کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌گه‌ر تێکۆشان گرانه‌ خیانه‌ت نه‌کردن ئاسانه‌

Thursday, 14/05/2009, 12:00


هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و گه‌لێ چ له‌ تێکۆشان و چ له‌ باری ژیانی ئاسایی خۆیاندا له‌ دیرۆکی کۆن و نوێیاندا له‌ بواری ئه‌ده‌بیه‌وه‌ قۆناغ و سه‌رده‌م و ڕێباز و قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی کۆن و نوێیان هه‌بووه‌ هه‌میشه‌ که‌ڵه ‌نووسه‌ر و شاعیرو بلیمه‌تی پڕۆسه‌ی نووسین له‌ نێوانیان دا هه‌ڵکه‌وتووه ئه‌و تاك و ده‌ستانه‌ش، که‌ به‌گژ زۆردار و نۆکه‌ر و جاشدا چونه‌ته‌وه‌ هه‌ڵوێستی ڕاستیان بووه‌ لای گه‌له‌که‌یان خۆش ویستراون ناویان به‌ نه‌مری ماوه‌ته‌وه‌ . به‌داخه‌وه کورد ئه‌وه‌ته‌ی مێژوو‌ی هه‌یه له‌ به‌رگری و به‌ربه‌ره‌کانی دایه‌، که‌چی قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی به‌رگری نییه‌ هه‌رچه‌نده‌ شاعیرو نووسه‌ری به‌رزی ئه‌م بواره‌ هه‌ن . ئه‌رکی ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ فکرو مێژوو دروست بکات و بنوسێته‌وه‌ له‌ زۆر کاتدا ئێمه‌ له‌ به‌رئه‌نجامی واقع و تاقی کردنه‌وه‌ و گۆڕه‌پانه‌ فراوانه‌که‌ی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وتووه‌ جگه‌ له‌ داگیرکه‌ر و دوژمنانی کۆن و نوێ و دورو نزیکی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه‌ له‌ ڕابرد و ئێستاشدا تا کاتێکی ئاینده‌ی نه‌زانراویش (فه‌لسه‌فه‌ی جاشایه‌تی) له‌ عه‌قڵی سیاسی و ئه‌ده‌بی کورد نه‌ك هه‌ر ئاماده‌یه‌ به‌ڵکو به‌رده‌وام له‌ به‌رهه‌م هینان دایه‌ بۆ ڕیسواکردنی ئه‌م ڤایرۆسی خیانه‌ته‌ ده‌بێ * ئه‌ده‌ب و فیکر * جۆگه‌له‌ی به‌رگری بخه‌نه‌ گۆمی دروست بوونی ستراتیژی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد و بێ ترس و بۆگه‌ن کردن له‌ زه‌نگی کڵێسه‌ی ویژدانێکی نه‌دۆڕاویداین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی کورد به ‌دوور بگرین له‌ زه‌لکاوی فه‌لسه‌فه‌ی جاشایه‌تی و خیانه‌ت له‌ نه‌ته‌وه‌ی خۆی، ده‌بێ شاگردێکی ڕاسته‌قینه‌ی (خانی) مه‌زن بین، بۆ ڕه‌خنه‌گرتن و ڕیسواکردنی فه‌لسه‌فه‌ی جاشایه‌تی له‌ باڵه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری کوردستانداو زه‌نگی تێکۆشان بۆ یه‌کێتی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی کورد لێبده‌ین قه‌ڵه‌می دۆڕاو کڕاوو بیری خه‌ساو ویژدانی سواو ڕیسواکه‌ین جا هه‌ر لایه‌ن و حیزب و نووسه‌رێ بێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌ به‌ردێکی بچووکی که‌م توانایشمان بێ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵی ده‌ده‌ینه‌ نێو گۆمی ئه‌ده‌بی سیاسی کوردی و ئه‌ده‌بی به‌رگری کورد له‌ دژی خیانه‌ت .. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستیانه‌ دروست نین بۆچی له‌ هزری کوردا ئه‌و قسه‌یه‌ له‌ دایك ده‌بێ کــــــــــه‌ ده‌ڵـــــــــــــــــێ ئه‌گه‌ر تێکۆشان گرانه خیانه‌ت نه‌کردن ئاسانه.

شاکـــۆ
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە