کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پێشمه‌رگه‌ کێ یه‌ کــێ پێشمه‌رگه‌یه‌ ؟

Friday, 02/04/2010, 12:00













بۆ ئه‌وه‌ی دزی له‌ میلله‌ت بکه‌ن
باسی حورمه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن
ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون پێشمه‌رگه‌یان کوشت
بۆ سوپای دڕی به‌عس بوون به‌ پشت
ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون به‌ شه‌ڕی ناوخۆ
ڕه‌نجی میلله‌تیان ئه‌دا به‌فـیـڕۆ
پێشمه‌رگه‌ موڵکی گه‌ل و میلله‌ته‌
لای ئه‌وان ئێستا زۆر بێ حورمه‌ته‌
کردیانه‌ نۆکه‌رخزمه‌ت کاری ماڵ
کردیانه‌ سایه‌ق بۆ ماڵ و مناڵ

ئه‌رکی پێشمه‌رگه‌ گه‌ل پارێزی یه‌
نه‌ك خزمه‌ت کاری و ئه‌م بێ ڕێزی یه
که‌سێك کوردانه‌ بۆ کورد خزمه‌ت کات
منه‌تی خه‌بات به‌سه‌ر گه‌ل ناکات
که‌سانێك بودجه‌ی میلله‌ت هه‌ڵ لوشن
له‌ زه‌ینی گه‌ل دا وه‌ك چڵه‌ پوشن
با پاره‌ی بودجه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ بێ
نه‌ك بنه‌ماڵه‌ و سه‌رکرده‌ی بێ گوێ
کوا پاداشت مافی پێشمه‌رگایه‌تی
کۆیله‌تان کردوون به‌ حیزبایه‌تی
ئیتر پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ ئازاد بێ
نه‌ك چاو له‌ده‌ست و هه‌ربێ موراد بێ



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە