راپەرینى راپەرینى جەماوەرە نەك راپەرینى لایەنەكان بە بزوتنەوەى گۆرانیشەوە
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
ئێمەى جەماوەرى راپەریوى كوردستان بە هێزو بازوى خۆمان راپەرین دەكەین و نەك پشت بەستن بە هەر لایەنەێكى سیاسى بە بزوتنەوەى گۆرانیشەوە...بەلام دواى راپەرین وەیل بۆ ئەو لایەن و كەسایەتیانەى خۆى بكات بە خاوەنى راپەرین، ئێمەى جەماوەرى راپەریو ئیمرۆ دركمان بەوە كرد كە بزوتنەوەى گۆران وەكو بێلایەنێك سەیرى بزوتنەوەى راپەرینى دەكرد و تێبینى ئەوەشمانكردوە كە راگەیاندنەكانیشى ساردى پێوە دیار بوو زۆر باش هەست دەكەین كە بزوتنەوەى گۆران سیاسەتى دوو فاقى جێ بە جێ دەكات بەلام مەحالە هیچ كەس و لایەنێك بتوانێت ساردى بخاتە نێو جەماوەرى راپەریوى كوردستان .
ئێمەى جەماوەر راپەرین هەر دەكەین ئەگەر سەرگردەكە لەگەل جەماوەر بێت وەیان سەرەگردەكە لەگەل بن گردەكە بێت .
جەماوەرى راپەریوى كوردستان پشت بە هیچ كەس ولایەنێك مەبەستن ئێوە خۆتان خاوەن ئیرادەیەكى بەرز و پۆلاینن ئەگەر ئێوە نەبن بزوتنەوەى گۆران چیە؟ گۆران بە بزوتنەوەى گۆران ناكرێت تەنها گۆرین ولە گۆرنانى دەستەلاتى بنەمالەكان بە ئێوەى جەماوەر دەكرێت..بۆیە داوا لە بزوتنەوەى گۆران دەكەین كە كاتێك خۆى ساردە رازیش نابین ئێمەى جەماوەر سارد بكاتەوە لە راپەرین چونكە هەلوێستمان بەرامبەربە بزوتنەوەى گۆران روون ئاشكرایە كە دواى راپەرین بۆتان ئەسەلمێنین. مخابنە مرۆڤى كورد لە سیناریۆ شپرێوەكانى دەستەلاتى بنەمالە بترسێت ئێمەى جەماوەر یەكجار بمرین خۆشترە لەوەى هەموو رۆژێك زەلیل بین
بژى جەماوەرى راپەریوى كوردستان
سەرشۆرى بۆ دەستەلاتى بنەمالەى بارزانى و تالەبانى
سلاو لەگیانى شەهیدانى ئازادى كوردوكوردستان
سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست