‌ له‌ ناوی بــــــــــــــــــــــا
حوکمه‌تێکی نامه‌ردی وا دواتریش کۆنکرێتی کـــــــــــــــێ

چاوی نابینابێ که‌ نه‌وت بۆ خه‌ڵکی کورد بێته‌ ده‌ست که‌وت
ئای له‌و کابینه‌ی سێ یه‌مه‌ که‌شکۆڵ له‌ کوێیت مامه‌ خه‌مــــه‌ ؟!

خه‌بات که‌ی وایه‌ بۆ ووڵات ئه‌ی شه‌ره‌ف به‌ تاڵی هه‌موو کات
واده‌زانن هه‌تا مــــــــاون کوردان به‌ ده‌ستان دامـــــــــاون

ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی که‌ گه‌ل هۆشی هاته‌وه‌ به‌رخۆی
ئه‌زانێ چه‌ند دواکه‌وتووه‌ شه‌ره‌ف به‌تاڵ جی کـــــــردووه

خۆت و عه‌شره‌ت و جاشانت به‌چـــــــــــــــاو ده‌بینی پایانت‌‌‌
چۆن گۆڕ به‌ گۆڕی به‌رزانی خوا به‌ ئا‌هی کورد مرانـــی

(ئیدریس)ی ناو ئاوده‌ست مردوو له‌ که‌ره‌ج ڕۆحی ده‌رچوو بوو
ئاوهـــــا (نێچیر و سیداد)ت (دڵشاد و منسور و نیهاد) ت(35)

وه‌ک سه‌گه‌ خوێڕی به‌ره‌ڵا له‌ یه‌کتر ده‌ی که‌ن به‌ هه‌ڵڵا
هه‌تا ماون به‌ هیچ نابــــــــن ئه‌ی کۆلکه‌ پیاو،ڕیسوا،گرگن

چاکیان ووت خه‌ڵک له‌ سلێمانی **جاش به‌رزانی جاش به‌رزانی**
کو‌رد هه‌مووی سه‌ری له‌ هه‌شه‌ له‌ ده‌ست جاشی نه‌وه‌د ‌و شه‌شـــــه

ئه‌مه‌ * یۆبیلی* زێڕینتـــــــــه‌ یادی پانجا ساڵـــــــــه‌ی ژینته(36)
*الفاتحه‌* پارتی جاشــــــــــــان‌ ئیتر هه‌تا ماون ڕوخـــــــان

هه‌ر حیزبێ داگیر که‌ر بێنێ چاوی کوردی پێ ترسێنێ
له‌ پارتی ڕوو ڕه‌شتر ده‌بیت سه‌ری پڕ له‌ هه‌ش تر ده‌بێت

بمرێ نۆکه‌ر بمرێ جاشـــان بارزانی بێت باخود فڵان
هه‌قه‌ له‌ مێژووی کـــــــــوردا مێژووی چه‌واشه‌ هه‌ر نه‌ڕوات

له‌ باتی ووشه‌ی جــــــــاشێنی‌ بارزانی بخرێته‌ شوێنـــــــــی
ئه‌و کورده‌ی دوای وان که‌وتووه‌ چی یه‌ ؟! سه‌ری لی تێکچووه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ کـــــــوردێتی یه یان ڕێبازی مه‌ردێتی یــــــــــــه‌
ئه‌ی مانای نۆکه‌رو جاشـــان چی یه‌ لای خه‌ڵکی کوردستــــان؟!

(مانای ژماره‌کان)


1) مه‌به‌ست له‌ میژووی خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد .
2) مه‌به‌ست له‌ شه‌ڕی ماڵی به‌رزانی یه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو خێڵه‌کانی سنووری ناوچه‌که‌یان و ناوچه‌کانی تروه‌ک ، سوورچی، هه‌رکی، به‌رواری، شێروانی، ‌گه‌ڵاڵی، زێباری.....هتد .
3) مه‌به‌ست شۆڕشی ئه‌یلوله‌ له‌ ساڵی 1961 یان کۆماری مه‌هاباد 1946 .
4) مه‌به‌ست له‌ ڕاکردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌ له‌ کۆماری مه‌هاباد و په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری به‌رزانی له‌گه‌ڵ شاه دا به‌ پێ ی دۆکۆمێنت و مێژووی (کۆماری کورد)که‌ (ولیام ونگستون) نووسیویه‌تی.
5) ماڵی به‌رزانی و تفه‌نگ چیه‌کانی ڕایان کرد بۆ ڕوسیا و له‌ ئاوی ئاراس په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ساڵی 1947 .
6) ئه‌وه‌ بوو به‌رزانی له‌ ساڵی 1947ه‌وه‌ ئاگای له‌ کورد نه‌ما تا شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958 عبدالکریم قاسم عافواتی بۆ داو موچه‌ی بۆ به‌رزانی بڕییه‌وه‌و کۆشکێکی له‌ به‌غدا پێ به‌خشی .
7) مه‌به‌ست له‌ شۆڕشی ئه‌یلوله‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌رزانی پێ ی ڕازی نه‌بوو دواتر ڕازی کرا که‌ واز له‌ به‌غدا بهێنێ.
8) مفا‌وه‌زاتی 1963 له‌گه‌ڵ عبدالسلام عارف نزیکی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ دان بوو ئه‌وه‌ بوو زۆر له‌ ئه‌ندامانی (م . س)ی پارتی کۆن به‌یاننامه‌یان دژی ئه‌و ته‌سلیم بوونه‌ ده‌رکرد .
9) هه‌ر ئه‌و مفاوه‌زاته‌ی 1963 وای کرد جیا بوونه‌وه‌که‌ی پارتی وبه‌رزانی له‌ ماوه‌ت دروست بێ که‌ بووه‌ دوو به‌ش.
10) هه‌رئه‌و کاته‌ به‌رزانی 1964 چووه‌ با وه‌شی شاه ی گۆڕ به‌ گۆڕ .
11) کوشتنی * سلێمانی موعینی و مه‌لا ئاواره‌ * دوو تێکۆشه‌ری گه‌وره‌ی کوردی کوردستانی ڕۆژهه‌‌ڵات به‌ ده‌ستی به‌رزانی.
12) دکتۆر شڤان تێکۆشه‌رێکی گه‌وره‌ وسکرتێری حزبێ بوو له‌ کوردستانی باکورزۆر هه‌ڵکه‌وتوو بوو به‌رزانی کوشتی .
13) شاه ی ئیران محمد ڕه‌زای په‌هله‌وی و هنری کسنجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌م کتێبه‌یان پێ ده‌رکرد له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ فارسی نوسرابوو به‌ کوردی واته‌ کاری من ته‌واو بوو کاتی ئه‌شبه‌تاڵه‌که .
14) قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ له‌ ساڵی 1976 ه‌وه‌ دامه‌زرا له‌لایه‌ن به‌رزانی و پیاوه‌کانی یه‌وه‌ .
15) کاره‌ساتی هه‌کاری ئه‌وه‌ بوو پارتی و سوپای به‌عس وشاه ی ئێران و تورکیا زیاتر له‌ 700 پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانی له‌ ناو برد .
16) دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئێران ساڵی 1979 شاه ڕووخا بنه‌ماڵه‌ بوونه جاشی خو‌مه‌ینی و ڕژێمه‌که‌ی .
17) کو‌ردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ ڕاپه‌ڕین ‌هه‌ر ساڵی 1979 شه‌ش مانگێ ئازاد کرا بووله‌ لایه‌ن کورده‌وه‌.
18) جاشه‌ سه‌رسوره‌کانی قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ به‌ قۆنته‌رات به‌ ڕابه‌ری مه‌سعود و ئیدریس کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیان بۆ خوومه‌ینی گرته‌وه‌ و سێ ، چوار هه‌زار بارزانیان تیا دا به‌کوشت.
19) تا ئێستاش مه‌سعود بارزانی به‌رگه‌ی کوژراوی ئه‌و به‌رزانیانه‌ له‌ ئێران هه‌یه‌ که‌ وه‌ک شه‌هیدی ئێران مووچه‌ وه‌رده‌گرن .
20) مه‌به‌ست شه‌ڕی ناو خۆی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 1976-1986 له‌ لایه‌ن بارزانی و قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ به‌ سه‌ر گه‌لی کوردستانی باشورو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات .
21) ئیدریسی مه‌لا مسته‌فا له‌ کا ره‌ساتی هه‌کاری یه‌ وه‌ ووتویه‌تی * ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێ ئه‌وا تێکی ده‌ده‌ین * .
22) ڕاپه‌ڕینی سێ یه‌م که‌ له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌و به‌عس به‌زاندن وکشانه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی ئیداری و سوپای له‌ کوردستان،ئابڵوقه‌ی ئابووری خسته‌ سه‌ر کوردستان .
23) له‌ بروسکه‌یه‌کی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌ره‌ی کوردستانی، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی گه‌رمیانی ناو برد به‌ کاری تێکده‌رانه‌ .
24) مه‌سعود و پارته‌که‌ی ماڵی خۆیان . گاڵته‌و فشه‌ی به‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مان دامه‌زراندن ده‌هات تا دواتر ڕازی کرا .
25) شه‌ڕی یه‌که‌می پارتی له‌گه‌ڵ (پ ک ک) ساڵی 1992 له‌ پێش شه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم و (پ ک ک) دا بوو.
26) له‌ کوردستانی تورکیا (کرمانج) به‌واتای کورد دێت .
27) ته‌حه‌ و حه‌مه‌خان، ته‌حسین شاوه‌یسی ئه‌نفال که‌ری گه‌لی کوردو بکوژی دوو که‌ڵه‌ شێری نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌وانیش(ئارام و مامه‌ڕیشه‌) که‌ خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ بوو خه‌ڵک بۆ سوکایه‌تی پێ ی ده‌ڵێن * ته‌حه*ی موسته‌شار،حه‌مه‌خانی حاجی دارا جاش وئه‌نفالچی بکوژی *شه‌هید سیروان وشه‌هید حه‌سه‌ن خاوێ ی * .
28) مه‌به‌ست *بنه‌ماڵه‌ی حه‌سۆ میرخانی بارزانی*یه که‌ به‌ زۆری زۆر داره‌کی ده‌یوست زه‌وی و زاری جوتیاره‌کانی قه‌ڵادزێ بۆ خۆی داگیر بکات گوایه‌ زه‌مانی بارزانی ئه‌و زه‌ویانه‌ دراوه‌ به‌و و خه‌ڵاتی بارزانی بووه‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆ.
29) شه‌ڕی ناوخۆی 1994 له‌گه‌ڵ ئێران له‌ سه‌ر سنوره‌کانی-هه‌ڵه‌بجه‌ وهه‌ورامان، پێنجوێن، ماوه‌ت، پژده‌ر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا که‌وتنه‌ شه‌ڕفرۆشتن به‌ گه‌له‌که‌مان.
30) مه‌به‌ست مه‌رگه‌سات و ترژیدیانه‌ی هه‌ولێره‌ که‌ عه‌ره‌به‌کانی موعاره‌زه‌ی عێراقی زیاتر له‌ 98 ئه‌فسه‌رله‌ قوشته‌په‌ له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و به‌عس و بنه‌ماڵه‌ گولــله‌ بارانیان کردن .
31) شاری هه‌ولێرو سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵتی و به‌عس و بنه‌ماڵه‌ی له‌ سه‌ربوو که‌چی بنه‌ماڵه‌ حه‌ساری نه‌خستبووه‌ سه‌ر به‌عس هه‌موو شتێک لای ئه‌وانه‌وه‌ بۆ به‌عس ده‌ڕۆشت.
32) مه‌به‌ست له‌ بنه‌ماڵه‌ی نۆکه‌رو سامۆزاو چاوچسکۆی ڕۆمانیاو شاه ی ئێرانه‌ .
33) کیمیاوی - مه‌به‌ست له‌ ده‌عوه‌ت کردنی سوپای ئه‌نفال وکیمیاوی چوونی عه‌لی کیمیاوی و عوده ی‌ و قصی بۆ مه‌سیف سه‌لاحه‌دین .
34) چایچی - مه‌به‌ست نۆکه‌ری بنه‌ماڵه‌ - * فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری * که‌ فه‌تره‌یه‌ک چایچی با‌رزانی بوو.جگه‌ له‌ کاری پاراستن
35) مه‌به‌ست له‌ نێچیرڤانی کوڕی ئیدریس،دڵشاد و سیداد ونیهادی کوڕی بێرزانی و مسته‌فای کوڕی مه‌سعود بارزانییه‌.
36) یۆبیلی زێڕینه‌که‌ی پارتی که‌ چاوبه‌سته‌کی بووله‌ کوردو دۆسته‌کانی کورد بۆ هێنانی سوپای ئه‌نفال و مێژووی په‌نجا ساڵه‌ی پارتی بنه‌ماڵه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە