کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ شه‌جیع بارزانی فه‌رمانی ده‌رکردووه‌ شاپ شاپانێ به‌ سۆرانیه‌کان بکه‌ن

Thursday, 16/02/2012, 12:00




 
هاوکات له‌گه‌ل نزیک بوونه‌وه‌ی یادی 17 ی شوبات و خۆ ئاماده‌کردنی خه‌لکی کوردستان بۆ خۆپیشاندان له‌ شارو شارۆچکه‌کان ،له‌ ده‌ڤه‌ری سۆرانیش هه‌ست به‌ جموجۆل وچالاکی نهێنی ئه‌کرێ بۆ خۆپیشاندان و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام ، هه‌ر بۆیه‌ش داموده‌زگاکانی ئاسایش و پاراستنی سه‌ر به‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی وه‌ک هه‌ولێکی پێشوه‌خته‌ خۆیان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ روو به‌ روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر که‌سیک که‌ هه‌ولی خۆپیشاندان بدات له‌م ده‌ڤه‌ره‌ ، هه‌ر له‌م رووانگه‌یه‌وه‌ وه‌ بۆ تۆقاندن و ترس خستنه‌ ناو دڵی خه‌لک (شێخ شه‌جیع بارزانی) له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی و نهێنی له‌گه‌ل هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی پارتی له‌ لقی (10) ی سۆران و چه‌ند کارمه‌ندێکی ئاسایش و پاراستن که‌ تێکرایان بارزانین راسته‌وخۆ فه‌رمانی پێکردوون و به‌ زمانێکی شۆڤینیانه‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ گوتویه‌تی (ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکی سۆرانی له‌ سنووری لقی (10) هاته‌ سه‌ر جاده‌ و هه‌وڵی خۆپیشاندانی دا ئه‌وا شاپ شاپانێی پێ بکه‌ن و تێر شه‌قیشی بکه‌ن) ، به‌لام دوای پرسیار کردن و به‌ دوا داچوون سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی پارتی(سۆرانیه‌کان) له‌ لقی (10) ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاگادار نه‌کرابوونه‌وه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی(شێخ شه‌جیع بارزانی) بۆ ناو ته‌واوی لق دزه‌ ئه‌کات و ئه‌بێته‌ جێگای ناره‌زاییو و په‌ستی سۆرانیه‌ پارتیه‌کانی لق ، هه‌ر بۆیه‌شه‌ سه‌چاوه‌یه‌ک بۆ ده‌ربرینی په‌ستی و توره‌یی خۆی له‌م شێوه‌زاره‌ی شێخ شه‌جیع ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ گویی ئێمه‌دا چرپاند‌ و ئاماژه‌شی به‌وه‌ کرد که‌ (على ته‌ته‌ر)ی به‌رپرسی لق به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌ولی داوه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ ووشه‌ی بریقه‌دار ویستوویه‌تی دڵی پارتیه‌ سۆرانیه‌کانی لق چاک بکاته‌وه‌ . شایه‌نی باسه‌ بارزانیه‌کانی دانیشتووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ زۆر به‌ ئاشکرایی و بێ شاردنه‌وه ‌به‌ زمانی ره‌گه‌ز په‌رستی و خۆ له‌ خه‌لک جیاکرنه‌وه‌ قسه‌ ئه‌که‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ رق و کینه‌ی خۆیان به‌سه‌ر دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره‌ هه‌ڵئه‌رێژن و له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان هه‌ولی پشت گوێ خستن و په‌راوێز خستنیان ئه‌ده‌ن و وه‌کو هاولاتی پله‌ دوو سه‌یریان ئه‌که‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆرانیین . ‌

زاگرۆس کوردۆ--- قه‌زای سۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە