کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ك‌ زۆر‌ به‌ په‌له‌؛ فه‌له‌ك‌ فریا‌ كه‌وه‌!!

Tuesday, 12/05/2009, 12:00


نامه‌كه‌م به‌ ووردی‌ بخوێننه‌وه‌ پاشان‌ سه‌رپشك‌ به‌‌ له‌ بڕیاردان‌ !!
من‌ وه‌ك‌‌كورد‌و‌‌چاودێرێك‌ هێنده‌ی دڵم به‌و‌حوكمه‌ت‌و وه‌زاره‌ته‌ سه‌قه‌ت‌و گه‌نده‌ڵه‌ی‌ به‌رێزتان‌ ده‌سوتێت دوو‌ هێنده‌ش حورمه‌ت‌و رێز‌ له‌ تاڵه‌ سپی‌یه‌كانی‌ سه‌رو‌ سیماتان‌‌‌ ده‌گرم‌ ، قه‌ت‌ ویژدان رێگام پێ‌ نادات‌ تۆ‌ به‌ دز‌ ناو‌ به‌رم‌ . به‌ڵام‌ به‌رپرسیارێتی‌ به‌ پله‌ یه‌ك له‌ ئه‌ستۆی‌ تۆ‌دایه‌، ده‌كرێ به‌ هۆكار‌و هاوكاری‌ دز‌و گه‌نده‌ڵه‌كانی‌ نا‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ت‌ تۆمه‌تبار‌ بكرێ‌ی‌‌و رۆژێك‌ دا‌ بێت‌ له‌سه‌ر‌ ئه‌و‌ گه‌نده‌ڵی‌یانه‌ خۆت‌ له‌ به‌رده‌م‌ دادگای‌ گه‌ل‌ ببینیه‌وه،‌ ڕاسته‌ تۆ‌ كه‌سێكی‌ نوسه‌ر‌و سیاسه‌توانی‌ به‌ڵام كه‌سێكی‌ ئیداری‌ سه‌ركه‌وتوو‌ نه‌بوویت‌و نابیت ‌! هه‌میشه‌ هه‌ڵه‌ به‌هه‌ڵه‌ی‌ گه‌وره‌تر‌ چاره‌سه‌ر‌ ده‌كه‌ی‌!! ئه‌مه‌ش‌ به‌و ناره‌زایی‌و وتارانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ده‌كرێن‌و به‌ ئیعترافی‌ خۆت‌ كه‌ دووجار‌ ده‌ستت‌ له‌كار‌و پۆسته‌كه‌ت‌ كێشایه‌وه‌ به‌ڵام‌ خوا‌ ئه‌وه‌ ‌ب‌گرێت‌ كه‌ بوو‌ به‌ڕێگر‌ تا‌ ئه‌مڕۆ‌ ناوه‌كه‌ت‌ له‌كه‌ دار‌ بكرێت! كاك فه‌له‌ك‌
هه‌ڵه‌كانت‌ هێنده‌ زۆرن‌ هیچ‌ پاساوێكت‌ قابیلی‌ قه‌بوڵ‌ نیه‌ ، هه‌ر‌ له‌ دانانی‌ شاكر‌ رۆژ‌به‌یانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ ناو‌ دیوانه‌كه‌ت‌ كه‌ به‌ دز‌و گه‌نده‌ڵ‌و‌ ‌ناسراوه‌ ،له‌ولاش‌ به‌‌حاكم‌ حه‌شاش ناسراوه‌چونكه‌ هه‌ر‌كه‌ بزرت‌ كرد‌ به‌دوای‌ مه‌گه‌ڕێ رێك‌ بچۆ‌ كافتریاكه‌ی‌ ناو‌ دیوان‌ له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مدیر‌و خه‌بیر‌و مسته‌شاره‌ بێ‌ ئێشانه‌ی‌ ناو‌ وه‌زاره‌ت خه‌ریكی‌ چای‌ خواردنه‌و‌ه‌و سیغار كێشانه‌‌ !‌ ئه‌و‌ه جگه‌ له‌ ڕاوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ سه‌ر‌ به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ت‌ ،پێنج‌ به‌ڕێوه‌ به‌رت‌ بۆ‌ نه‌ورۆز دانا‌و گۆڕیت ‌هه‌ر‌ بێ سوود‌ بوو ئێستاش گوناهه‌ ناوی‌ سه‌ته‌لایتی لێ‌ بنرێت‌ چونكه‌ كارگه‌ی‌ وه‌به‌رهه‌م‌هێنانی‌ دز‌و گه‌نده‌ڵ‌ وداوێن‌ پیسه‌ وه‌ك‌ كه‌ناڵێكی‌ لۆكاڵ وایه، رادیۆ‌ كه‌ش‌‌ به‌هه‌مان‌ شێوه‌ ‌! ئه‌گه‌ر‌ ئاوڕێك له‌ گۆڤاره‌كه‌شت ‌‌بده‌ینه‌وه‌ كه‌ میزانیه‌كه‌ی‌ وه‌ك‌ ده‌گوترێت‌ په‌نجا‌ تا‌ شه‌ست‌ ملیۆن‌ دیناره‌ كێن‌ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یخوێننه‌وه‌؟ به‌خۆڕایش‌ دابه‌ش ده‌كرێت كه‌س‌ نیه‌ تاقه‌تی‌ ئه‌و شته‌ سواو‌و كۆپی‌یانه‌ی‌ نێو‌ سایته‌ جیهانییه‌كان‌ بخوێنێته‌وه‌! جه‌نابی‌ فه‌له‌ك قه‌ت راپرسییه‌كت‌ كردوه‌ له‌ناو‌ خودی‌ شاره‌كه‌‌ نه‌وه‌ك‌ له‌ سه‌ر‌ ئاستی‌ هه‌رێم كه‌ چه‌نده كه‌سه ده‌یكڕێت‌و چه‌نده‌ خوێنه‌ری‌ هه‌یه‌‌! ئه‌و پاره‌ زۆر‌و خه‌یاڵی‌یه‌ ده‌چێته‌ باخه‌ڵی‌ كێ؟! ‌ باسی‌ ‌به‌ناو* سایتۆكه‌كه‌شتان‌‌ له‌و لا‌ بوه‌ستێت‌ به‌س‌ له‌ سایت‌ ناچێت‌ ته‌نانه‌ت‌ سایته‌ شه‌خسی‌یه‌كان‌ له‌و‌ جوانتر‌ دیزاین‌ كراوه‌و خوێنه‌ری‌ زۆرتره‌‌ ، دێمه‌وه‌ سه‌ر كه‌سه‌‌ به‌ناو‌ رۆشنبیره‌كانی‌ كه‌ ده‌وره‌یان‌ داوی ‌ئه‌مسالی‌‌عه‌زیز‌ حه‌ریری‌‌ كۆنه‌ ڕاوێژكار‌‌ت كه‌له‌ژووره‌كه‌ی هه‌ر‌ خه‌ریكی‌ دزی‌و ئیفادی‌ به‌درۆ‌و یاری‌ كۆنكان‌ بوو ‌به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی‌ ! دواتر‌ بۆت‌ ده‌ركه‌وت‌ چ‌ زاتێكی‌ نه‌گریسه‌ تا‌ خانه‌نیش كرا، یان‌ وه‌لید‌ مه‌عروفی‌ كۆنه‌ به‌عسی‌و دز كه‌ هه‌رچی‌ سه‌قافه‌ت‌وڕه‌وشت‌ هه‌یه‌ له‌و رسوایه‌ به‌دی‌ ناكرێت‌ چۆن‌ كردت‌ ب‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ سینه‌ما ، هه‌موومان‌ بینیمان‌ له‌و منازه‌ره‌یه‌ی‌ (كه‌ی‌تی‌ڤی‌) له‌گه‌ڵی‌ كرا‌ كه‌ رۆژنامه‌ نوسێكی‌ گه‌نج‌و بوێر گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ دائیره‌ی‌ سینه‌مای‌ هه‌ڵده‌ماڵی‌ چۆن‌‌ وه‌لید‌ خه‌ریك‌ بوو‌ په‌لاماری‌ بدات، تا‌ مانگێك‌ دواتر‌ به‌ بیانگه‌یه‌ك‌ ئه‌مری‌ فه‌سڵی‌ ده‌ر‌ هێنا‌ وه‌لید‌ ئه‌گه‌ر‌ به‌ واسته‌ی‌ ئه‌ملا‌وئه‌ولا‌‌ نه‌بوایه‌ هی‌ ئه‌وه‌بوو‌ بكرێته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ سینه‌ماو‌ ئه‌مڕۆ‌ سه‌دان‌‌ملیۆن‌ دیناری له‌ به‌ر‌ ده‌ست‌ دابنێن‌ هه‌موو ئێواران‌ له‌ مه‌عره‌زی‌ سه‌یاره جڕت‌و فڕتیه‌تی‌ گران به‌هاترین‌ ئۆتومبێلی‌ له‌ بن‌ دابێ‌!! كه‌سێكی‌ نزیك‌له‌ ماڵه خه‌زورانی‌ ده‌ڵێن‌ پێش‌ ئه‌وه‌ی‌ ولید‌معروف ‌له‌ هۆڵه‌نداوه‌ بێته‌وه‌ هه‌ولێر‌ له‌ كافرتیایه‌ك‌ كاری‌ ‌ ده‌كرد‌‌ سه‌فقه‌كی‌ له‌ بانقی‌ هۆلاند‌دا‌ داوه پاره‌كی‌ زۆری‌ لێ ‌دزی‌و ‌شوێن‌ بزر‌ی كرد‌و دواتر‌ پێ‌ی‌ گوتن‌ له‌ قومار‌ دوڕاندیتم‌و ئیفلاسم‌ كردوه‌ ! وه‌لید‌‌مه‌عروف‌ له‌خۆشی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وتۆته‌ ناو‌ پاره‌‌‌سێ‌دانه‌ساڵه‌‌ماڵ‌و‌منداڵی‌‌له‌‌هۆڵه‌ندا‌‌جێ‌ هێشتوه! ‌‌ئه‌رێ‌ جه‌نابی‌ وه‌زیر‌ ئه‌و كه‌سانه‌ شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌ن‌ بكرێن‌ به‌ به‌رپرس‌و مه‌لایین‌ دیناریان‌ له‌ بن‌ ده‌ست‌ دا‌ بنرێت‌ ئه‌رێ‌ رۆژێك‌ پێت‌ گوتوون‌‌ كوا‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و سه‌فه‌رانه‌تان‌ به‌چی‌ گه‌یشت؟‌! تێچوی‌ ئه‌و‌ گه‌شته مێبازییانه‌تان‌ چه‌ند‌ ده‌فته‌ر‌ بوو!؟ ‌ فه‌له‌ك‌ خه‌ریكه‌ لێت‌ ده‌كه‌ومه‌ شك‌ وگومان ‌داوای‌ ئاشته‌وایی‌ له‌ گه‌ڵ‌ كۆنه‌ به‌عسییه‌كان‌ ده‌كه‌ی‌ ! ئه‌وه‌ تۆی‌ ده‌مێكه‌ كۆنه‌ به‌عسییه‌كانت‌ كردۆته‌ كه‌ڵه‌گا‌ به‌سه‌ر‌ خه‌ڵكی‌ رۆشنبیری‌ وڵاته‌كه‌م، زۆرن‌ ئه‌وانه‌ی‌ پله‌و‌ پایه‌‌یان‌ له ‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ت‌ پێدراوه تا‌ دوێنێ پیا‌و‌و نۆكه‌ری‌ به‌عس بوون، نامه‌وێ‌ نامه‌كه‌م‌ به‌ناو‌ی‌ ئه‌وان‌ پڕ‌ بكه‌مه‌وه‌ ته‌نها‌‌و ته‌نها‌ بۆ‌ ئه‌وه‌ی‌ گومانه‌كانت‌ بره‌وێنمه‌وه‌ و به‌ ناحه‌ز‌و غه‌یره‌ لێم‌ تێ‌ نه‌گه‌ی ‌خۆت‌ سه‌رپشك‌ به‌ له‌ته‌واوی‌ ئه‌دیب‌و هونه‌رمه‌ند‌و رۆشنبیرانی‌ هه‌ولێر ‌بپرسه‌ ، له‌ پیره‌ قه‌ڵا‌‌ مه‌هجوره‌كه‌م‌ بپرسه‌ (شێرزاد‌ عبدولره‌حمان‌-حه‌یده‌ر‌ عبدولره‌حمانی‌ برای‌ - وه‌لید‌ مه‌عروف‌ - به‌كر‌ مه‌عروف - شێرزاد‌ سه‌رسپی‌‌- زاهیر‌ عه‌بدوڵڵا هتد.. ئه‌وانه‌ ڕابردوویان‌ چی‌ بووه‌و ئێستا‌ له‌ ناو‌ وه‌زاره‌تخانه‌كه‌ت خه‌ریكی‌ چین‌!؟ به‌ر‌ له‌ ڕاپه‌ڕین‌ چی‌یان‌ هه‌بوو‌ ئێستا‌ چه‌ندیان‌ هه‌یه‌؟ شێرزاد‌عه‌بدولره‌حما‌ن تا‌ هه‌فته‌یه‌كیش‌ به‌ر‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی‌‌خه‌لكی‌‌كوردستان له‌ رۆژنامه‌ ڕوو‌زه‌رده‌كانی‌ به‌عس به‌تایبه‌تی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوكاری‌و العراق‌و الجمهوریه‌ و ئاسۆ‌‌و گۆڤاری‌ به‌یان‌ ،‌ به‌ باڵای‌ سه‌رۆكی‌ فه‌رمانده‌و قائیدی‌ زه‌روره‌تی‌ هه‌ڵده‌دا‌و ،عملیه‌الانفال‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مه‌زن‌ ناو‌ ده‌بر‌دو ، شه‌وی‌ ده‌خسته‌ سه‌ر‌ رۆژ‌ تا‌ وتاره ‌ڕوو‌ ڕه‌شه‌كانی‌ بنوسێت‌ و‌ بۆ‌ رۆژی‌ دواتر زوو‌ ده‌چووه‌ لای‌ یه‌حیا‌ جاف‌و برایم‌ زه‌نگه‌نه‌‌ی‌ كۆنه‌ پارێزگار تا مكافه‌ئه‌كه‌ی‌ وه‌رگرێت‌! ئه‌و‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌ برسییه‌ له‌ سایه‌ی‌ سه‌ری‌ ئێوه‌ له‌ جاران‌ باشتر بۆی‌ چۆته‌ سه‌ر ،له‌ شاشه‌ی‌ نه‌ورۆز‌ بێژه‌ره‌ كۆڕ‌و بابه‌ت‌ له‌ سه‌ر‌ یادی‌ ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌‌ ده‌گێڕێت وه‌ك‌ ده‌ڵین‌ ڕاوێژكاری‌ ئیعلامی‌ جه‌نابتانه‌و سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ هه‌رێمه‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی‌ (باسی‌ هه‌فته‌یه‌)و ڕاتبه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ دوو‌ ملیۆن‌ ده‌دات ! مانگانه ‌نزیكه‌ی ملیۆنێك‌ له‌‌ نه‌ورۆز‌‌ تیڤی‌‌ وه‌ك‌ پاداشت وه‌رده‌گرێت‌و په‌نجا‌ تا‌ شه‌ست‌ ملیۆنیش‌ مانگانه‌ نه‌سریه‌ی‌ گۆڤاری‌ هه‌رێمی ‌پێده‌درێت خوا نه‌ی‌ بڕێت‌ كۆشك‌و ته‌لاره‌كه‌شی‌ له‌كڕین‌ نایه‌ت‌ جۆره‌ها شه‌تڵ‌و‌گوڵ‌و نه‌مامی‌ گران‌ به‌های‌ له‌حه‌وشی‌ماڵ‌و‌ باڵكۆن‌و محه‌جه‌ره‌كانی‌ خانوه‌كه‌ی‌ چاندوه‌و جگه‌ له‌وه‌ی‌ خاوه‌نی‌ چه‌ندین‌ دوكانه‌! شه‌وانه‌ش له‌ یانه‌ گران ‌به‌هاكانی‌ هه‌ولێر‌ له‌سه‌ر مێز‌و گه‌عده‌ له‌ گه‌ڵ‌ دۆست‌و ئه‌حبابه‌كانی ده‌له‌وه‌ڕێت‌‌ وا‌ تێ‌ نه‌گه‌ی‌ ئیره‌یی‌ پێ‌ ده‌به‌م نا‌ به‌رێز قه‌ت‌ وا‌بیر‌ نه‌كه‌یته‌وه،‌ راسته‌ من‌ له‌به‌شه‌ ‌میراتی‌ماڵه‌باب له‌ گه‌ڕه‌كێكی‌‌ میللی‌ ئه‌و‌شاره داگیر‌كراوه‌م‌دا ته‌نها دوو‌ ژوور‌و هه‌یوانێك‌ شك ده‌به‌م ‌به‌ڵام‌ ویژدان‌ ئاسوده‌و سه‌ر‌ فرازم‌. له‌ هه‌مووشیان‌ خۆشتر‌ كاكه‌ شێرزاد به‌و‌ روح ‌سوكی‌‌و ره‌زا‌ شیرینه‌ی‌ هه‌فتانه‌ به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ له‌ رێگای‌ به‌رنامه‌كه‌یدا‌ خۆی‌ ده‌كات به‌ماڵه‌كانمان!! نازانم‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ نه‌ورۆز‌ بۆ‌ جورئه‌ت‌ ناداته‌ خۆی‌ بڵێت‌ كاكی‌ بێژه‌ر‌ ئه‌گه‌ر‌ خۆشت‌ ناته‌وێت‌ ئه‌وشاشه‌ یه‌ جێبهێڵی وا‌ ئێمه‌ ئیدی‌ بایكۆتی‌ به‌رنامه‌كه‌ت‌ ده‌كه‌ین‌و به‌دوای‌ كه‌سێكی‌ ڕابردوو‌ پاك‌و شكلێكی‌ مه‌قبول‌ دا‌ ده‌گه‌رێین‌ ئاخر‌ تیڤی‌ وه‌ك‌ هیچ‌ ده‌زگایه‌كی‌ دیكه‌ نیه‌ شكڵی‌ ناحه‌ز‌ خه‌ڵك‌ بۆی‌ ناكرێت‌ به‌دیارییه‌وه‌ دابنیشێت‌چجای ئه‌و كه‌سه‌ش ڕابردوه‌كی‌ ره‌شی‌ هه‌بێت‌و له‌ شار‌له‌ نێو‌ خه‌لكی‌دا ناسراو‌ بێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا‌ پتر‌ له‌ پانزه‌ كه‌ناڵی‌ دیكه‌ی‌ كوردی‌ هه‌ن‌و جگه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ جیهانییه‌كان‌ !‌ كاك‌ شێرزاد بۆ‌ خۆ‌ هه‌ڵكێشانیش‌ خۆی‌ به‌خزمی‌ زه‌عیم‌ عه‌لی‌‌ ده‌ناسێنێ‌و به‌ بۆنه‌و‌ بێ‌ بۆنه‌ ده‌ڵێت كاكه‌ زه‌عیم‌ له‌ گه‌ڵ‌ بابم‌ باب‌ برا ئامۆزایه‌‌و عه‌شیره‌تمان نانه‌‌كه‌لی‌یه!! له‌و میزانیه‌ چه‌وره‌ی وه‌ری‌ ده‌گرێت ژێرا‌ به‌ژێر به‌شێكی‌ چاكیشی‌ بۆ‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوان‌و فه‌رهادی‌ یاسای‌و به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ یاسایی‌ مه‌سعودی‌ یاسای‌ داناوه‌ چونكه‌ هه‌ر‌ مه‌سئول‌ هۆبه‌و به‌ڕیوه‌به‌رێك‌ به‌ ته‌زكیه‌و نه‌خشه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ كه‌سه دا‌ ده‌نرێن‌ وه‌ك‌ برا‌ ده‌سكه‌وته‌كان‌ دا به‌ش‌ ده‌كه‌ن! هه‌ڵبه‌ت‌ هه‌ڵبژاردن‌ به‌ڕێوه‌یه‌ وه‌ك‌ زانراویشه ‌ئه‌م‌ جاره‌ پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ بۆ‌ پارتی‌ نیه‌بۆیه‌ كاتی‌ئه‌وه‌ هاتوه‌به‌ر له‌ دوا‌ ساته‌كانی‌ ماڵئاوایی‌ له‌ پۆسته‌كه‌تاا‌ لاپه‌ره‌یه‌كی‌ سپی‌ بۆ‌ مێژوو‌ی خۆت‌‌ تۆمار‌ بكه‌ی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ت‌ له‌ دز‌و گه‌نده‌ڵ پاك‌بكه‌یته‌وه‌،ئه‌م‌ داواكاریه‌ كارێكی‌ ئه‌سته‌م‌ نیه‌وداوای‌ هه‌موودلسۆز‌و وڵات‌ پارێزێكه ،‌به‌م كاره‌ ده‌نگێكی‌ زۆر‌ بۆ‌ خۆت‌و بۆ‌ حزبه‌كه‌شت‌ كۆ‌ ده‌كه‌یته‌وه‌. ‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نج‌و ماندو‌ بونی‌ ده‌یان‌ ساڵت‌له‌ زبڵدانی‌ مێژوو‌دا‌ خۆی‌ ده‌گرێته‌وه‌!

چاودێرێك‌ له‌ وه‌زاره‌ت
س. كۆیی
* www.heremikurdistan.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە