ئه‌مجاره‌ش وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه باخی به‌ختیارییان سووتان

Thursday, 12/08/2010, 12:00


ڕۆژی11/8/2010 ئاگرێکی زۆر گه‌وره‌ له‌ خوار قلیاسان و نزیک باخی به‌ختیاریی که‌وته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی گه‌یاندنی زیانێکی زۆر به‌ موڵکی هاوڵاتیان و سووتاندنی ڕێژه‌یه‌کی زۆرله‌ دارو سه‌وزایی ئه‌و ناوچه‌یه وترس وبیمێکی زۆری بۆ هاوڵاتیان‌ دروست کرد
ئه‌م کاره‌ساته‌‌ یه‌که‌مجار نییه ڕووبدات، به‌ڵکو هه‌موو ساڵێك به‌تایبه‌تی له‌ کاتی وشک بوونی گژو گیا‌ دا و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌ی که‌ وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی (ته‌نیشت گومرگه‌که) بێ موبالاتانه‌ ‌ به‌ری ده‌ده‌ن له‌ خۆڵ و خاشاکه‌کانیان و دوای ئه‌وه‌ی که‌ پاش چه‌ند مانگێک هه‌مووی کۆ ده‌بێته‌وه‌و له‌به‌ر دزیی و گه‌نده‌ڵیی نایانه‌وێت پوولێکی سوور سه‌رف بکه‌ن له‌ به‌کرێ گرتنی ماشێنی خۆڵ به‌ردا و دوور خستنه‌وه‌ی بۆ شوێنی دیاری کراوی خۆڵ و خاشاک له‌ناوبردن
ئه‌م سیناریۆ گاڵته‌ جارییه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موو به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستو وه‌زاره‌تی ژینگه‌وه‌ ڕووده‌دات و که‌سێک غیره‌تی ناجوڵێت له‌سه‌ری بێته‌ ده‌نگ و گه‌ر هاوڵاتی هه‌ژاریش سکاڵا بکات به‌وپه‌ڕیی ئیهانه‌کردنه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌ده‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ کاروباری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بێت و ڕه‌مزی خه‌بات بێت ئه‌ی ئه‌بێت چی له‌که‌سانی تر چاوه‌ڕوان بکرێت؟
ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ دڵسۆزیی کورد ده‌زانن ئایا هه‌ر ئه‌و خاکه‌ نیه‌ ‌هۆی مانه‌وه‌ی ئێمه‌یه‌؟ئه‌و ژینگه‌ و سه‌وزایی و ئاوه‌دانیانه‌ نییه‌ که‌ گوژم و گوڕیی ڕه‌وره‌وه‌ی ژیانی مرۆڤه‌ و باشترین به‌خشیشی بێ به‌رانبه‌ر به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن؟
ئاستی نه‌خوێنده‌واریی و نه‌فامیی و ناحاڵییه‌تی ئه‌و ده‌سته‌ وتاقمه‌ مافیایه‌ی ده‌سه‌ڵات گه‌شتووه‌ته‌ ئاستێک که‌ مرۆڤ له‌ هه‌موو شتێک بێزار ده‌کات و ته‌نانه‌ت له‌ بوونی خودی خۆشی،،ئه‌نانییه‌ت و خۆپه‌رستی ئه‌وانه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ک گومڕای کردوون که‌ وا ده‌زانن هه‌موو شتێک له‌ سه‌ر ئه‌و خاکه‌ موڵکی ئه‌وانه‌ و مافی خۆیانه‌ که‌ بیسوتێنن و بکوژن و ببڕن و ئه‌تک بکه‌ن هه‌ر هۆی ئه‌مه‌شه‌ له‌م کاره‌ تێکده‌رانه‌ی ڕۆژانه‌ به‌ تیزه‌ جاڕیه‌وه‌ ده‌یکه‌ن که‌سێک لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکرێت..ئه‌بێ چی بگوترێ به‌ ده‌سته‌ و تاقمێک بازرگانی به‌ خوێنی شه‌هیده‌وه‌ ئه‌که‌ن و به‌ ڕۆژی ڕووناک 18ملیۆن دۆلار پاره‌ی پرۆژه‌ی کاره‌بای ته‌قته‌ق ئه‌دزن وگاڵته‌ش به‌ فرمانی یاساو دادگا ئه‌که‌ن،،ئه‌وه‌ گاڵته‌ کردنه‌ به‌ سه‌روه‌رێتی هه‌موو تاکێکی کورد ‌
ئه‌مه‌یه‌ فه‌رهه‌نگی حوکمی مافیا که‌ جوانییه‌ک نه‌ماوه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌ستی ڕه‌شی ئه‌و گه‌نده‌ڵ وشه‌واڵ پیش و پیاوکوژانه‌ی نه‌گه‌شتبێت و به‌ ده‌ردی مادده‌ی 140 و بودجه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیاریی و گرێبه‌سته‌ ژێر به‌ژێریه‌ نه‌وته‌کانییان لێ نه‌کردبێت.ئه‌مانه‌ ده‌رچووی ئه‌و کۆلیژه‌ن که‌ له‌ زیندانه‌ نهێنیه‌کانییاندا ته‌عدای جنسی له‌ ژن و پیاو وه‌ک یه‌ک ئه‌کرێت و که‌سێکی به‌ غیره‌ت هه‌ڵناسێت بڵێت ئێوه‌ ئه‌ی دوژمنانی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تی کورد پێویسته‌ وه‌کو سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ به‌ سزای ڕه‌وای خۆتان بگه‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە