کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چونکه‌

Thursday, 26/03/2009, 12:00








چونکه‌ که‌ من سه‌ری سـورم

نزمتره‌ له‌ پـوته ‌سوره‌که‌ی سـه‌دام
هه‌تا شا بوو ، بۆ خۆم ده‌مگوت
من خـزمه‌ت چــی و
ده‌رگا وانێکی شاهه‌نشـام

چونکه‌ که‌ من ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م
هه‌ر نۆکه‌ر بـووم
چونکه که‌ من له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ... له‌ بیرم دێ
زۆڵه‌ کورد بووم

چونکه ئێمه‌ قوتابخانه‌ی
ئاشبه‌تاڵ و کورد فرۆشتـنمان داناوه
چونکه ئێمه‌ داوی تـێکـدانی جوڵانــی
شۆڕشێکمان خه‌ت کـێشاوه
چونکه ئێمه‌ ‌قوتی چوار ملیۆن ئینسانی
میلله‌تـێکی بــێ ووڵاتمان
بۆ بنه‌ماڵه‌ دزیـوه

چونکه سوپا دۆڕاوه‌که‌
ئه‌گه‌ر زێـڕبـێ
بۆ سه‌رۆکی ئه‌م عـێراقـه‌
عـه‌شـره‌ته‌که‌م بـۆ ئه‌و زیـوه‌

چونکه‌ ئه‌وه‌ی دوژمن ویستـی
به‌کوردی که‌م
جورئه‌تـم کرد هـێـنامه ‌دی ... بێ زیادوکه‌م
بۆیه‌ ده‌ڵێم نه‌ که‌رکوك دڵی کوردستانه‌
نه‌ ده‌جه‌نگین بۆ خانه‌قین
نه‌ شه‌نگار به‌ کورد ده‌زانم ، نه‌سنوره‌ شاخـی حه‌مرین
بـۆیه‌ تا هه‌یـن
وه‌ك ده‌ڵه‌ بابه‌ی ناو شاران
له‌ کۆڵانـی قه‌سابخانه‌ی جاشێ تی دا
هه‌ر ئه‌تره‌کـــیـن



[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە