کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا كار بۆ رووخاندنی قەڵای كەركوك دەكات

Saturday, 23/01/2010, 12:00


رۆژنامەی هەواڵ وەكو پیشەی هەموو جارێكی ئەمجارەش بە شێوەیەكی ناراستەو خۆ كەوتووەتە خۆشكردنی ئاگری دوو بەرەكی و لە ژمارە362ی دا بە مانشێتێكی روو زەردانە ئەو مانشێتەی سەرەوەی كردووە بە شتێكی گرنگ و وەكو ئەوەی هەنگی لە داردا دۆزیبێتەوە، ئەمەش ئەوە بۆ هەموو لایەك ئیسپاتدەكات كە ئەم رۆژنامە زوڕنا ژەنەی دەسەڵات لە هەوڵی وەچنگ خستنی ئیمتیازاتی زیاترە لەوەی كە لە شەڕی پارتیدا وە چنگی خستووە.
ئێمە وەكو دامەزرێنەرانی لیستی قەڵای كەركوك، دان بەوەدا دەنێین كە ئەوە نەوشیروان موستەفا نیە كە دژایەتی ئێمەی كردووە یان دەیكات، بەڵكو بەر لەوەی ئەو رۆژنامە روو زەردە بیەوێت كاك نەوشیروان تۆمەت بار بكات، دەستی چەوری حزبەكەی خۆی بەواندا بسڕێت، هەر لەو كاتەوە كە ئێمە بڕیارمان دا بە لیستێكی سەر بەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بكەین، مامی ئەو حزبە بە یارمەتی پارە توانی هەندێك لە ئەندامە زویرەكانی ی ن ك بۆ لای خۆی رابكێشێ و لە رێی فشاریشەوە وامان لێ بكەن كە تا ماوەیەكی دیكە دەسبەرداری ناوەڕۆكی هۆكاری درووستبوونی لیستی قەڵا ببین، بۆیە پێمان باشە ئێمە وەكو هەوادارانی ئەو لیستە ئەوە بۆ هەواڵ و هەموو لایەك روون بكەینەوە كە ئەوە نەوشیروان موستەفا نیە دەیەوێت لیستی قەڵا بروخێنێت، بەڵكو ئەوە حزبەكەی مامەیە كە ئەگەر دەرفەتی هەبێت خودی قەڵاش وەكو تەپەی رەحیماوا بۆ ماڵە مەسئولە گرگنەكانیان داگیر دەكەن و ئەو شوێنەوارە دێرینەش وێران دەكەن.
بۆیە ئەگەر وا بڕیارە هەموو لایەك پا بەند ببن بەو رێككەوتنەوە كە سەرۆكی هەرێم لە گەڵ لایەنە سیاسیەكاندا ئەنجامی داوەو زۆر لا تا هەنووكە پا بەندن بەوەوە كە نابێت لە رێی را گەیاندنەوە رەوشەكە لەوە ئاڵۆز تر بكرێت كە هەبووەو هەیە، رۆژنامەی روو زەردی هەواڵ ئەمە چەندەمین جارە كە دەیەوێت بە هێرشی نارەواو تۆمەتی نا بەجێ ئاگر لە ماڵی كورد وەر بدات، بۆیە داواكارین لە هەموو لایەك كە كەمپنێك دژی سیاسەتی ئەم رۆژنامە روو زەردە بكەنەوە و داوا لە سەرۆكی هەرێمیش دەكەین كە سنوورێك بۆ سیاسەتی چەواشە كاریانەی ئەم رۆژنامە روو زەردە دابنێت.
ئەندامێكی دامەزرێنەری لیستی قەڵا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە