کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


داستانی خیانه‌ت ...!!

Monday, 17/05/2010, 12:00




گه‌لان که‌دێن خه‌بات ده‌که‌ن شۆڕشی خوێن به‌رپاده‌که‌ن
تابه‌ری ڕه‌نج و تێکۆشان بێته‌ دیاری بۆ ژیــــان

که‌چی له‌ کوردستانی من بنه‌ماڵه‌یه‌کی قــێزه‌وون
ئه‌وه‌تی هه‌ن هه‌رنۆکه‌ربوون که‌ربوون بۆیه‌ له‌ کورد به‌ربوون

جاشێتیان هێنایــه‌وه‌ کـــوردێتیان پێچایه‌وه‌
له‌ نێو شۆڕشی چه‌واشا له‌ کوردستانیکی جاشـــا

ئه‌م بنه‌ماڵه‌ نۆکـــه‌ره‌ جاش جۆکه‌ری ڕه‌نج بێ به‌ره‌
بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی یه‌ کاریان به‌ری نه‌زانیــــــه

مێژووی ئه‌م خائین زادانه‌ سوجده‌ بردن بۆ بێگانه (1)‌
با مێژوویان بگێڕمه‌وه‌ ڕاستێکان بژمێرمــــه‌وه

تابزانن مێژوو چی یه ؟!‌ کام کاره‌یان سه‌روه‌ریـــــه‌
سه‌روه‌ری بۆ ووڵات نه‌بێ هه‌ق سه‌ندن و خه‌ڵات نه‌بێ

سه‌روه‌ری گه‌ر ئاشبه‌تاڵ بێ با مێژوو هه‌ر سیاساڵ بێ
ئه‌م عه‌شره‌تی بارزانی یه‌ یه‌کگرتنیشیان تیانیــــــــه

له‌ زه‌مانی عوسمانیه‌کان ببوونه‌ جاشی تورکه‌کـــــان
له‌ ساڵی نۆ سه‌دوسی دا یاخی بوون له‌ گه‌ڵ میری دا

به‌چه‌ته‌ی وبه‌ده‌ست نێژی به‌ نۆکه‌ری و هه‌رژه‌بێژی
بوونه‌ جه‌رده‌ی ناوچه‌ی بارزان نێره‌که‌ری سه‌رناوچه‌کان

خوێنی کوردی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌واڵه‌ن بۆ ئه‌م قـســــه‌یه
له ‌هه‌رکی) و (سورچی)یان داوه‌ (برادۆستی)یان ڕاونــاوه

له‌ (گه‌ڵاڵی)و(مه‌سیحی) یه‌کان له‌ (شێروانی) و(زێباری) یه‌کان‌
له‌ (به‌رواری) و له‌ (میرانی) له‌ گشت خه‌ڵکی بادینانی (2)

زۆر تاڵانیان کردووه ئابڕوی زۆر کوردیان بردووه
تا ناویان هاته‌ نێو ناوان ناوێکی پیس پڕ له‌ تـــــاوان

که‌ شۆڕشی کورد هاته‌پێش خۆیان کرد به‌ مورید و شێخ (3)‌‌
ئه‌وه‌ بوو هه‌ر زوو تێکشکان ڕاونران بۆ دیوی ئێــــران

له‌ کۆماری مهابــاد دا ڕه‌نجی کوردیان زوو به‌ بادا (4)
ڕایان کرد بۆ ڕووسیا ڕوویان چه‌ند جارێ بوو سیـــا (5)

پاشان هێنرانه‌وه‌ ووڵات عبدالکریم پێ ی دان خه‌ڵات (6)
(مه‌لا) ی به‌ کۆشك و پاره‌ گرت له‌ به‌‌‌‌‌غدا بۆیــان بوو به‌ پرد

که‌ کورد له‌ به‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌غدا ڕاپــه‌ڕی کورد هێنانی بۆ به‌رگــری (7)
که‌چی کرا به‌سه‌رکـــرده ووتیان کابرا کورده‌و مــــــــه‌رده

له‌ ساڵی شه‌ست وسێ دابــوو‌ که‌ به‌ جاشی عارفی بــوو (8)
شۆڕشی کورد بوو به‌ دوو باڵ‌ دوو باڵی بێ هێزی بێ مـــاڵ (9)

ئینجا بوو به‌ پیاوی ئێــران بۆ کوشتنی کوردی ئـــه‌وان (10)
ئه‌وه‌ **موعینی و ئــاواره** مێژوویان به‌ ڕوونی دیـــاره (11)

به‌ کوشتنی دکتۆر **شــڤان** کوردی باکوری کوردستــان (12)
بوون به‌ ساڤاك نۆکه‌ری (شا) پیاوی یه‌هود هی ئه‌مریکـا

دواتر که‌ ئاشبه‌تاڵی کـرد (شا) کتێبێکی پێ ده‌رکــرد
ناوی * کارم تمام شود * بوو * کیسنجه‌ر* بۆ خۆی شاهید بوو (13)

شانزه‌ ملیۆن دۆلاری خوارد تا له‌ ئه‌مریکا ڕای بـــوارد
هه‌تاکـو سه‌ری نایـــه‌وه‌‌ ڕووی له‌ کورد نه‌گێڕایــه‌وه

دوا به‌ دوای ئاشبه‌تاڵی ئه‌و کورد چاوی خۆی نه‌ چوو بووه‌ خه‌و
بڕیاری شۆڕشی نوێ ی دا چه‌ندین ‌‌حزب هاتنه‌ ڕێگــا

بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ کورد بگرێ ڕێگای شۆڕشی لێ ببــڕێ
قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ * ی دانــا هه‌تا کورد قه‌ت نه‌یبێ په‌نـا (14)

ئه‌وه‌ بوو له‌ * هه‌کاریـا * له‌گه‌ڵ به‌عس و(شا) وتورکیــا (15)
سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی له‌ نێو برد تابڵێن کورد له‌ دوای ئه‌و مــرد

ئنجا که‌ (شاهه‌نشا) ڕوخـا که‌وت به‌ سه‌ر پێ ی خومه‌ینیـا (16)
ئه‌و کات کوردستانی ئێــران ببووه‌ لانکه‌ی شێری کـوردان (17)

شه‌ش مانگێ ئازاد کرابــوو(شا) له‌ ئێران ڕاونرابــوو
*مه‌سعودو ئیدریس* ی باڕه‌جاش ئێران زوو کردنیه‌ مه‌قـاش

ئه‌و‌ کوردستانی ئێرانــه ئازاد بوو هه‌ر ئه‌و زه‌مانــه‌‌
به‌چکه‌کانی مه‌لای بــه‌رزان چیان کرد به‌ کوردی ئێــران ؟!

ئازادیان تیا سه‌ربـڕی کردیانه‌ سوت ووشك و تــه‌ڕی
ئـا به‌و په‌نا هه‌نده‌یی یـه‌ به‌و ڕێبازی جاشێتی یــه

دوای ئاشبه‌تاڵ کردن به‌ کــورد ڕێ یان به‌ کوردی ئێران گــرد (18)
ئازادیان تیا مۆمیا کـرد بارزانیان زۆر دا به‌ کوشــت

تا ئێستاش موچه‌ی ئه‌وانــه‌ له‌ که‌ره‌ج و له‌ تارانـه (19)‌
ده‌ ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی کــرد که‌چی هه‌ر به‌رگه‌ی نه‌ده‌گــرد (20)

دوای ڕاپه‌ڕین که‌ هاتنـه‌وه ڕێك به‌ره‌و به‌غدا چوونــه‌وه‌
ئه‌وان ده‌بێ هه‌ر ووڵاتـێ سه‌رۆک جاشێتیان باتـێ

لایان شووره‌یی ونه‌نگ نـیه‌ ک‌ورد هه‌ر هه‌مووی ده‌به‌نگ نـیه !!‌
قسه‌که‌ی ئیدرئس بارزانه‌ کاری وان * شۆڕش تێکدانــه* (21)

ئه‌و ڕاپه‌ڕینی ئـازاره له‌ دنیادا نێوی دیــاره‌‌
له‌و شارانه‌ی کورد ڕاپــه‌ڕی سه‌دان شه‌هید بۆ به‌رگـری

که‌چی له‌ ناوچه‌ی لای ئــه‌وان شه‌هید نه‌بوو داگیــر که‌ران
تێیان ته‌قان هه‌موو ڕۆشتــن تۆڵه‌ی کوردیان لێ نه‌سه‌نــدن

ڕاپه‌ڕینی سێ ی کوردستـــان ده‌ستی پێ کرد له‌ نێو گه‌رمیـان (22)
کورته‌ باڵای سه‌رۆك جاشـــان وه‌فد بوو له‌ به‌غدای تـــاوان

بروسکه‌ی کرد که‌تێك دانــه ڕاپه‌ڕین لای ئه‌و تـاوانه (23)
ئینجا بۆ کوردو په‌رلـه‌مـا‌ن بڕوای نه‌بوو حوکمی کــوردان

به‌ده‌ستی کورد به‌ ڕێوه‌ چـێ ده‌یوست کورد هه‌ر بۆ به‌غدا بچێ (24)
هه‌ر چۆنێ بوو به‌ زۆر مـل دان ڕازی کرا بۆ په‌رله‌مـان

دوای په‌رله‌مان هه‌ر به‌ پیــلان خێرا بوو به‌ پیاوی تورکـــان
که‌وته‌ کورد کوشتنی باکـور هی کوردی کوردستانـی ژوور (25)

که‌ کۆڕه‌وی بادینان بـــوو ته‌نها هه‌ر * کرمانج * پشتمان بـوو (26)
پارتی هێلانه‌ی جاشانـه‌ ماڵی *ته‌حه‌ * و * حه‌مه‌خانه‌ * (27)

هه‌رچی ئه‌نفال که‌ری کورد بــوو پارتی بۆ خۆی ڕێك خستبــــوو
هه‌ندێ خیڵ وکۆنه‌ په‌رســت بۆ تێك دان کردنیه‌‌ دارده‌ســت (28)

بۆ شه‌ڕی ناوخۆی کوردستــان بۆ تێکدانی نێو پارله‌مـان
جاڕی نۆکه‌رایه‌تـی دا تا دۆزه‌خ بۆ کورد دا بخـات

نه‌وه‌دو چوار له‌گه‌ڵ ئێــران که‌وته‌ ڕاجیمه‌و تۆپ بـاران (29)
له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ شــاره‌زوور له‌ نێو هه‌موو ڕێی سه‌رسنــوور

دواتر بوو به‌ پیاوی ســـه‌ددام جاڕی دا ووتی بێحه‌یـام
ئه‌و خائین زاده‌ی نامــه‌رده که‌ی دڵسۆزی گه‌لی کـــورده

دوای دزینی سامانی کـورد پۆستاڵی سه‌ددامی ماچ کــرد
هه‌ستا بۆ هه‌ولێر گرتنــه‌وه بۆ گره‌و له‌ کورد بردنـه‌وه

شه‌ش سه‌د ده‌بابه‌ی فاشــی حه‌ره‌س جمهوری پێ په‌تـی
هێنایه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێـر که‌وته‌ وێزه‌ی له‌شکری شێـر

تانك و فڕکه‌و خمپــاره‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ ئـاواره
ئه‌و عه‌ره‌به‌ی ڕای کردبــوو له‌ ده‌ست به‌عس هه‌ڵهات بــوو

ته‌سلیم کران به‌ به‌عسیه‌کـان له‌ * قوشته‌په * زۆریان کـوژران (30)
حه‌سار خستنه ‌سه‌ر کــوردستـان هه‌م به‌عس هه‌م رووزه‌رده‌کـان

که‌چی بۆ موسڵ و بۆ به‌غـدا ئابڵوقه‌ی چی ؟! شت زۆر ده‌ڕوا (31)
له‌و شوێنه‌ی که‌ پارتی تیابـــوو به‌عس حه‌ساری هه‌ر نه‌بوو

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی کــه‌ پارتین به‌بنه‌چه‌و ئه‌سڵ به‌عسـیــــن
یا خائین بوون و ڕوو ڕه‌ش بوون یا خه‌ڵکی ساده‌و ده‌به‌نگ بــوون

نێچیری له‌ دوای ڕاپه‌ڕیــن بینی کوردستانی به‌ریـن
کوڕی که‌ره‌ج و تاران بـێ له‌ پڕ ئه‌و به‌ حوکم ڕنبـێ

کام ئازادی و دیموکراتـی ؟! ڕوناك ده‌کات ژینی ماتـی
بنه‌ماڵه‌ی جاش ڕه‌فتـارێ له‌ کورد بۆته‌ سه‌گه‌ هـارێ

وه‌ك * سامۆزا * ی نیکاراگوا وه‌ك * چاوچیسکۆ * وه‌ك *شاهه‌نشا* (32)
که‌وتونه‌ته ووێزه‌ی گه‌لـێ‌ ده‌یانه‌وێت که‌س هیچ نه‌ڵــێ

جاش حزبێکی نۆکه‌ری بـێ داری کام ڕه‌نجی به‌ری بـێ ؟!
جاش حکومه‌تێ درۆ دانـێ داگیرکه‌ر به‌ باشتر زانـێ

له‌ کوردی کوردستانی خۆی * کیمیاوی * بێنێته‌وه‌ بــۆی (33)
ئه‌ی جاش حکومه‌ته‌کی پارتی به‌ سه‌ددام حسێن ببیت ڕازی

کام ده‌ستوروو یاسا داینای چۆن ده‌بابه وا ڕێی پێ دای ؟!!
ئاخرسوپای ئه‌نفاله‌کـه کوا جێگه‌ پێ ی موباره‌کـــه‌ ؟!

ئه‌ونه‌وته‌ی کۆیه‌ی ده‌رکرا بنه‌ماڵه‌ له‌ ناوی بـــا
حوکمه‌تێکی نامه‌ردی وا دواتریش کۆنکرێتی کـا

چاویان نه‌بینێ که‌ نه‌وت بۆ خه‌ڵکی کورد بێته‌ ده‌ست که‌وت
ئای له‌و کابینه‌ی سێ یه‌مه‌ که‌شکۆڵ له‌ کوێیت مامه‌ خه‌مه‌ ؟!

گامێش (ڕۆژ) و که‌ره‌ (نێچیر) چایچی بۆیان بکات ته‌کــبیر(34)
کام ئومێده‌ کورد پێ یه‌تی ده‌ ئه‌ی ڕوو زه‌رده‌که‌ی پارتی

خه‌بات که‌ی وایه‌ بۆ ووڵات ئه‌ی شه‌ره‌ف به‌ تاڵی هه‌موو کات
واده‌زانن هه‌تا مـاون کوردان به‌ ده‌ستان دامــاون

ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی که‌ گه‌ل هۆشی هاته‌وه‌ به‌رخۆی
ئه‌زانێ چه‌ند دواکه‌وتووه‌ شه‌ره‌ف به‌تاڵ چی کـــردووه

خۆت و عه‌شره‌ت و جاشانت به‌چــاو ده‌بینی پایانت‌‌‌
چۆن گۆڕ به‌ گۆڕی با‌رزانی خوا به‌ ئا‌هی کورد مرانی

(ئیدریس)ی ناو ئاوده‌ست مردوو له‌ که‌ره‌ج ڕۆحی ده‌رچوو بوو
ئاوهـــــا (نێچیر و سیداد)ت (دڵشاد و مه‌نسور و نیهاد) ت (35)

وه‌ک سه‌گه‌ خوێڕی به‌ره‌ڵا له‌ یه‌کتر ده‌ی که‌ن به‌ هه‌ڵا
هه‌تا ماون به‌ هیچ نابــن ئه‌ی کۆلکه‌ پیاو،ڕیسوا،گرگن

چاکیان ووت خه‌ڵك له‌ سلێمانی **جاش به‌رزانی جاش به‌رزانی**
کو‌رد هه‌مووی سه‌ری له‌ هه‌شه‌ له‌ ده‌ست جاشی نه‌وه‌و شه‌شه

ئه‌مه‌ * یۆبیلی* زێڕینتـــه‌ یادی په‌نجا ساڵـــه‌ی ژینته (36)
*الفتحه‌ * پارتی جاشــان‌ ئیتر هه‌تا ماون ڕوخــان

هه‌ر حیزبێ داگیرکه‌ر بێنێ چاوی کوردی پێ ترسێنێ
له‌ پارتی ڕوو ڕه‌شتر ده‌بیت سه‌ری پڕ له‌ هه‌ش تر ده‌بێت

بمرێ نۆکه‌ر بمرێ جاشـــان بارزانی بێت باخود فڵان
هه‌قه‌ له‌ مێژووی کـــوردا مێژووی چه‌واشه‌ هه‌ر نه‌ڕوات

له‌ باتی ووشه‌ی جــاشێنی‌ بارزانی بخرێته‌ شوێنـــی
ئه‌و کورده‌ی دوای وان که‌وتووه‌ چی یه‌ ؟!! سه‌ری لی تێکچووه

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ کــوردێتی یه یان ڕێبازی مه‌ردێتی یـــه‌
ئه‌ی مانای نۆکه‌رو جاشـــان چی یه‌ لای خه‌ڵکی کوردستــان؟!!

(مانای ژماره‌کان)
1 - مه‌به‌ست له‌ میژووی خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد
2 -مه‌به‌ست له‌ شه‌ڕی ماڵی به‌رزانی یه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو خێڵه‌کانی سنووری ناوچه‌که‌یان و ناوچه‌کانی تر وه‌ک ،سوورچی،هه‌رکی، به‌رواری ،
شێروانی ،گه‌ڵاڵی،زێباری.... هتد
3 - مه‌به‌ست شۆڕشی ئه‌یلوله‌ له‌ ساڵی 1961 یان کۆماری مه‌هاباد 1946
4 - مه‌به‌ست له‌ ڕاکردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌ له‌ کۆماری مه‌هاباد و په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری بارزانی له‌گه‌ڵ(شا) دا به‌ پێ ی دۆکۆمێنت
ومێژووی (کۆماری کۆماری کورد) که‌ (ولیام ویگستون) نووسیویه تی.‌
5- ماڵی با‌رزانی و تفه‌نگ چیه‌کانی ڕایان کرد بۆ ڕوسیا و له‌ ئاوی ئاراس په‌رینه‌وه‌ له‌ ساڵی 1947
6- ئه‌وه‌ بوو بارزانی له‌ ساڵی(1947)ه‌ وه‌ ئاگای له‌ کورد نه‌ما شۆڕشی 14 ی ته‌موزی 1958 عه‌بدالکریم قاسم عافواتی بۆداو موچه‌ی
بۆ بارزانی بڕی یه‌وه‌ و کۆشکێکی له‌ به‌غدا پێ به‌خشی .
7- مه‌به‌ست له‌ شۆڕشی ئه‌یلوله‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌رزانی پێ ی ڕازی نه‌بوو دواتر ڕازی کرا که‌ واز له‌ به‌غدا بهێنێ
8- مفا‌وه‌زاتی 1963 له‌گه‌ڵ عبدالسلام عارف نزیکی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ دان بوو ئه‌بوو زۆر له‌ ئه‌ندامانی (م . س)ی پارتی کۆن به‌یاننامه‌یان
دژی ئه‌و ته‌سلیم بوونه‌ ده‌رکرد
9- هه‌ر ئه‌و مفاوه‌زاته‌ی 1963 وای کرد جیا بوونه‌وه‌که‌ی پارتی وبه‌رزانی له‌ ماوه‌ت دروست بی که‌ بووه‌ دوو به‌ش.
10- هه‌رئه‌و کاته‌ به‌رزانی 1964 چووه‌ با وه‌شی(شا) ی گۆڕ به‌ گۆڕ.
.11- کوشتنی * سلێمانی موعینی و مه‌لا ئاواره‌ * دوو تێکۆشه‌ری گه‌وره‌ی کوردی کوردستانی ڕۆژهه‌‌ڵات به‌ ده‌ستی به‌رزانی
12- دکتۆر شڤان تێکۆشه‌رێکی گه‌وره‌ وحزبێ بوو هی کوردی باکور زۆر هه‌ڵکه‌وتوو بوو به‌رزانی کوشتی .
13 - شا ی ئیران محمد ڕه‌زای په‌هله‌وی و هنری کسنجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌م کتێبه‌یان پێ ده‌رکرد له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کورد به‌ فارسی نوسرابوو به‌ کوردی واته‌ کاری من ته‌واو بوو کاتی ئه‌شبه‌تاڵه‌که.
. 14 - قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ له‌ ساڵی 1976 ه‌وه‌ دامه‌زرا له‌لایه‌ن به‌رزانی و پیاوه‌کانی یه‌وه
15 - کاره‌ساتی هه‌کاری ئه‌وه‌ بوو سوپای به‌عس وشاه ی ئێران و تورکیا زیاتر له‌ 700 پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانی له‌ ناو برد.
16 - دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئێران ساڵی 1979 شاه ڕووخا بنه‌ماڵه‌ بوونه جاشی خو‌مه‌ینی و ڕژێمه‌که‌ی .
17 - کو‌ردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ ڕاپه‌ڕین ‌هه‌ ساڵی 1979 شه‌ش مانگێ ئازاد کرا بووله‌ لایه‌ن کورده‌وه .‌
18 - جاشه‌ سه‌رسوره‌کانی قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ به‌ قۆنته‌رات به‌ ڕابه‌ری مه‌سعود و ئیدریس کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیان بۆ خوومه‌ینی گرته‌وه‌ و
سێ ، چوار هه‌زار بارزانیان تیا دا به‌کوشت .
. 19 - تا ئێستاش مه‌سعود بارزانی به‌رگه‌ی کوژراوی ئه‌و به‌رزانیانه‌ له‌ ئێران هه‌یه‌ که‌ وه‌ک شه‌هیدی ئێران مووچه‌ وه‌رده‌گرن
20 - مه‌به‌ست شه‌ڕی ناو خۆی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 1976-1986 له‌ لایه‌ن بارزانی و قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ به‌ سه‌ر گه‌لی
کوردستانی باشورکوردستانی ڕۆژهه‌ڵات .
ئیدریسی مه‌لا مسته‌فا له‌ کا ره‌ساتی هاکاری یه‌ وه‌ ووتویه‌تی * ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێ ئه‌وا تێکی ده‌ده‌ی * -21
22 -ڕاپه‌ڕینی سێ یه‌م که‌ له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌و به‌عس به‌زاندن وکشانه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی ئیداری و
سوپای له‌ کوردستان،ئابڵوقه‌ی ئابووری خسته‌ سه‌ر کوردستان.
. 23 - له‌ بروسکه‌یه‌کی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌ره‌ی کوردستانی، ئه‌و ڕاپاڕینه‌ی گه‌رمیانی ناو برد به‌ کاری تێکده‌رانه‌
24 - مه‌سعود و پارته‌که‌ی ماڵی خۆیان . گاڵته‌و فشه‌ی به‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مان دامه‌زراندن ده‌هات تا دواتر ڕازی کرا .
25 -شه‌ڕی به‌که‌می پارتی له‌گه‌ڵ (پ ک ک) ساڵی 1992 له‌ پێش شه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم و (پ ک ک) دا بوو .
26 - له‌ کوردستانی تورکیا (کرمانج) به‌واتای کورد دێت .
27 - ته‌حه‌ و حه‌مه‌خان، ته‌حسین شاوه‌یسی ئه‌نفال که‌ری گه‌لی کوردو بکوژی دوو که‌ڵه‌ شێری نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌وانیش* ئارام و مامه‌ ڕیشه *
ته‌حه‌‌‌ خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ بوو خه‌ڵك بۆ سوکایه‌تی پێ و ده‌ڵێن * ته‌حه*ی موسته‌شار،حه‌مه‌خانی حاجی دارا جاش وئه‌نفالچی
بکوژی شه‌هید *سیروان و شه‌هید * حه‌سه‌ن خاوێ ی .
28 - مه‌به‌ست *بنه‌ماڵه‌ی حه‌سۆ میرخانی بارزانی*یه که‌ به‌ زۆری زۆر داره‌کی ده‌یوست زه‌وی و زاری جوتیاره‌کانی قه‌ڵادزێ بۆ خۆی
داگیر بکات گوایه‌ زه‌مانی بارزانی ئه‌ زه‌ویانه‌ دراوه‌ به‌و و خه‌ڵاتی بارزانی بووه‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆ .
29- شه‌ڕی ناوخۆی 1994 له‌گه‌ڵ ئێران له‌ سه‌ر سنوره‌کانی-هه‌ڵه‌بجه‌ وهه‌ورامان،پێنجوێن،ماوه‌ت،پژده‌ر ڵه‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا که‌وتنه‌
شه‌ڕفرۆشتن به‌ گه‌له‌که‌مان .
30 -مه‌به‌ست مه‌رگه‌سات و ترژیدیانه‌ی هه‌ولێره‌ که‌ عه‌ره‌به‌کانی موعاره‌زه‌ی عێراقی زیاتر له‌ 98 ئه‌فسه‌رله‌ قوشته‌په‌ له‌به‌ر چاوی
خه‌ڵک و به‌عس و بنه‌ماڵ گولــله‌ بارانیان کردن .
31 - شاری هه‌ولێرو سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵتی و به‌عس و بنه‌ماڵه‌ی له‌ سه‌ربوو که‌چی بنه‌ماڵه‌ حه‌ساری نه‌خستبووه‌
سه‌ر به‌عس هه‌موو شتێك لای ئه‌وانه‌وه‌ بۆ به‌عس ده‌ڕۆشت .
. 32 - مه‌به‌ست له‌ بنه‌ماڵه‌ی نۆکه‌رو سامۆزاو چاوچسکوی ڕۆمانیا و شا ی ئێرانه‌
33 - کیمیاوی - مه‌به‌ست له‌ ده‌عوه‌ت کردنی سوپای ئه‌نفال وکیمیاوی چوونی عه‌لی کیمیاوی و عوده ی‌ و قێی بۆ مه‌سیف سه‌لاحه‌دین
.34 - چایچی - مابه‌ست نۆکه‌ری بنه‌ماڵه‌ - * فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری * که‌ فه‌تره‌یه‌ک چایچی با‌رزانی بوو.جگه‌ له‌ کاری پاراستن
35 - مه‌به‌ست له‌ نێچیرڤانی کوڕی ئیدریس،دڵشاد و سیداد ونیهادی کوڕی بێرزانی و مسته‌فای کوڕی مه‌سعود بارزانی یه .‌
36 - یۆبیلی زێڕینه‌که‌ی پارتی که‌ چاوبه‌سته‌کی بووله‌ کوردو دۆسته‌کانی کورد بۆ هێنانی سوپای ئه‌نفال و مێژووی
په‌نجا ساڵه‌ی پارتی بنه‌ماڵه
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە