کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قــه‌ڵـه‌مـێکی دۆڕاو

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


لـه‌وڕۆژه‌وه‌ قـه‌ڵـه‌می ده‌ستـی نـوسه‌ره‌که‌ بووه‌ مامانی بیرێکی بێژی ناو سك و ژوورو گیرفانی گه‌رم بووه که‌وڵی ڕێوی له‌ به‌رکردو خۆی له‌ ئامێزی ئه‌هریمان هاویشت ، له‌ ئاست ئاسمانی ڕوون و ڕاستی بوه‌ په‌ڵه‌ هه‌ورێکی ڕه‌ش و چڵکن هه‌رجاره‌ی به‌ڕه‌نگێك ده‌هاته‌گۆ ڕه‌ش به‌ سپی و سپی به‌ ڕه‌ش ده‌نواند قه‌ڵه‌ڕه‌ش شوومی له‌ خه‌ڵکی ده‌کرده‌ که‌ناری و بولبولی خۆشخوان به‌ هاوڕێی کونده‌ په‌بوو ..  له‌ سه‌ره‌ تاوه‌ وه‌ك که‌ری ناو جۆگا له‌وه‌ڕی ده‌کرد .. له‌ کوێوه‌ شنه‌ی با هاتبا شه‌نی خه‌رمانی دڕك و داڵی ده‌کرد ... کار گه‌یشته‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی بانگی خیانه‌تی به ‌بلوێری شوان لێك دایه‌وه‌ ته‌پڵی دڕاو ناوی زڕا ،که‌وته‌ به‌رده‌ریایی تف و له‌عنه‌تی خه‌ڵکی ناچار له‌گه‌ڵ به‌ سه‌رچوونی وه‌رزی کوللە‌ ئه‌میش ئاواره‌ بوو ..

[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە