کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دیکـتاتۆری کـــورد

Thursday, 25/11/2010, 12:00




















هه‌رچیت هه‌یه‌ زۆر یا که‌م
به‌ ئاره‌زوی خۆم ئه‌ی به‌م
سامانی ئه‌م ووڵاته‌
بۆ من و بۆ تۆ قاته‌
ووشه‌یه‌ بدرکێنی
درۆم هه‌ره‌س پێ بێ نی
من هه‌ر ئه‌وه‌م که‌ وویستم
لاناده‌م له‌ مه‌به‌ستم
خۆتان مێژوو به‌ په‌نگ که‌ن
درۆکانم له‌به‌رکه‌ن
به‌پاره‌و چه‌ك و زیندان
ئێوه‌م کردووه‌ به‌ ئینسان
کام کچی ئێوه‌ جوانه‌
شه‌وچه‌ره‌مه‌ شه‌وانه
کام که‌س لاتان ئازایه‌
ملی له‌ ژێر ته‌ورایه‌
چاو و ڕاو چاو به‌ستم
ئه‌م دنیای پێ ئه‌به‌ستم
هاوار بۆ لای کێ ده‌به‌ن
کێ هه‌یه‌ ڕووی تێ بکه‌ن
ڕووبکه‌نه‌ هه‌ر ووڵاتێ
ده‌ستم هه‌ر ده‌تان گاتێ
خه‌ون و پاره‌و چه‌کی من
پیاوتان گشت ده‌کات به‌ژن
من واتان ده‌خه‌سێنم
مه‌ردێتیتان ده‌پسێنم
ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ دوورن
ئێوه‌ پێ ی پشت ئه‌ستورن
که‌ نه‌وت و پاره‌م پێ یان
لێ یان وون ده‌بێت ڕێ یان
مل که‌چی تان ئاسانه‌
ئه‌مه‌ مه‌رگ و زیندانه
کێ ده‌زانێ کوژراون
یا له‌ سێداره‌ دراون
ئیتر وه‌ك که‌ر بێ ده‌نگ بن
بۆ برایه‌تی من زه‌نگ بن
ئیتر منم پادشـــام
سه‌رۆکم زۆرکاتیش خــــوام




[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە