کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روژدی سەعید.. زەنگێکی ترسناک لەسەر هەولێر

Tuesday, 20/09/2011, 12:00


یەکێک لە هەرە دیاردە نامۆکانی ئەو شارە دروستبوونی چەند کەسانێکە کە بە بیانۆى کارى بازرگانییەوە، شوێنی خۆیان قایم کردووە لەوانە (روژدی سەعید جاف) بە پێدانی بڕێک پارەى دزراوى (عودەى کوڕی سەدام) ئەمڕۆ لە جەرگەى پایتەخت خۆى دەکات بە پیاوێکی خێرخواز، لە کاتێکدا کە خەڵکی بەستەزمان نازانێ ئاخۆ ئەو بڕە پارەیەى کە لە زەرفێکدا دانراوە تەنها بۆ نیشاندانە لە کەناڵە لاوازەکەى و بە مەبەستی رێکلام کردن بۆ خۆى ئەو بڕە دەدات بە هاووڵاتییەکی عەرەب، یاخود یەکێک لە کۆنە بەعسیەکانی هاوڕێی، بەلامەوە سەیرە کە دەبینم (روژدی سەعید جاف)، بەم شێوەیە ئیهانەى حکومەت دەکات و رۆژانە بە دەیان کۆنە بەعسی لە هەردوو ڤێللاکەى نێو گوندی ئینگلیزى کۆدەکاتەوە حکومەت نایەتە دەنگ، لە کاتێکدا کە هەر کەسێک سەردانی بکات ماستاوى بۆ سارت بکاتەوە بۆ ئەوەى تەنها 100 دۆلارى پێبدات پێی دەڵێت: من ئەو کارانە دەکەم تەنها بۆ ئەوەیە کە حکومەت شەرم لەخۆى بکات و خەڵک لە ئایندە، بەسەریان هەڵبستێت و رۆژێک دابێ بیان رووخێنن، وەلی روژدی ئەوەى بیرچوو کە تا ئێستا لەبەر خاترى (شیخ نیهاد بارزانی) و (شەخسی جەلال تاڵەبانی) کە پشکیان هەیە لە کارە بازرگانییەکانی بێدەنگن لە ئاستی، جگە لە مانەش من بەلامەوە سەیرە کەسێک نییە لەم وڵاتە بپرسێت ئایە بۆچی کۆتایی بە پارەى ئەو پیاوە نایەت؟
لێرەوە دەمەوێ روونی بکەمەوە کە تا ئێستاش پەیوەندییەکی توند و تۆڵی لەگەڵ (حەلاى کچی سەدامدا) ماوە، هەموو دوو هەفتە جارێک سەردانی دەکات و راى دەسپێرێ بۆ ئەوەى ئەو جۆرە کارانە بکات، ئەگینا روژدی لە راستیدا تەنها کوڕە جوتیارێکی هەژارى شارى کەر کووک بوو، بەڵام بەهۆى تێکەڵبوونی لەگەڵ عەبدولقادر تاڵەبانی کوڕی کۆنە مشتەشارەکەى سەردەمانی حزبی بەعس و تێکەلبوونی لەگەڵ عودەى و دزینی پارەکانی بوو بە پیاوێکی سەرمەیادارى ئەو وڵاتە.
دروستبوونی کەناڵی Auc
ئامانجی هەرە سەرەکی لە دروستبوونی ئەو کەناڵە ئەوەبوو کە حکومەت بخاتە بەردەم حاڵەتێکی ناڕێک و هەڵسانەوەى خەڵک لە دژى دەسەڵات، چونکە ئەو رووخانی حکومەتی بەلاوە گرنگە و چاوى لەوەیە کە ئەگەر هاتوو ئەو حکومەتە رووخا ئەو بە ئاسانی هەڵبێت و ئەو کەسانەى کە شوقە و ڤێللایان کڕیووە پارەکەیان قورغ بکات، وەک ئەوەى کە حکومەتی میسرى رووخا روژدی دووبارە پارەى (جەمالی کوڕی حوسنی موبارەکی) بۆ ماوە، کە نزیکەى 7 ساڵ بوو، شەریکی بوو، لەم کەناڵەدا روژدی کە لە ئەسڵدا دکتۆر نییەو خۆى کردووە بە دکتۆر، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە دەیان کوڕە کوردی لێهاتووى بە یەک نووسراو فەسڵ کرد، کە هەر هەموویان مووچەیەکی کەمیان وەردەگرت، لە شوێنی ئەوان بە دەیان عەرەبی لە شارەکانی خوارووى عێراق هێنا کە هەرکەیان خەڵکی (بەغدا و بەسرا و میسان و تکریتن)، من دەمەوێ لێی بپرسم ئاخۆ ئەو کارمەندانەى کە کورد بوون جگە لەوەى کوردبوون چ گوناهێکی دیکەیان هەبوو!!
من نا بەڵام لە هەموو کوردستان بەبێ موبالەغە دەڵێم: وێنەگر هەیە بتوانێ ناوى هەریەک لە (شیڤان بەیار و هاوکار سەڵاح) رەش بکاتەوە، یان شوێن گرەوەى ئەوان بدۆزێتەوە، مەگەر تەنها ئەو بیرۆکەیەى تۆ نەبێ کە دەتەوێ دووبارە هەولێر بە عەرەب بکەیتەوە، جێگای داخە لە ئاست ئەم کارانەى تۆ دەزگای پاراستن و ئاسایش نایەتە دەنگ بۆ بەرگرىکردن لە رۆڵەى کورد و تیکچوونی هەولێرى پایتەخت بەدەست کەسێکی زەلیلی وەک تۆ، بڕینی نانی دەیان کەی بۆچی وا بە ئاسانی لاى تۆ وەردەگیرێ.
فرۆشتنی شوقە و ڤێللاکان هەریەکەى دووجار دەفرۆشرێ؟!
لە دەسپێکی دروستکردنی شوقە و ڤێللاکان، حکومەت بڕیارێکی هەبوو، کە نەدەبوو بە هیچ شێوەیەک موڵک لە هەرێمی کوردستان بەناوى عەرەب بکرێت، بەڵام روژدی بەبێ ئەوەى هیچ حیسابێک بۆ بڕیارەى حکومەت بکات و هەموو عەربێکی خوارووى عێراق ئێستا لێرە لە رێگەى پڕۆژەى (دەشتی بەهەشت) بوونەتە خاوەن موڵک و گوێش بەو بڕیارەى حکومەت نادرێت، چونکە لاى روژدی حکومەت هیچ بایەخێکی ئەوتۆى نییە!
بەڵکو شوقە و ڤێللاى وا هەیە لەیەک کاتدا دووجار فرۆشراوە و بەناوى دوو کەس کراوە، کڕیارەکانیش هەموو سەرە مانگێک قیستەکانی خۆیان دەهێنن و بەبێ ئەوەى دوا بکەون، لە داخی ئەو هەموو قسە بێ بنەمایانی خاوەنی ئەو کۆمپانیایە (ئیبراهیم تاتلیساسی) گەورە هونەرمەند، کە لێرە وەک رێکلامێک بۆ ئەم پرَِۆژەیە بەکار دەهات، هەولێرى جێهێشت و گەڕایەوە تورکیا، چونکە لە راستیدا تاتلیساس ناتوانێت ئەو متمانەیەى کە لە رێگەى هونەرەکەیەو لاى خەڵک دروستی کردووە لە دەستی بدات، جگە لەمەش ئەو پیاوە رەشەى حزبی بەعس بەڵێنی بە تاتلیساس دابوو لە بڕی ئەو رێکلامانەى کە بۆ پڕۆژەکەى دەکات، چشکێکی کەمی پێبدات لە سەرجەم پڕۆژەکانی، بەڵام هونەرمەند لە راستییەکانی گەیشت و بەپەلە بارگەى تێکنا و روویکردەوە وڵاتەکەى خۆى.
روژدی کە کەسی بە دەستەوە نەما خۆى دەخاتە بەر پاڵی وەلید ئەنوەرى کۆنە بەعسی بۆ ئەوەى لاى شیخ هیمداد بی پارێزێت!
وەلید ئەنوەرى کۆنە بەعسی و کوڕە خوشکەکەى (نەسروڵڵا داودی) کە بە (ئەبو شیلان) لە سەردەمی بەعسدا ناسرابوو، رۆژانە کە کۆدەبنەوە بیر لە هێنانەوەى هاوڕێیە کۆنەکانی خۆیان لە نێو حیزبی بەعس دەکەنەوەو بە نموونە سەڵاح عەبدولغەفوورى خاوەنی گۆرانی (ئەبو عودەى) دەهێنن و دەیکەن بە بەڕێوەبەرى بەشی فرۆشیارى شوقەکانی، لە کاتێکدا خانوو، سەیارەی بۆ دەکڕێت و شەوان گەعدەیان بۆ بکات، کەس نییە ئەمڕۆ وەلید ئەنوەر نەناسێ کاتێک براکەى بەڕێوەبەرى ئاسایش گشتی حزبی بەعس بوو بە دەیان رۆڵەى گەنجی بێ گوناهی لە سێدارەداو بەبێ ئەوەى بنەماڵەکەى تەرمەکانیشیان بۆ بێتەوە، بەڵام ئەوەشیان لەبن باڵی روژدی سەعیدە، چونکە ئێستا بەمەبەستی نزیک بوونەوە لە هیمداد بارزانی بەکاردێت .
من تەنها ئەوەندە دەڵێم ئەگەر دواى ئەو نووسینە حکومەت نەیەتە دەنگ ئەوجارە بە شەخسی روودەکەمە لاى دەزگای ئاسایش و شەخسی مەسرور بارزانی بۆ دانانی سنوورێک لە بەردەم ئەو کارانەى روژدی سەعید کۆنە بەعسی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە