هیوادارم هه‌رچی زووتره ئه‌م نامه‌یه‌م بگاته که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
Monday, 05/08/2013, 12:00
ئه‌و هه‌واڵه‌ی که له زنجیره تهمسیلیهکی میسری باسی له کچانی کوردی ئه‌نفالکراو کردووه‌و بوه جێی سه‌رنجی میدیاکانی کورد، ئێستا گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی که‌چه‌ندین شوێنی فه‌رمی و نافه‌رمی له‌گه‌ڵ کۆمهڵێكی زۆر له‌که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و ڕێکخراوه مرۆییه‌کان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و لێدوانی جیاجیا بڵاوبکه‌نه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌باش ده‌زانم سه‌رتاپای هه‌ڵوێست و لێدوانه‌کان له‌دڵسۆزی و خهمخۆریهوهیه، به‌ڵام کاری ترسناک ئه‌وه‌یه که هه‌ندێکیان به نوسین و به‌یاننامه داوای ڕوونکردنه‌وه له لایه‌نه فه‌رمیه‌کانی وڵاتی میسر ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌م که‌یسه ڕووبه‌ڕووی سه‌فاره‌ت و کونسوڵگه‌ری وڵاتی میسر بکرێته‌وه، ئیتر هه‌ر که‌سه‌و له‌لای خۆیه‌وه، به‌شێوازێکی بچڕ بچڕ و شپرزه ده‌یه‌وێت کار له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه بکات.
لیره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم که ئه‌م که‌یسه (له‌م کات و ساته‌دا) ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌تی سیاسی و فه‌رهه‌نگیه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به کونسوڵگه‌ری و ده‌روازه ڕه‌سمیه‌کانی وڵاتی میسره‌وه نییه‌و هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه پرش و بڵاوه کار بکه‌ین به ده‌یان ساڵی دیکه‌ش ئه‌نجامێکی باشی نابێت.
بۆیه داواکارم که په‌رته‌وازه‌ییمان کۆبکه‌ینه‌وه‌و هه‌موومان له‌ژێر سێبه‌ری یه‌ک به‌رنامه‌ی زانستیدا کار بکه‌ین، جا ئه‌گه‌ر که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تر مه‌به‌ستیانه ئه‌نجامێکی دروست و باش به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه ئاماده‌یی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌هاوکاری و به‌شداربوونی هه‌ر لایه‌نێکی پیویست، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا لایه‌نه تهمومژاویهکانی ئه‌م که‌یسه ڕوون بکه‌مه‌وه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست