شایەتییەكی بە ویژدان بۆ (د.جوان) و وەڵامێك بۆ بە ناو (چاودێرێك):

Sunday, 25/07/2010, 12:00



یەكێك لە سیفەتە باشەكانی مرۆڤ سەر ڕاستی و ڕاستگۆییە، بە تایبەت لە كاری نووسینی وئیتیكی ڕۆژنامەوانی ،وەك ئاشكرایە كە سایتەكانیش بەشێكن لە هۆیەكانی میدیا،بۆیە ناكرێت هەر بابەتێك كە دەنێرێت بۆ سایتەكان بە بێ بوونی ڕاستیان بڵاوبكرێنەوە،یەكێك لە و بابەتانەى كە لەم ڕۆژانەدا نووسرابوو بابەتێك بوو لە سەر بەڕێز (د.جوان احسان فوزی)،لەلایەن نووسەرێك بە ناو (چاودێرێك)،كە خۆزگە تەنها یەك دێری ڕاست بوایە،بۆی هیلاكیەكەی خۆی وخوێنەر بەهەدەر نەچوایە،لایەكی ئەم سایتەشی بە خۆڕایی نەگرتایە،
من وەك كەسێكی شارەزا وكە بنەمالًەی (د.جوان احسان) باش دەناسم وسەر بە خۆش ئەم شایەتییە دەدەم و وەك ڕوونكردنەوەیەك بۆ ئەو ناهەقیەى كە لەو نووسینا بەرامبەر ئەم زاتە كراوە بە چەند خالًێك ، دەڵێم :

1. (د.جوان) سەر بە بنامەڵەیەكی زۆر ڕەسەنی شاری سلێمانیە،كە ئەوەی لەم شارەدا ژیابێت باش دەزانێت كە ئەم بنەماڵە كێن و ڕەگ و ڕیشەیان لە كویێوە هاتووە،كە لە هەموو كتێبە مێژووییەكاندا ناوی ئەم بنامەڵەیەوە وشەجەرەكەیانی تیادایە،كە ئەگەر بەوورد بینیش بۆی بگەرێت بە دوور ونزیك ڕەگەزی (تورك) لە ناو ئەم بنەماڵەیە نییە،لە هێج سەرێكیەوە، كە نزیكترینیان كتیًبی (شەجەرەی بنەمالًە دیًرینەكانی سلیًمانیە)، كە حوت پشتی تیادایە و كەسیًك كە باپیرە گەورەی یەكیًك بیًت لە دوانزە سوارەی مەریوان لە كویًوە تورك و بەعسیە!!!!!! ڕەگەز شتیًك نیە بە ئاسانی بشیًویًت.
2. لە لایەكی نووسینەكەیدا ئازیزی چاودێر!!!،(د.جوان)ی كردووە بە (كچی كابرایەكی بەعسی) ، باوكی ئەم بەڕیًزە زۆر لەوەگەورەترە كە لێرەدا وا تعریف بكرێت،ئەم بنەماڵەیە پێشرەوەی ڕۆشنبیری و كورد پەروەری بوون لە شاردا ،وكەسێكی نەناسراو نین كە ئاسان بێت تۆمەت خستنەپاڵیان، كە وابزانم ئەوانەی كە بەعسی بوون بە ناو وناونیشان دیارە كێن!!!،ئەم خێزانە بە ئێستاشەوە بەردەوام باجی كوردایەتی وڕاست ڕەوی ونەگۆڕینی مەبدئیان دەدەن،بە دەلیلی نووسینی (چاودێرێك!!!!) .
3. (چاودێرێك) دەڵێت (د.جوان) دووەم دەنگى ژنانی كۆنگرەى هێنا،نەخێر سەهویت،چوارەم دەنگی ژنان بووە، و بە هەقی خۆی و متمانەی هەڤالاًنی بە دەستی هیًناوە و وەك گەنجیًكی ووشیار و بڕوا بوون بەو ڕەوت سیاسیە كار دەكات.
4. (د.جوان) لە ساڵی 1997 بە پلەی یەكەمی سەربەشەكەى ودووەمی سەر كۆلێژەكەی بە پلەی زۆر باش بەكالۆریًوسی تەواوكردووە،وهەر هەمان ساڵ لە ئەنجامی كێبركێ ی زانستی و مافی تەواوى خۆی لە ماستەر وەرگیراوە،كە هەموو باش دەزانین لەو سەردەمەدا (پارتی) حوكمڕانی هەولێربوو،ئەم زاتەش لە ڕێكخستنەكانی (ی . ن .ك)بوو،كە ئەوەی نزیك بووبێت لەو كاتەدا باش دەزانێت بە چ كولەمەرگیەكی سیاسی ماستەرى تەواوكرد و بە پلەى (زۆر باش) ئیتر خۆپردنەپێشەوە لە كێ ؟ !!!!. ئاشكراشە ئەم زاتە لە هیج قۆناغێكی خوێندنی لە پشتگیری خێزان وهەڤاڵەكانی بەولاوە،هیج (قبول خاێ)و واستەیەك نەیبردۆتەپێش،هەموو شتێكیش بە دۆكیومێنتە ،نەك قسەى سەر پیێ!!!!.
5. زۆر باس لە بەرپرس دەكرێت كە بە بێ دەوام كردن دەرچوون،ئەمە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی زانكۆكانە،هیج دەسەڵاتی بەشەكانی تیایدا نی یە،بۆ هەندێك باری زۆر تایبەت وتەنها بۆ بەكالۆریًوس ،خوێندكار لە دوای ڕازیبوونی زنجیرەیەك لە دەسەڵاتە ئیداریەكان دەتوانێت لە سەر (100) تاقیكردنەوەكان بكات،ئەم یاسایە كە دەمێكە كاری پێ دەكرێت ولە زۆر زانكۆكانیش كە سیستەمی (بەریتانی)كۆن بێت هەیە،بۆیە تكایە خەڵكی پێ چەواشەمەكەن !!!.
6. ئەو بەڕێزە باسی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان دەكات،ودەڵێت گوایە (د.جوان) لێپرسراوی بەشی كچان وژنان بووە،نەخێر ئەو تەنها ئەندام مەكتەب بووە لێپرسراوی هیج بەشێك نەبووە،هەر بۆیەش دەسەڵاتی سەرف كردنی هیج وەسلًێكی نەبووە،وەك خوًشی دەڵێت هەموو مەكتەب دەزانن!! بەلًیً دەبێت بزانیًت كە (د.جوان) هەتا ئێستاش هیج پارە و مەعاشێكی حزبی نەبووە وتەنانەت لەسەر گیرفانی خۆی هاتووچۆی خۆشی كردووە بە تەواوی قەناعەتیشەوە،هەر كەسێك كە (د.جوان) بناسێت باش دەزانێت كە چەند كەسێكی هێمن وبابەتی ومیانڕە و دەست پاكە،كە بەڕێزانی ڕێكخراوەكان پێش هەموو جێگەیەك ئەم شایەتیەی بۆ دەدەن!!!!!.
7. بەداخەوە (د.جوان)،(3) پارچە ئەرزەی وەرنەگرتووە ونیەتی،ئەوەش تاپۆو و فەرمانگەی تر كە هەموو دۆكیومینتیًكی تیًدایە،جگە لەوەى كە (د.جوان) كچی (12) ساڵی هەر نییە تا هیچی بە ناو بنوسێت !!!!.
8. بۆ دوا جار،كاتێك كە دەگەرێت بە ناو (چاودیًریًك) لە سەر یەكێك زانیاری بنوسیت، بگەڕێ بە دواى سەرچاوەى دروست و ساغ، نەك سەر لە بەری زانیاریەكانی پڕە لە ڕق وكینە وگڕێ ی دەروونی .
(د.جوان احسان فوزی) لە فام كردنیەوە ولە ئیرسی بنەماڵەكەیەوە كوردایەتی و (ی . ن .ك) بە عەقڵ ووشیاریەوە هەڵبژاردووە، بۆ كاری سیاسی،جا پیًویست ناكات كەس بەمە زویر بیًت !!!! و ئەم رەِمزانەش بەم ووتە نەخۆشانە نا شیًویًنرێن،سەركەوتن هەر بۆ (حەق)ە . بەری خۆر بە بیًژنگ نا گیریًت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە