حەسەن جەبارى كارگێڕى لقى 4 ى پارتى، هاوكارى 390 قوتابى زانكۆ و پەیمانگاكانى سلێمانى دزیوە!
Friday, 10/04/2009, 12:00
پارتى لە كاتى گەڕانەوەى بۆ سلێمانى چەند هەولێێكى نەزۆكى دا، بۆ ئەوەى متمانەى چەند ساڵ ئاوارەیى بۆ خۆى بگێڕێتەوە، یەكێك لەو هەنگاوانە یارمەتى و هاوكارى كردنى قوتابیانى زانكۆ و پەیمانگاو ئامادەیەكانى سنورى لقى 4 بوو، بۆ ئەو هەنگاوەش حەسەن جەبارى كە بە پیاوە دوو ڕوو ترسنۆك و هەزیلەكانى پارتى ناسراوە، كە سەر شۆڕدەكاتەوە بۆ هەموو مەسئولێك لە خۆى گەورەترو، ڕێَزێكى دۆگمایانەش لە خوار خۆى دەگرێت و، ئەوەندە بۆ مەسئولەكانى پانكردەوەو بەڵى قوربان و بەڵێ گەورەمى بەكارهێناو، زۆرێك لە كچانەى كە دەیناسین بە عزەدین بەروارى ناساند تا ئەویش كردیە(كارگێڕى لقى 4) هیچ شتێك لا شەرم نەبوو تا ئەو ڕادەیەى كاتێ عزەدین بەروارى تووشى ڕووداوەكە بوو، ئەو ڕووداوەى كرێكارێكى چاڵ هەڵكەند و زێرێاب پاك كەرەوە 260 (كۆندۆمى) لە ئاودەستە تایبەتیەكەى ژوورى بەرپرسى لق دۆزیوە و هەرایەكى لێكەوتەوە، هەموو یەكێتى و حزبەكانى سلێمانى و مەكتەبى مەسعود بارزانى و مەكتەبى سیاسى و پاراستن و خەڵكى كوردستان بە تەواوى ئاشنا بوون بە عزەدین بەروارى و ئەم ڕووداوە هیچى كەمتر نەبوو لەو تاوانەى پێشووترى كە عزەدین بەروارى كچێكى 17 ساڵى مەسیحى دهۆكى دواى دەستدرێژى كردن كوشت!!
جا حەسەن جەبارى ئامادەبوو سوێند بخوات كە عزەدین خاوەنى كۆندۆمەكان نەبووە، بەڵكو خۆى ئەو كارەى كردووە، ئەوەندە گەوادى بۆ مەسئولێكى بادینانى كرد تا ئێستا بە حەسەن بەرواى ناسراوە!
ئەوەى جێگاى باسەكەمانە حەسەن جەبارى پێش ئەوەى ببێتە كارگێڕى لقى 4 ئەندام لق بوو بە خزمایەتى قادر جەبارى وەك ناوچەگەڕێتى بۆى كردبوو، دواتریش كرایە مەسئول ناوچەى زانكۆى سلێمانى پارتى و، یەكێك لە چلاكیانەى هەیانبوو یارمەتى دانى قوتابیان بوو بە بڕى 5000 هەزار دینارى چاپ و حەسەن ماوەى 3 ساڵ پارەى 1200 قوتابى وەرگرتوەو پارەى 390 قۆتابى مانگانە بۆ خۆى بە ناوى وەهمى سەرفى كردووە!
ئارى ئەو كادیرەى ناوچەى زانكۆ بوو لەبەر دزى و فسادى حەسەن جەبارى وازى لە پارتى هێنا، چونكە هەموو مەسئول لقەكان پشتیوانیان دەكرد لە جیاتى لێپرسینەوەو سزا دان و چونكە هەموو بەدرەوشتیەكى قبۆڵ بوو!
پاش 4 ساڵ تێپەڕبوون لێژنەیەك بۆ ڕاستى ئەو دزیانە گەیشتە سلێمانى و بەراوردى هەموو ناوەكانیان كردبوو، نزیكەى 400 ناو وەهمى بووەو لێژنەكە ڕایى 28 كادرو قوتابى و مامۆستایان وەرگرتووەو ئیسپات بوو، كە حەسەن تەنانەت دزى لە 10 قوتابى كردووە كە خوشكە زاو ئامۆزاو دراوسێى خۆشى بوون !
ئەمڕۆ حەسەن جەبارى خانوویەكى بە 12 دەفتەر دۆلار لە سلێمانى كڕیووەو، 4 پارچە زەوى باشى لە سلێمانى كڕیوەو نیوە سۆپەرماركێتێكى لە سەهۆڵەكە هەیەو 3 پارچە زەویشى لە هەولێر وەرگرتوەو سەیارەیەكى لە هێڵى بەغداد سلێمانى ئیش دەكات و باشترین سەیارەشى لە حزب بۆ وەرگیراوەو، كە دێتە سەر قسەكردن خۆى بە مەسعود بارزانى ناگۆڕێتەوەو لە بەرچاوى خەڵكى هاوار دەكا من ئیش بۆ براكەم ناكەم، ئەوەندە حزبیم!!
دەیان پێشمەرگەى دێرین لە سنورى لقى 4 هەیە نەك خانویان نیە بەڵكو بە دەست كرێچیەتیەوەو سوك ڕیسوابوون و ئەوا باسى سەیارە مەكە هەر فریاى سوارى پاسەكانى ناوشاردەكەن و هەزار دینارى چاپ لە ماڵەكانیان نیە!
بە چەشنێك لە گەڵ ڕۆشنبیران دەدوێ خۆى بە ئازاد دەزانێ، و كۆڕو سیمنارەكانیش لەناو لقدا كە باسى مەدەنیەت و دیموكراسى دەكا بە 4 لۆفەدا بۆ ڕێبازى بارزانى نەمرى دەباتەوەو هەر مەسئولێك لە مەسیف و هەولێرەوە بگەنە سلێمانى حەسەن جەبارى زۆر جوامێرانە لە چاوتروكانێكدا 13 ئافرەتى گەنج و جوانى لە خزمانى خۆى و ناوچەى ئافرەتان كۆدەكاتەوە بۆ ڕێزگرتن لە میوانەكان!!!
حەسەن جەبارى ئەوەندە غرور ببوو بە دەمانچەیەكى 14 خۆر كە دیارى عزەدین بەروارى بوو هەڵیكوتایە سەر ماڵى زاواكەى و ژن و منداڵى ئەو گەڕەكە دەمانچەو پێڵاوەكانی حەسەن جەباریان وەك غەنیمە بردبوو، دواتر كاك فوادى نووسەرو ڕووناكبیرى سلێمانى بە دیارى بۆ سەلام عەبدوڵاى بردبووە، لە ناو لقى 4 دا یەك كارگێر ڕێزى دەگرێ ئەویش سۆران مەحویە وەك خۆى وایە !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست