كاك عارف قوربانى.... هاوبەشى خەمتم تەلەفونێكى دیكەى سەرۆك بارزانیت مسۆگر نەكرد
Monday, 22/03/2010, 12:00
ماوەیەك دواى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى كوردستان لە 25|7|2009 عارف قوربانى بەرنامەیەكى لە كەناڵى كەى ئێن ئێن بۆ سازكرا و بەرامبەرەكەشى ئارام شێخ محەمەد بوو لە بزوتنەوەى گۆڕان، ئەوەى بە عارف قوربانى كرا ووترا ئەوەندە وەسفى سەركردایەتى یەكێتى و پارتى و عەقڵانى بونى ئەو دو زلحیزبە كردەوە شەرم دایدەگرتم كە عارف قوربانى هاوڕێمە، بۆ سبەینێ پەیوەندیم پێوەكرد و رەخنەم لێگرت،كەچى بە پێچەوانەوە ئەو خۆى زۆر بە موسەیتەر ئەزانى و یەكسەر بە لوتبەرزییەوە وتى ئەمڕۆ جەنابى سەرۆك بارزانى پێوەكردوم و دەستخۆشى لێكردوم..... ئیتر من هیچم نەوت و تەنها كەمێك رامام و لەبەر خۆمەوە وتم: حەو لە موسەقەفەكەى هاوڕێم چەند بچوكخۆى ئەبینێتەوە لە ئاستى مەسعود بارزانیدا. دامخستەوە و هیچم نەوت.
ئەمڕۆش لەبەرنامەیەكى قەناتى گەلى كوردستانى زمانحاڵى یەكێتى نیشتمانىكوردستانە، بۆئەوەى تەلەفۆنێكى دیكەى لە لایەن مەسعود بارزانییەوە بۆ بێتەوە، لە كۆتایى بەرنامەكەدا بەناوى كاك نەوشیروانەوە وەسفێكى گەرەوزیاد لەحەجمى خۆى كرد و وتى: كاك نەوشیروان خۆى بۆیگێڕاومەتەوە كە مەسعود بارزانى ئامادەنەبوە میللەتەكەى بفرۆشێت لەبەرامبەر تەلەفۆنێكى جۆرج بوش بۆ سازش.
عارف قوربانى مژدەت ئەدەمێ مەسعود بارزانى تێلەفۆنت بۆ ناكات، لەبەر ئەم خاڵانە:
1-بەرنامەكە لەكەناڵێكى یەكێتییەوە بوە و مەسعود بارزانى باش ئەزانێت ئەو یەكێتییەى كە تۆ پیا هەڵ ئەدەى لە چى وەزعێكدایە كە نەك سازش بەڵكوماستاوى زۆرى وەك ئەوەى تۆ و ماستاوچى وەكو تۆش نابێتە جێگاى خۆشحاڵى بارزانى.
2- مەسعود بارزانى لە ئێستادا زۆر خۆى لە تۆ و حیزبەكە تۆ بەگەورەتر ئەزانێت و پڕ بەدڵیش حەزئەكات مامجەلالەكەى تۆ بچێتە بەغداد و دوا ساڵى تەمەنى لەوێ بەسەربات. بۆیە تۆ و ئەو كەناڵەى لێوەى ماستاوت بۆكرد و بە شانوباڵى بارزانى هەڵتدا هیچ تەلەفۆنێكىدیكەى بارزانیت بۆ مسۆگر ناكات.
3- ئیتر هەمومان بە مەسعود بارزانیشەوە باش لە نیاز و مەبەستى شەخسى تۆ تێگەیشتوین، بەوەى بڕیكى تر پارە و پلەیەكى بەرزتر بەدەست بهێنیت و لەكەركوك و بانى مەقان خانوەكەت لە دوقاتەوە بكەى بە كۆشكى ئەلیزە.
ماوەتەوە بڵێم عارف قوربانى یان خۆى گێلە یان ئەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوى خەڵك، ئەى قوربانى بیرت چوو كە بارزانى تەنها كوڕكەیى و تاڵەبانیش قوبادى كوڕى، بنەماڵە بەرامبەر بە بنەماڵە مانەوە كاتێك كاك نەوشیروان هەستى بە سازش و ملكەچى سەركردایەتى كورد كرد بۆپۆست وپلەوپایە و تاڵەبانى لاى تۆ رازیبوو بە مادەى یەكەمى دەستور كە دەلێت:
المادە (3)
العراق بلدٌ متعدد القومیات والأدیان والمژاهب، وهو عچوٌ مۆسسٌ وفعال فی جامعە الدول العربیە ومتلزمٌ بمیپاقها، وجزوٌ من العالم الإسلامی.
خۆزگە عارف قوربانى كەمێك دور لە كاریگەرى پارە و نازناو بیرت ئەكردەوە، دڵنیام ناتوانیت چونكە تۆ پەروەردەى قوتابخانەیەكى كۆنترى..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست