کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌م نیشتیمانه‌م بۆته‌ مه‌رکانه‌

Sunday, 05/12/2010, 12:00




ئه‌م نیشتیمانه‌م بۆته‌ ...
مه‌رکانه‌ی به‌رچاخانه‌کان
هه‌رجاره‌ی یه‌کێ ئاوی لێ ده‌خواو ...
ده‌ستی لێ ده‌شواو تفی لێ ده‌کات
هه‌رجاره‌ی یه‌کێ ...
به‌ دڵسۆزانه
هه‌ندێ جنێوی پیس ده‌هاوێژێ و
ئاوی ده‌ڕێژێ و ...
ئینجا پاك ده‌ی شواو له‌ ئاو پڕیه‌کاو به‌رگری ده‌کا
جا ئیتر بۆچی
ئێمه‌ی به‌ناو کورد !
بیهێڵین خه‌ڵك تف له‌ نیشتیمان
له‌ پیرۆزێتی باو و باپیران
له‌ به‌هاری جوان له‌ مێژووی ژیان
له‌ ڕه‌مزی به‌رزی ووشه‌ی کوردستان
به‌بێ ترس کا
جا ئیتر بۆچی
ڕێبوارێ نه‌بین ئه‌م کوردستانه‌
ئه‌م به‌رده‌ بازی ڕێگه‌ی ژیانه‌
به‌خوێنی ئاڵمان سورنه‌که‌ین نه‌شۆین
پڕ نه‌که‌ین نه‌ڕۆین
بۆ خێرو چاکه‌ی نه‌ك چه‌ند ڕێبوارێ
ملوێنه‌ها که‌س ده‌ست به‌ سنگ نه‌بین
وه‌ك مل هوڕانی
ئێستای سه‌رانی
کورد به‌ په‌نگ نه‌بین
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە