کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌ینی

Sunday, 14/11/2010, 12:00



هه‌ر هه‌ینی بوو ...
سه‌دان دایکی عابا به‌سه‌ر ...
سه‌دان خوشکی سه‌رتاپا ڕه‌ش
له‌سه‌ر گۆڕی کوڕو برا
به‌ره‌ نیسك و گڕی ناخیان
ده‌گه‌یشته باره‌گای خوا
دایکی شه‌هیدێ به‌گریه‌و ...
به‌ده‌م سۆزی لاوانه‌وه‌ ...
ئه‌مه‌ی ئه‌وت ...
به‌ر له‌ چه‌ند ساڵ ئه‌م کوڕه‌ی من ...
چه‌کی مه‌ردی کردبووه‌ شان ...
بۆ کـــــوردستان
گه‌ر ئه‌م جاره‌ خوا ئه‌م کوڕه‌م بداته‌وه‌ ....
قه‌ت نایه‌ڵم ڕوو له‌و کێوو له‌و سه‌نگه‌ره‌ بکاته‌وه‌ ؟!
دڵم ناهێڵێ جارێکی تر بینێرمه‌وه‌ ...
نایه‌ڵم قه‌ت ئه‌م جاره‌یان گولـله‌
دڵ و جه‌رگی ببڕێ ...
ده‌ی نێرمه‌ ئه‌و بازاڕه‌
له‌م برسێتی و بێ نانیه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌دا
فه‌رده‌یه‌ ئاردم بۆ بکڕێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە