گه‌نده‌ڵیه‌كانی قایمقامی سلێمانی و ماسته‌رپلانی شاره‌وانی!!
Wednesday, 22/09/2010, 12:00
ماوه‌یه‌كه له‌شاری سلێمانی هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانی له‌پڕ گوندێك ده‌بێته شارێك بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌م فێڵه تێ بگا و بزانێ ئه‌مه چۆن و له‌ڕێی كێ یه‌وه ده‌كرێ. به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌و پلانه گڵاو قێزه‌ون و دزی و راو روته ده‌ركه‌وت چۆنه‌و چۆن ده‌كرێ. خه‌ڵكی شاری سلێمانی و به‌رپرسه‌كان ئه‌مه روداوێكی راسته‌قینه‌یه‌و ده‌شتوانن خۆتان بچن به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و بزانن وایه نا. دوای گه‌ڕان له دوو مانگ زیاتر ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌ركه‌وت چۆن و چۆن كراوه.
گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی قایمقامی سلێمانی
دوای چه‌ند مانگێك له یه‌كێ له‌گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی بوه هه‌ڵاو ته‌قه و تروق ئه‌ویش گوندی (شێخ وه‌ساوا) بو له‌پڕ ده‌ست كرا به‌زه‌وی دابه‌شكردن دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گه‌مارۆدارو تائێستاش ئاسایش چوارده‌وری ئه‌و دێیه گرتوه، وه‌ك محره‌مه‌ی لێ هاتوه، ره‌مه‌زان دێ كۆنی ته‌وقی دێكه‌ی داوه.
چیرۆكه‌كه
قایقامی نا موبارك بای (17) ده‌فته‌ر موڵكی له‌م دێیه كڕیه‌وه، كاتێك كۆمه‌ڵێ له خه‌ڵكی ئه‌م دێیه ده‌چنه لای ده‌ڵێ ڕێتان پێ ده‌ده‌م بی فرۆشن به‌شه‌ریكی ئه‌وانیش ڕازی ده‌بن به (10) ده‌فته‌ر دۆلار، ئه‌ویش ده‌ڵێ ئه‌م پاره‌یه سێ به‌شی بۆ شاره‌وانیه به‌تایبه‌تی بۆ ماسته‌ر پلان. ده‌بێ به‌وان بڵێم سنووری دێكه فراوان بكه‌ن بۆتان. دوای بێنه‌و برده ئێستا دوژمنایه‌تیه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه بۆ دانیشتوانی ئه‌و گوندنشینه. چونكه به‌هه‌زارن دۆنم زه‌وی فرۆشراوه به‌خه‌ڵكی و ئێستاش حكومه‌ت نایه‌ڵێت بكرێته خان‌و ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌نێوان خه‌ڵك و گوندی شێخ وه‌ساوه دروست بوه، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی چڵكاوخۆرێكی وه‌ك قایمقام و ماسته‌رپلانه‌كه‌ی شاره‌وانی. تائێستاش قایمقامی سلێمانی موڵكه‌كانی خۆی هێشتۆته‌وه‌و به‌و نیازه‌یه بیخاته سه‌ر سنوری دێكه. خۆش قایقامی سلێمانی ئه‌و چی جۆره بازرگانیه‌كه به گوندنشینه‌كانه‌وه، ئافه‌رین بۆ خۆتان و تاڵانیتان سه‌د خۆزگه‌مان به‌عس به‌س نه‌بو ئه‌و له ره‌گه‌وه وه‌ك ئێوه موڵكه‌كانی لێ زه‌وت نه ده‌كردین. ئێوه زۆر له به‌عس پیسترن به روتانه‌وه‌ش تێرنابن بگره له ڕیشه‌وه گوندنشینه‌كان هه‌ڵده‌ته‌كێنن و ده‌یان فه‌وتێنن له‌پێناوی هه‌واو ئاره‌زوه‌كانی جه‌نابتان. شاره‌وانی سلێمانی ئه‌ی ئێوه چی ده‌ڵێن له‌م ژێر به‌ژێره؟ خۆناڵێن ئێمه ئاگادارنین؟ یان له‌گوێی فیل نوستن؟ ئێوه به‌ناوی ماسته‌رپلانه‌وه چه‌ندین گوندتان فه‌وتان و كردتانه گیرفانی مافیاكانی شاری سلێمانی و بۆ تێر بونی جنسه‌كانی خۆیان و رابواردنه‌كانی نادیه‌كانی شه‌وان. ئێوه مافیایه‌كی خوێن مژن شاره‌وانی سلێمانی. كێ هه‌یه بپرسێته‌وه له‌م لافاوی دزی و ڕاو ڕوته‌ی كه كه‌وتونه‌ته له‌ناوبردنی لادێ كان. ئایا ماسته‌رپلانی شاره‌وانی یان قایمقام سلێمانی.
لێره‌وه داوا ده‌كه‌م له‌خه‌ڵكی گوندنشینه‌كان نه‌كه‌ن لادێ كانتان راده‌ستی ئه‌م مافیانه‌ی سلێمانی بكه‌ن. ئێوه له‌رۆژی تۆپ و ته‌یاره جێگه‌ی باوباپیرانتان له‌ده‌ست نه‌دا ئێستاش ببنه پۆڵا بۆ گیانی ئه‌م سه‌گه‌له‌ی شاره‌وانی و قایمقام، نه‌هێڵن لادێكان بكه‌نه جێگه‌ی ڤێلای ئه‌م مافیانه تابیكه‌ن شوێنی راقیسه‌و رابواردن و تێركردنی جنسی خۆیان. ئه‌ی خه‌ڵكی گوندنشینه‌كان هه‌ر ئێوه بون سڵتان له دوژمن نه‌ده‌كرده‌وه ئێستاش پشت هه‌ڵ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌م مافیانه. شۆڕشێكی نوێ بكه‌ن دژ به‌م گه‌نده‌ڵ و دزانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست