كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی هه‌ولێر، له گه‌نده‌ڵییه‌وه بۆ هاوبه‌شی بازرگانی
Friday, 23/08/2013, 12:00
تاكه كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه له‌كوردستان كۆمه‌ڵه و رێكخراوی نه‌بوو، مناڵانی ئۆتیزم بوون، بۆیه له‌ساڵی 2008 كۆمه‌ڵێك دایك و باوكی خاوه‌ن مناڵی ئۆتیزم كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان‌مان ده‌مه‌زراندو له‌یه‌كه‌م كۆنگره كاك ره‌شاد محه‌مه‌د كراب به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه. ناوبراو كۆمه‌ڵێك كاری باش و جوانی پێشكه‌ش كرد و كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی وه‌دیهێنا، له‌وانه موچه بۆ مناڵانی ئۆتیزم و كردنه‌ویلا سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌هه‌ولێرو سلێمانی و مۆڵه‌تی دایكایه‌تی بۆ دایكانی مناڵانی ئۆتیزم ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بان. له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سیمنار و دیداری رۆژنامه‌وانی. به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و زۆرترین گه‌نده‌ڵی له كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم كرا، له‌وانه وه‌رگرتنی 10 ده‌فته‌ر دۆلار له رێكخراوی قه‌ندیل، كه‌ته‌نیا یه‌ك مینی پاس بۆ كۆمه‌ڵه‌ی پێكڕدراو پاره‌كه‌ی تر دێزه به ده‌رخۆنه كرا. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ماجد نوری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر وازی له‌كۆمه‌ڵه هێنا. هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی 80 ملیۆن دینار به‌ناوی كۆڕ و سمینار، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی شیش و چیمه‌نتۆ به‌ناوی نۆژه‌كردنه‌وه‌ی بینایه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم، له‌كاتێكا ئه‌و بینایه هی خودی ره‌شاد محه‌مه‌د بوو وه مانگانه بڕی 500 هه‌زار دیناری وه‌ك كرێی بینایه له منحه‌كه ده‌گێڕایه‌وه. له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ورده گه‌نده‌ڵی تر كه له هه‌موو ئه‌مانه‌دا محه‌مه‌د مه‌سعود كه‌جێگری بوو هاوبه‌شی بوو.
ئه‌وه بوو له ساڵی 2011 كۆنگره‌ی دووه‌م كرا‌و دیسانه‌وه بۆوه‌به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه، به‌ڵام به‌هۆی كۆتله‌كاریی ده‌سته‌ی كارگێڕی له هه‌ولێر ره‌شاد له كۆمه‌ڵه ده‌ركراو گه‌نده‌ڵییه‌كانی رابردووی له‌سه‌ر زیندوو كرایه‌وه‌و كردیانه پاساوی ده‌ركردن.
دوای ره‌شاد، ژنێك به‌ناوی خالیده كرایه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه، كه‌هیچ له كۆمه‌ڵه و ئۆتیزم نازانێ و له‌كۆنگره‌دا له كۆی 115 ئه‌ندامی كۆنگره ته‌نیا 8 ده‌نگی هێنا. ئه‌م ژنه كه كادیری رێكخراوی ناوچه‌ی مامۆستایانی پارتییه. به‌هۆی نه‌زانینی له‌ئیشی كۆمه‌ڵه و ده‌رنه‌چوونی له‌بینایه‌ی كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵه‌كه به‌ره‌و سستی و داڕمان رۆیی. هه‌ر له‌داخی ئه‌و ژنه‌ش كه به‌پاڵپشتی حزب دانراوه، هه‌ر یه‌ك له محه‌مه‌د مه‌سعود و فه‌ریدون بێوار، ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
ئێستا سێ كه‌سی نه‌خوێنه‌وار و نه‌شاره‌زا به ناوی خالیده كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌یه و نیشتمان كه لێپرسراوی مالییه و خالد كه په‌یوه‌ندییه‌كانه، خه‌ریكی كاریی بازرگانی كردنن به مناڵانی ئۆتیزمه‌وه‌و ته‌نیا كاریان ئه‌وه‌یه سه‌ری مانگان منحه‌كه وه‌ربگرن و وه‌ك خوشك برا به‌شی بكه‌ن.
ئه‌و سێ كه‌سه، له‌گه‌ڵ ژنێكی موسڵاوی به‌ناوی مه‌یسون رێككه‌وتوون و هاوبه‌شی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ن. ئه‌و ژنه موسڵاوییه به‌نیازی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌مئه‌ندامانه، كه وه‌ك جه‌ماعه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم و رێكخراوكانی تر باسی ده‌كه‌ن، نزیكه 35 دۆنم زه‌وی له حكومه‌تن بۆ وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها گوژمه‌ی پرۆژه‌كه 182 ملیۆن دۆلاره، هه‌ر چه‌نده قه‌رار بووه له مانگی 3ی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌كار بێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ردی بناغه‌ی دانه‌نراوه. وه‌كو له زاری خالیده خۆیه‌وه ده‌گێڕنه‌وه. مه‌یسون قه‌ولی به خالیده داوه بیكاته مودیری ئیداری پرۆژه‌كه گوایه خالیده خبره‌ی ئیداری هه‌یه، خالیده كه خه‌ڵكی قه‌ڵادزێیه له‌وێ زه‌وییه‌كی 20 دۆنمیان هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌یسون رێكه‌وتوون كه به‌هاوبه‌شی بیكه‌نه پرۆژه‌ی گه‌شتیاری، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی كۆمه‌ڵه و مناڵانی ئۆتیزمه، چونكه ئه‌و ژنه به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌وه كاری بارزگانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها خالیده قه‌ولی به دایك و باوكانی مناڵانی ئۆتیزم دابوو كه له مانگی 6ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ مه‌یسون سه‌نته‌ری ئه‌هلی بۆ ئۆتیزم ده‌كه‌نه‌وه و مانگانه له هه‌ر مناڵێك 400 دۆلار وه‌رده‌گرن كه ستافی خاریجی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌ڵام كه ئێستا كردویانه به 500 دۆلار و هه‌روه‌ها ستافه‌كه نه‌شاره‌زا و ناوخۆییه و هێشتا نه‌شكراوه‌ته‌وه.
جگه له‌وانه ئه‌و سێ كه‌سه وه‌ك خوشك و برا منحه‌كه به‌ش ده‌كه‌ن و ده‌یدزن و به هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن. ئه‌وان كه 2 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك چالاكی و سمینار و كۆڕی پێبكه‌ن وبێ ئه‌وه‌ی یه‌ك پسپۆر و دكتۆریان له ده‌ره‌وه‌یو لات هێنابێت و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك خولی راهێنانیان بۆ دایك و باوكانی مناڵانی ئۆتیزم كردبێته‌وه. بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی مناڵانی ئۆتیزم بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌مافی خوراوی مناڵه‌كان بكه‌ن، وه‌ك خه‌رج نه‌كردنی موچه‌ی زیاده‌ی 20 مانگی رابردوو، مه‌سه‌له‌ی سیستمی به‌خێوكه‌ر. سه‌نته‌ری ئۆتیزمی حكومی و به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی تازه و نه‌بووونی لیژنه‌ی پزیشكی مناڵانی ئۆتیزم و ... كه‌چی پاره‌كه له شتی هیچ و پوچ و ته‌رفیهیدا خه‌رج ده‌كه‌ن.
وه‌ك یه‌كێك له ده‌سته‌ی كارگێری بۆی باس كردم منحه‌مه به‌مجۆره ده‌دزن و به‌هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن.
1: یه‌ك ملیۆن دینار به‌ناوی كرێی بینایه. به‌ڵام بیناكه قاتی سه‌ره‌وه‌ی دراوه‌ته‌وه به كرێ به 400 هه‌زار دینار و ئه‌و 400 هه‌زار دیناره ده‌دزرێت و دابه‌شی سێ ده‌كرێ.
2: مانگان خالیده 150 هه‌زار و نیشتمان 100 هه‌زار و خالد 250 هه‌زار دینار به‌ناوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و هاوكاری بۆخیان وه‌رده‌گرن.
3: هه‌روه‌ها 200 هه‌زار دینار بۆ خزمه‌تگوزار و 150 هه‌زار دینار بۆ محاسب خه‌رج ده‌كرێ.
4: 50 هه‌زار به‌ناوی به‌نزین
كه‌واته یه‌ك ملیۆن و پێنج هه‌زاردینار خه‌رجی راسته‌قینه‌یه‌و 500 هه‌زار ده‌دزرێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و سێ كه‌سه 500 هه‌زاری تر به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌وه وه‌رده‌گرن. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیشێك بكه‌ن.
جگه له‌وانه وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوو و له‌گه‌ڵ لقی سلیمانی باسیان لێوه كردووه، ئه‌و سێ كه‌سه به‌ناوی مناڵانی ئۆتیزمه‌وه 2 ملیۆن و پێن هه‌زار دینار له عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و 1ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار له ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و 500 هه‌زار له ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كار و 350 هه‌زار دینارله دكتۆر رێكه‌وت وه‌زیری ته‌ندروستی و 700 هه‌زار له نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و 3ملیۆن و 200 هه‌زار دینار له تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پاریزگاری هه‌ولێر و 3 هه‌زار دۆلار له رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی پارتی وه‌رگیراوه. سه‌رجه‌می ئه‌و پارانه بۆ شتێكی لابه‌لاو كه‌ل و په‌لی مناڵان و خه‌رجی نان خواردن و هاتووچۆو ته‌عمیر كردنی سه‌یاره‌ی كۆمه‌ڵه به‌كار هاتووه، كه ته‌نیا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه لێی سودمه‌نده و سه‌یاره‌كه‌ی له‌مالی خۆیان راگرتووه.
به داخه‌وه بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه، ره‌شاد له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لادرا، به‌ڵام ئێستا كه‌سانێك له كۆمه‌ڵه‌ن به‌ناوی مناڵانی ئۆتیزمه‌وه خه‌ریكی بازرگانی كردنن. بۆیه دااو له وه‌زاره‌تی كار و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌م به‌دواداچوونی جدی بۆ كۆمه‌له‌ی ئۆتیزمی هه‌ولێر بكات و نه‌هێڵێ خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ بازرگانی به مناڵانی ئۆتیزمه‌وه بكه‌ن.
* باوكی مناڵانی ئۆتیزم و یه‌كێك له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم له‌ساڵی 2008
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست