کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لی باپیر و پێغه‌مبه‌ر له‌ خه‌ونه‌که‌ی مندا

Saturday, 14/12/2013, 12:00





له‌ ماڵپه‌ڕی لڤین، که‌ تا ڕاده‌یه‌ک باگراوندێکی ئیسلامی هه‌یه‌و خاوه‌ن ئیمتیازو سه‌رنوسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌م سیمایه‌یان بشارنه‌وه‌، لێدوانێکی عه‌لی باپیرم خوێنده‌وه‌ که‌ نوسرابوو (لەگەڵ پێغەمبەر ترێ و کاڵەکم خواردووە).
دیاره‌ ئه‌مه‌ لێدوانی یه‌که‌مجاری عه‌لی باپیر نییه‌و به‌پێی ئه‌وه‌ی، وه‌ک خۆی باسی کردووه‌ که‌ خه‌ونی زۆر ده‌بینێت، چه‌ند خه‌ونێکی هاوشێوه‌ی نێوان خۆی و موحه‌ممه‌دو خۆی و خوا بڵاوکردۆته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر که‌س نه‌زانێت مه‌رامی ساراوه‌ی ئه‌و له‌م لێدوانانه‌دا چییه‌ ئه‌وه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ نهێنیه‌که‌ی ئاشکرایه‌ که‌ جگه‌ به‌دۆگماکردنی بیرو هزری کاڵفامه‌کان و گه‌وجاندنی ساویلکه‌کان، هه‌وڵدانێکیشه‌ بۆ خۆ موقه‌دده‌سکردن و خۆ موباره‌ک کردن له‌چاوی موسڵمانه‌ ئاساییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا.
کاتێک که‌ ئێمه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌قی ئه‌سڵ ده‌گرین و ئاراسته‌ی ئه‌وانی ده‌که‌ین، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی لۆژیکی و زانستی، که‌ نیانه‌، هه‌ست به‌ که‌می ده‌که‌ن و په‌نا بۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌و لێدوانه‌ بازاڕیانه‌ ده‌به‌ن، که‌ له‌ ڕاستیدا ڕێچکه‌یه‌کی زیره‌کانه‌یه‌ عه‌لی باپیر گرتویه‌تیه‌به‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س ناتوانێت ناڕاستیی ئه‌و خه‌وبینینه‌ بسه‌لمێنێت.
به‌ڵام له‌لای ئێمه‌ شێوه‌یه‌کی تره‌و باش له‌و په‌یامانه‌ تێده‌گه‌ین و باش ده‌زانین که‌ له‌ باگراوندا بۆ چ ئه‌قڵێکی دۆگما کارده‌کات. ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌ خواردنی ترێ و کاڵه‌ک له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د موباره‌کییه‌، ئه‌وه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ خه‌وێکی ئاساییه‌و پێویست ناکات بگێڕدرێته‌وه‌ چونکه‌ له‌ خه‌ونه‌که‌ی مندا پێغه‌مبه‌ر به‌ له‌شی پیسه‌وه‌ ترێ و کاڵه‌که‌که‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیردا خواردبوو.
هه‌ر چه‌نده‌ من له‌ شیعری داتاشیندا به‌توانا نیم و ئه‌وانه‌ی ده‌مناسن ده‌زانن که‌ ساڵانێکی زۆره‌ له‌ نوسینی شیعر دوور که‌وتوومه‌ته‌وه‌، به‌ڵام لێره‌به‌دواوه‌ منیش ناچارم به‌و شێوازه‌ی که‌ عه‌لی باپیر په‌نای بۆ بردووه‌، به‌و جۆره‌ زمانه‌ی که‌ خۆی به‌ شایسته‌ی زانیوه‌، وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ده‌مه‌وه‌ که‌ بۆ له‌مه‌ودوا بڵاویان ده‌کاته‌وه‌.! هه‌موو لایه‌کیش ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ که‌مترین سوکایه‌تی و کوفر له‌م وه‌ڵامه‌دا نابینن.

قه‌سه‌م به‌ خوا عه‌لی باپیر ڕاست ده‌کات
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

شه‌وی خه‌ونه‌که‌ی عه‌لی باپیر
منیش خه‌ونێکم بینی
پڕ له‌ مانا و پڕ له‌ کارامه‌ت
پڕ پڕ له‌ موعجیزه‌ی دینی
.
له‌وێنده‌رێ، له‌ به‌هه‌شتێ،
کۆمه‌ڵێک دێوو مێو، درنج و مرنج ڕیز کرابوون
له‌ناویاندا ئه‌سپی بوراق و
فریشته‌و مریشته‌و پێغه‌مبه‌ر و مێغه‌مبه‌ر
به‌ جوتێک نه‌عل و په‌شته‌ماڵێکه‌وه‌ وه‌ستابوون
.
نورانیه‌کی ڕیش سپیش، ده‌یانگوت خودایه‌، ده‌سوڕایه‌وه‌
جار جاره‌ ده‌چووه‌ لای ده‌رگای خێمه‌یه‌ک و
سه‌ره‌ تاتکێیه‌کی ده‌کردو به‌ ئه‌سپایی ده‌گه‌ڕایه‌وه‌
.
تومه‌ز له‌ودیو خێمه‌، له‌ودیوو قفڵ و ده‌رگاوه‌
له‌ودیو سه‌ره‌ له‌قێی خوداوه‌
پێغه‌مبه‌ری نازدارمان
باعسی خالقی که‌ون و ئه‌عوانمان
له‌ناو کۆمه‌ڵێک ژندایه‌و ئاگای له‌ سیرات نه‌ماوه‌
.
له‌ژێر سێبه‌ری دارخورمایه‌کدا
نوقمی نه‌بیژ و جیماعی حه‌ڵاڵ و ماچ و خۆشه‌ویستییه‌
ده‌سته‌کانی له‌سه‌ر پشتی کۆمه‌ڵێک غیلمان و
سنگ و مه‌مکی چاوبه‌ڵه‌کی ده‌ست لێنه‌دراوی په‌رییه‌
.
له‌پڕ ده‌نگێک ترساندمی
هه‌ر له‌ ته‌وقی سه‌رمه‌وه‌ هه‌تا بنی پێم تاساندمی
.
که‌ لام کرده‌وه‌ بۆ دواوه‌
عه‌لی باپیر بوو به‌ عه‌لاگه‌یه‌ک ترێ و کاڵه‌که‌وه‌ وه‌ستاوه‌
.
له‌ چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌می خێری پێغه‌مبه‌را بوو
به‌ڵکو له‌ خێمه‌که‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌و دوای شوشتنی عه‌وره‌تی موباره‌کی
به‌سه‌ر باپیردا بڕژێنێ شه‌فاعه‌ت و نوورو بۆن
پێکیشه‌وه‌ که‌مێک کاڵه‌ک و ترێ بخۆن
.
له‌ کۆتایی خه‌ونه‌که‌مدا
که‌ به‌ ئاسته‌م ئاگام له‌خۆم مابوو
نوری چاومان هه‌ر خه‌ریکی جیماعی شه‌رعی و
عه‌لی باپیریش له‌ چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا بوو
.
دواتر بیستم که‌ پێغه‌مبه‌ری نازدار چاک ڕایبواردبوو
به‌ عاره‌قی گۆنای و لیکی به‌هه‌شته‌وه‌
به‌ره‌که‌تی ڕژاندبوو
دواتریش له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیردا
ترێ و کاڵه‌کی خواردبوو.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە