کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نامه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری مه‌لیك مه‌حمود (شێخ مه‌حمودی نه‌مر)

Thursday, 03/03/2011, 12:00




ئه‌گه‌ر لای هه‌موو گروپ و حیزبێك شێخ مه‌حمودی نه‌مر ڕه‌مزێك بێت بۆ فێڵ و خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ به‌ ئاقاری ساخته‌ کاری سیاسی یه‌ ده‌ست بۆ ئه‌و ڕه‌مزه‌ ببرێت ئه‌وه‌ لای خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌ورو به‌ری وه‌ ته‌نانه‌ت لای خه‌ڵکی که‌رکوك و ده‌وروبه‌ری وانی یه‌ و وا ناکه‌وێته‌وه‌ چونکه‌ شێخ مه‌حمود دژی ئینگلیزو ده‌ست نێژه‌کانی گرتن و حکومدانی و دورخستنه‌وه‌و ئاوه‌ره‌بوونی ده‌زانرێت چۆنه‌ ، شه‌شی ئه‌یلولی 1930 و خۆپیشاندانی ساڵی 1956 که‌لاشه‌ی پیرۆزی شێخ مه‌حمود له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ به‌ مردویش فیشه‌ك باران کرا تا ناشتنی و ئاوێته‌ بوونی خه‌ڵکی سلێمانی و گه‌رمیان و که‌رکوك و هه‌موو کوردستان شاهیدی ئه‌و ڕاستی یه‌ن له‌ مێژوودا دیاره‌ .
به‌ڵام ئێستا سه‌یره‌ نه‌وه‌و نه‌وه‌ زاده‌کانی واته‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌قه‌بی حه‌فیدیان هه‌ڵگرتووه‌ چۆن وویژدانیان ناجوڵێت که‌ میلیشیایه‌کی بنه‌ماڵه‌ی کورد کوژو مناڵ کوژ بێته‌ سه‌ر شاره‌که‌یان قه‌تڵ و عام بکات بێ ده‌نگ بن بۆ ڕووسور کردنی خۆیان حه‌قه‌ کاربه‌ده‌سته‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌ست له‌کاروباری سیاسی و ئیداری بکشێنه‌وه‌ وه‌ك توڕه‌بوون و هاوپشتی خه‌ڵکی سلێمانی و هه‌موو کوردستان به‌گشتی چونکه‌ شاره‌که‌یان واته‌ شاری شێخ مه‌حمود یان له‌به‌ر چاوی نه‌وه‌کانیان ئه‌تك کردوو نه‌وه‌کانی ئه‌مان بێ ده‌نگ بوون. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی نه‌فام و گێل و کاسه‌لێس و به‌رده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کێوی (وه‌حشی) ئابڕوبه‌ری کوردایه‌تی بوو بوون وه‌ك بارزانی ئه‌وا بنه‌ماڵه‌ی حه‌فید له‌سه‌رو هه‌موانه‌وه‌ سه‌روه‌رن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلی زانست و ئاین و کوردایه‌تی بوون ئه‌وه‌ (شێخ مارفی نۆ دێ و حاجی کاك ئه‌حمه‌دی شێخ و شێخ مه‌حمود و شێخ له‌تیف و شه‌هید شێخ کاوه‌ی حه‌فید)وه‌ سه‌دان که‌سایه‌تی دڵسۆزو داناو عارف و ئه‌کادیمیان تیا هه‌ڵ که‌وتووه‌ شاهیدی ئه‌م ڕاستی یه‌ن به‌ڵام سه‌یری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکه‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مان ئه‌وا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جگه‌له‌ ڕۆحی شه‌ڕه‌نگێزی و داگیرکاری و خێڵه‌کێتی و شوان کاره‌یی کورد کوژی و ئاش به‌تاڵ کردن و سامانی کورد دزین و ناوچه‌ گه‌رای و چیتریان کردووه‌ ؟
بادینانیان کردووه‌ به‌ دوژمنی سۆران و دهۆک یان کردووه‌ به‌ دوژمنی هه‌ولێر و هه‌ولێریان کردووه‌ به‌ دوژمنی سلێمانی و هه‌موو خێڵه‌کانیشیان کردووه‌ به‌ نۆکه‌ری خۆیان ئه‌مه‌ ستراتیژی پارتی و خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌ی کێوی بارزانی یه‌ .
ئه‌گه‌ر نه‌وه‌کانی شێخ مه‌حمود هه‌ر ئیمتیازو پله‌و ده‌سکه‌وتێکیان هه‌بێت له‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بارزانی دا هیچ مانایه‌کی نی یه‌و بنه‌ماڵه‌ی حه‌فید به‌که‌متر سه‌یرده‌که‌ن له‌ مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌که‌ی خۆیان (فرانسۆ) ئه‌مه‌ش به‌ڕونی له‌ ساڵه‌کانی په‌نجاو شه‌سته‌کاندا له‌ نێوان مسته‌فا بارزانی و شێخ له‌تیف شێخ مه‌حمود دا ده‌رکه‌وت ، حه‌یفه‌ بۆ نه‌وه‌کانی مه‌لیكی کورد ببێته‌ پیاوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ سه‌روه‌ت و سامان له‌به‌رچاویان شاره‌که‌یان بکوژن و بێده‌نگ بن . تکایه‌ چاو له‌ ئه‌حفاده‌کانی عومه‌ر موختاری لیبیا بکه‌ن که‌ چۆن دژی قه‌زافی وه‌ستانه‌وه‌ له‌ شاری بن غازی و دژی نۆکه‌رایه‌تی و ده‌سته‌مۆی قه‌زافی نه‌بوون. ماڵی شێخ مه‌حمود به‌تایبه‌ت شێخ له‌تیف ڕزگارکه‌ری بارزانی بوون له‌ دیلی که‌چی شاره‌که‌ی شێخ مه‌حمود ده‌کوژن و بێ ده‌نگن . شه‌شی ئه‌یلولی 1930 و 17.2.2011 کاره‌سات بوو بۆ کوردو خه‌ڵکی شاری سلێمانی ، شه‌شی ئه‌یلولی 1930 جه‌یشی عێراق و ئینگلیز دژی خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لیك بوو که‌چی نه‌وه‌کانی شێخ مه‌حمود بێ ده‌نگ بوون له‌ ڕۆژی 17/2 که‌ قه‌تل و عامی سلیمانی و ڕۆژی مناڵ کوژی کورد بوو له‌ لایه‌ن میلیشیای بارزانی سه‌رۆك بنه‌ماڵه‌وه‌
بیرتان نه‌چێت ئه‌حمه‌د به‌گی ساحێب قڕان (حه‌مدی به‌گی ساحێب قڕان بابانی) بۆ شه‌شی ئه‌یلولی 1930 ئه‌م شیعره‌ی نوسی

جه‌ژنی قوربان و‌ سلێمانی به‌ مه‌زبه‌ح دانرا
کورد مه‌ڕن بۆیه‌ هه‌ر به‌جارێ له‌وێ دا سه‌ر بڕان
ڕه‌بی موی لێ بێ زمانی په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێت
هه‌رکه‌سێ گوڵ شه‌ن به‌ده‌ردی گوڵ خه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ

هه‌ر حه‌مدی ساحێب قڕان بوو بۆ شێخ مه‌حمود ده‌ڵێ

وه‌ك مه‌دینه‌ بێ نه‌بی بێ
یا نه‌جه‌ف بێ بێ عه‌لی
شاری خه‌زنه‌ ئێستا
بێ مه‌حموده‌ وه‌ك داری که‌لی

شێخ وه‌ك ڕه‌سوله‌ڵا له‌ مه‌دینه‌ سه‌یرکراوه‌ یان ئیمامی عه‌لی له‌ نه‌جه‌ف یان سوڵتان مه‌حمودی خه‌زنه‌وی له‌ غه‌زنه‌ی ئه‌فغانستان سلێمانی بێ شێخ مه‌حمود وا چوێنراوه‌ ئه‌ی نه‌وه‌کانی حه‌فید ئێستا ئێوه‌ له‌ کوێ ی هاوکێشه‌ سیاسی یه‌ که‌دان ؟ کوردو سلێمانی بۆ سامان جێ مه‌هێڵن نه‌کا کوردو سلێمانی جێ تان بهێڵێ به‌ که‌لتوری بنه‌ماڵه‌یه‌کی خوێن ڕێژ که‌لتوری شاره‌که‌ی خۆتان مه‌فرۆشن و مه‌کوژن ببنه‌وه‌ به‌نه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی شێخ مه‌حمودو کوردو شاره‌که‌تان مه‌یدانی ئازادی سه‌را ڕوتێ بکه‌ن ئه‌گه‌ر نا بێ به‌ری ده‌بن ده‌توانن ببنه‌وه‌ به‌ پاڵه‌وانی جارانی سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود چـــــاوه‌ڕوانـــیـــــن




 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە