کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(دوو قسەى خێر بۆسەركردایەتیە كاتیەكەى دیموكراسیخوازان)

Tuesday, 06/04/2010, 12:00


كاتێك ئینسان گەیشتە ئەو قەناعەتەی كە قسە كردن و خۆ ماندو كردن لەگەڵ كەسانێك كە شەرم نەیانگرێت و تەنانەت بۆ یەك ساتیش تەریق نەبنەوە,وە زۆر بێ شەرمانە بە ڕەش بڵێن سپى و بە سپیش ڕەش ئیتر باشترین وەڵام بۆئەو جۆرە خەڵكانە وابزانم وەڵام نەدانەوەیەوە,بۆیە من واى بۆ دەچم كە برادەرانى (م. س)یش ئەو دروشمەیان هەڵبژاردبێ و نەیانەوێت خۆیان بچوك بكەنەوەو بێنە ڕیزى كەسانێك كە جگە لە زمانى بازاڕى بەولاوە دوو جوملەى موفیدیان پێ ناوترێت .ئەگینا ئەو قسە هەلەق و مەلەقانە ى كە لە ڕوونكردنەوەكەتاندا هاتووە كە ئەمە دەیەمین جارە هەر هەمان قەوان لێدەدەنەوە خۆشتان نازانن باسى چى دەكەن و هەرچ كەسێكیش كە دەیخوێنێتەوە جگە لە بزە پێكەنینێكى گاڵتە جاڕیانە هیچى ترى بۆ زیاد ناكات!
ئاخركاكى سیاسى شەرمننامە یەعنى چى؟بۆچى حیزبەكانیتر جكە لەبەیاننامەیەكى لەوشیوەیە چیتر بڵاودەكەنەوە لەیادى دامەزراندنیاندا؟ئەى جەنابتان چیتانكرد؟ئەبێ بۆ ئەورۆژە پیرۆزە چ ئیبداعیكتان كردبێ بۆسەر سیاسەتى هەرێم وداهاتووى كورد؟!!! ئەو بێ ئەدەبیەچیە؟
من بەزەیم بە ئەقڵى ئەو برادەرەدا دێتەوە كە ڕوونكردنەوەكەى نوسیوە , چونكە زۆر بێ ئاگا لە دنیاى سیاسەت وحیزبایەتى باسى ڕێژە و دادگا و مەڵبەند و شتى لەو بابەتانەى كردووە نازانێت كە خوێنەرانى ئەم سایتەش خەڵكى ئەم وڵاتەن و ئەم ووڵاتەش لە چاوەڕوانى كێشمە كێشى كورسیەكانى پەرلەمان و دروست كردنى حكومەت و ئاڵۆزیەكانى دەڕوانێ,ئەویش هاتووە بە هەموو ئەقلیەوە هەموو جارێك ئەنوسێت حاجى مەلا وایكرد,شكراللە وایبرد . ئێمە واین و ئەوان وان,كەبەڕاستى جێگەى شەرمە,بەڕاستى بێزم لە قسەكانتان دێتەوە,ئەى بەرێزت بۆنایەى لەبرى ئەم درۆودەلەسانە باسى كارو چالاكی و سەنگ و قورسایى خۆت بۆ خەڵك بكەى؟بۆنایەى بە بابەتێكى سیاسى یا فكرى خۆت بەخەڵك ئاشنا كەى؟ وەرە بابزانم لە هەڵبژاردنەكاندا چەند دەنگت هینا؟ئەى بۆ بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقت نەكرد؟ئەى تۆ نەبویت لەگەڵ 6 حیزبى تر بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردوستان بەشداریت كرد كە ئەگەر هەڵبژاردنى دوایى بكرێتە پێوەر ئەوا لەو 7 حیزبە تۆ خاوەنى 200 دەنگیش نیت ! ئیتر لە 97% ى چى كاكى بەڕێز ؟ بەچاوى تۆ ئەوەش وانامێنێت ئەوەتا وەزعى حیزبەكان وحیزبایەتى خەریكە گۆڕانى بەسەردا دێت وحیزبە بچوكەكان والەهەوڵى بەخۆداچونەوەو ریگەچارەن بۆداهاتوو,خەیاڵى ئێوەش خاوە دانیشن تاسەرى مانگ وپارە حەپەلوش كەن!من بۆخوا پێتان دەڵیم باشتروایە ئەوەنە باسى عەیب و عارى خۆتان نەكەن لەسایتەكانداو ئەوەنە قسەى بێ سەروبەر نەكەن,چونكە بۆخۆتان جێگەى لۆمەو شەرمەزاریە,كەى خەڵك ئەوشتانەى بەلاوەگرنگە كە ئیوە دەینوسن؟ئەوە كەى كێشەى خەڵكە كە شكراللە وایە و جەنابت لە سەداچەنى ومەڵبەندى كوێت لەگەڵدایە؟!بەینى خۆشمان بێت ئەگەرهەموو خەڵك ناتانناسێ ئیمەومانان دەتانناسین چ خەڵكى بەتواناوسیاسی وخاوەن قەڵەمن,كاكە بێزارتان كردوین بە مونازەرە تەلەفزیونیەكانتان!ئاخردوایى خەڵك پرسیارى ئەوەتان لێ ئەكا ئەو ریژەى (%97)ە,چەن كورسى ئەكات!باحەیاشتان نەچێ,یاخود ئەتانەوێ وكو ئەوكابرایە بكەن كە كەس لە هیچ شوینێكدا باسى نەئەكرد ئەویش ئەچوولە سەرە رێگەدا(.....)ئەكرد بۆئەوەى باسى بكەن؟!ئەوەنەش باسى شكراللە مەكەن خۆدیارە ئەتانەوێ بەو مەسەلەیە خۆتان لاى دەسەلات شیرین كەن گوایە شكراللە لە دژى دەسەلات دەجوڵێتەوەوجەنابیشتان خەمخۆرى دەسەلاتن!,چونكە تەجروبەى ژیان ئە وەى سەلماندوە كە خاوەن دەسەلاتەكانیش رێز وحیسابى زیاتر بۆ ئەوكەسانە دادەنێن كە دەستەمۆ نابن وەكو شكراللە و هاوشیوەكانى بە بەراورد بەوكەسانەى كە حەزیان بە ژەنینە,خۆ ئەگەر دەسەڵات ناڕازیش بێ لەشكراللە ئەوە ڕەنگە لەئەنجامى ئەوە بوبێ كەتوانیویەتى هەندێجار وبەقەناعەتەوە لەشوێنان دوو قسە بكاو پەنجە بۆدوو كارى دزێوڕاكێشێ,ئەى بەرێزان پێم ناڵین ئیوە لە چ شوێنیگدا ئەخوێنرێنەوە؟كە بێگومان هیج.بۆیە حەزئەكەم وەكو دڵسۆزیك پێتان بڵیم كەئیتر درۆ كردن بەسە جونكە من بەچاوى خۆم بڕیارى دادكام بینى كەبەقازانجى برادەرانى(م.س)بڕیارى داوەو دواى ئەوەش مەڵبەندەكانى گەرمیان وبتوێن پشدەرو هەولێریش وابزانم ئەكەر یەكێك تۆزى تاقەتى ببێ هێشتا ڕونكردنەوەكانیان لەئەرشیفى كوردستان پۆستدا ماوە كەبێبەرێتى خۆیان لە ئێوە ڕاگەیاندووە كەبەهیچ شێوەیەك لەكەڵ ئێوەنین و بەدرۆتان دەخەنەوە,(م.س)ناشەرعى نیە چونكە زۆرینەى خۆتان دەنكتان پێ داوە,(حاجى مەلا)خوتان هەلتانبژاردوە بە سكرتێرو زوریش مەمنونى بون كەبەجێتان نەهێلێ چونكە بە شیاوترین كەستان زانى بۆ پۆستى سكرتێر,جێگرى سكرتێریش هەرخۆتان بەزۆرینە هەڵتان بژاردوە ئەگەرنا خۆ دوو لەوبرادەرانەى كەخۆیان كاندید كرد بۆجێگرى سكرتێرئیستاش لاى جەنابتانن ئەى بۆ دەنكتان پێ نەدان بۆهەردەنگەكانى خۆیان زیاتركەسیتر دەنگى پێ نەدان ئەى خۆ بە حساب جەنابتان زۆرینەین؟ئیتر هەقە تۆزێ بیر بكەنەوە باوەكو ئەوكابرایەتان لێ نەیەت كەئەوەنە بەدرۆ ووتى ماڵەكەم سوتا كەدواجار هەربەڕاستى ماڵەكەى سوتاوكەسیش فریاى نەكەوت جونكە ئەوەندەى درۆ كردبووكەس بەڕاستیەكانیشى بڕواى نەما.
ئەندامێكى دیموكراسیخوازانى بێلایەن لە كێشەكان:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە