کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە ڤیدیۆ فازل میرانی دەست بۆ کچە کاندیدێکی پارتی دەبات

Thursday, 05/09/2013, 12:00


لە ئاهەنگی دەست پێکردنی هەلمەتی هەلبژاردنی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هاوکات لەگەل ووتارەکەی نێچیروان بارزانی ، فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بێ شەرمانەو وەک هەرزەکارێک و دوور لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی بە بەرچاوی خەلک و کامیرا بۆ ماوەیەکی درێژ تەحەروش بە کچە کاندیدێکی پارتی ئەکات و بەردەوام دەستی بۆ ئەبات ، هەروەک لە ڤیدۆکە دیارە کچەکەش پەشوکانی پیوە دیارەو نازانێ جۆن خۆی لەم بارودۆخە رزگار بکات ، ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە مرۆڤێکی وەک فازل میرانی لە کاتێکدا بە کەسێکی داوێن پیس ناسراوە لە ناو پارتی کەچی لەم دیمەنەدا کە لە پشت نێچیروان وەستاوە بێ ئەوەی هیچ بەهایەک بۆ کوری بنەمالە دابنێ و حیسابێکی بۆ بکات زۆر بێ شەرمانە بەردەوام ئەبێت لە سەر کارە ئابروبەرەکەی وەک ئەوەی نێچیروان گویز بژمێرێت و کەسیش لە ئاهەنگەکە نەبێت ، ئاخۆ ئەبێ هەلوێستی رێخراوەکانی ئافرەتان و یەکیتی ئافرەتانی سەر بە پارتەکەی نێچیرو فازل چی بێت دەرهەق بەم بەد رەوشتیەی فازل میرانی و لەم حالەتەدا کاردانەوەیان چی ئەبێت کە هەمیشە خۆیان بە خەمخۆری مافی ئافرەتان ئەزانن و بەرگریان لێ ئەکەن . ئەمەی خوارەوە لینکی ڤیدیۆی کارە ئابروبەرەکەی فازل میرانیە



زاگرۆس کوردۆ --- قەزای سۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە