کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئــــه‌م ده‌ستـوره‌

Monday, 14/09/2009, 12:00













له‌م ده‌ستوره‌ نیازتان وایه‌
هه‌تا خوا کوردی داناوه‌ سه‌رکرده‌بن
نیازتان وایه‌ کورد ڕانه‌ مه‌ڕ بێ
چۆنتان بوێ وای لێخوڕن
له‌م ده‌ستوره‌ نیازتان وایه‌
له‌ ئێستاوه‌ میراتی کوڕاو کوڕیشتان
له‌سامانی کوردستان دا زامن بکه‌ن !؟
باکتان نه‌بێ و نان و قووتی نه‌وه‌کانی ئاینده‌شمان
له‌ بۆریه‌ نه‌وته‌کانه‌وه‌ تاپۆ بکه‌ن !؟
له‌ ژووره‌ تاریکه‌کانی ....بیرو هۆشی
ئه‌و خێڵانه‌ی واده‌زانن
میله‌تێ هه‌تاکو مابێ بۆی هه‌ڵپه‌ڕێ
ڕێ له‌ نان وئاوو قوتی مناڵانی
گوندو شاری ووڵات بگرێ
ئه‌م ده‌ستوره‌ که‌ی وه‌ك
ده‌ستوره‌ جوانه‌که‌ی ماندێلایه‌ ؟
حیزبێ له‌ڕوی بێ گه‌نجانی
ووڵاته‌که‌ی بگه‌وجێنێ
حیزبێ له‌ ڕووی بێ سه‌رکرده‌ی وا پیشاندا
وه‌کو خواند هه‌ر نه‌مره‌و
بیه‌وێ که‌ گه‌ل وه‌ك کۆیله‌
هه‌ر سه‌ری بۆ دانه‌وینێ
حیزبێ کۆمپانیای گه‌وره‌
له‌سه‌ر داهاتی نه‌ته‌وه‌ بۆ کوڕی
سه‌رکرده‌کانی دامه‌زرێنێ
ئای له‌و سه‌رکرده‌ دانایه‌
ئای له‌ و نڵسن ماندێلایه‌
ئاخر که‌ی ئاینده‌ دزین له‌ میله‌تێکی بێ ووڵات
ڕێبازێکی نا کۆتایه
له‌سه‌رده‌می دیموکراتی له‌سه‌ر ده‌می جیهان گیری
شوره‌ییه‌ حیزب حیزبی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بێ
ڕیسواییه‌ دیموکراتی ناو بهێنێ
سه‌رکرده‌یه‌ك هه‌تا ده‌مڕێ سه‌رکرده‌ بێ
دیموکراتی خێڵ ناناسێ
دیموکراتی له‌ جوگرافیای بنه‌ماڵه‌یه‌ك قه‌تیس نابێ و ته‌واو نابێ
که‌ گه‌ل بکرێ به‌ ڕانه‌ مه‌ڕ
خێزانێکیش هه‌تا مابێ هه‌ر خۆی شا بێ
کورد ده‌سته‌مۆی ده‌ستور نابێ
چونکه‌ گه‌لێ نابێ به‌ کۆیله‌ی خێزانێ
سه‌یره‌ ده‌نگ به‌ ده‌ستور بدرێ
که‌ سه‌رکرده‌ وه‌کو پوش له‌ گه‌ل بڕوانێ
چه‌ند کۆیله‌ی و نه‌زانینه‌ - میله‌تێ هه‌ر
له‌ دۆخێکدا خۆی نه‌گۆڕێ
چه‌ند نه‌فامی و بێ شه‌رمییه
میلله‌تێ خه‌می نه‌وه‌ی نوێی خۆی نه‌بێ
چه‌ند گێلی یه‌ مرۆڤێ ئاسۆی نوێی نه‌بێ
چه‌ند سه‌یره‌ که‌ گه‌نجێ مابێ
له‌سه‌ر کاوێژی سه‌روه‌ری
حیزب بۆ دواڕۆژ بڕوانێ ڕیسوای یه‌
ئه‌مڕۆ چۆك بۆ دوێنێ دادا
ڕیسواییه‌ خه‌رمانی هیواو ئومێدی
گه‌ل به‌ بادا
که‌ هاتنه‌وه‌ جامانه‌یاکی لامل و جوتێ پیڵاوی لاسیکو
ده‌ستێ جلی چڵکن و ڕیش
ئه‌و کۆشکانه‌ی ئه‌و ڤێلاو بانکانه‌ی
خۆتان په‌یاتان کرد
به‌ کرێکاری و به‌ پاره‌ی ئیش
منه‌ت مه‌که‌ن پاره‌ ووڵات ماره‌یی دایکی هیچ که‌س و
میراتی باوکی که‌س نی یه‌
شۆڕش واته‌ خزمه‌تی گه‌ل - پۆزو درۆو هه‌وه‌س نی یه‌
دۆستێ به‌ گوێما چپاندی ووتی منیش هێمن ئاسا له‌لام ڕونه‌ ؟
ووتم نا نا دوور بڕوانه‌ ئاسۆ ڕوونه‌ !!
ڕوونه‌ ڕوونه

بۆ پڕۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان که‌تیایدا له‌ ماده‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌بێ به‌ کۆیله‌ی سه‌رکرده‌یه‌ك.سه‌رکرده‌ی خێڵێ یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك نه‌وه‌کانی ئاینده‌مان به کۆیله‌ی له‌دایك بن ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌ سه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی سپارتاکۆز دووباره‌ بێته‌وه‌ نابێ نه‌ته‌وه‌یه‌ك کۆیله‌ی سه‌رکرده‌یه‌ك یا بنه‌ماڵه‌و خێڵێ یا حیزبێ بێ ده‌بێ سه‌رۆك و سه‌رکرده‌ خزمه‌ت کارو کۆیله‌ی بیرو ڕای ئازادی نه‌ته‌وه‌ بێ . ئه‌وه‌تاله‌ ئه‌مریکا کوڕه‌زای کۆیله‌یه‌ك سه‌رۆکه‌ که‌ ئۆبامایه‌ . مردن و شه‌رمه‌زاری یه‌ بۆ کورد له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك دا باسی خه‌باتی خۆی بکات ده‌نگ بدات به‌ کۆیله‌ بوونیخۆی و نه‌وه‌کانی نوێ .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە